یەکەم جەنگی چین و ژاپۆن
یەکەم جەنگی چین و ژاپۆن | |||
---|---|---|---|
وێنەی چەند دیمەنێکی کێشراوی شەڕەکە | |||
ڕۆژ | ٢٥ی تەممووزی ١٨٩٤–١٧ی نیسانی ١٨٩٥ | ||
شوێن | |||
هۆکار | وەرگرتنی باڵادەستی تەواو لە کۆریا | ||
ئامانج | وەرگرتنی کۆریا | ||
ئەنجام | سەرکەوتنی ژاپۆن | ||
بەشداری حیزبەکان | |||
یەکەم جەنگی چین و ژاپۆن (٢٥ی تەممووزی ١٨٩٤–١٧ی نیسانی ١٨٩٥)، ململانێیەک بوو لە نێوان شانشینی چینگ و ئیمپراتۆرییەتیی ژاپۆنی بوو، کە ھەموو ھۆکارەکەی بریتی بوو لە نیمچە دوورگەی کۆریا، کە ھەردوو وڵات ھەوڵیان دەدا بۆ وەرگرتنی باڵادەستی لە کۆریا، کۆریا لە کۆنەوە گرنگرتین دەوڵەتی کۆنتڕۆڵکراوی چین بووە ھەر لەو کاتەی کە داگیرکاری چینگ بۆ سەر جۆسۆن دەستی پێ کرد، بەڵام شوێنە ستراتیژییەکەی نیمچەی دوورگەی کۆریا کە دەکەوێتە بەرامبەر دوورگەکانی ژاپۆن و داھات و سامانە سروشتییەکانی خەڵووز و ئاسن سەرنجی ئیمپراتۆرییەتیی ژاپۆنی بۆ خۆی ڕاکێشا، دوای ئەوەی شەڕ دەستی پێ کرد و ژاپۆن چەندان ھێرشی سەرکەوتوو و تێکنەشکێنراوی ھێنا بۆ سەر بەندەرەکانی ئیمپراتۆریەتیی چینگ، حکوومەتی چینگ لە شوباتی ساڵی ١٨٩٥دا داوای ئاشتی لە ژاپۆن کرد و دوای دوو مانگ پەیماننامەی شیمۆنۆسێکی واژوو کرد و شەڕەکە بەو پەیماننامەیە کۆتای پێ ھات و شەڕەکە بووە ھۆی دەرکەوتنی ژاپۆن وەک زلھێزێکی جیھانی و لاوازی خانەدانی چینگی نیشان دا.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «First Sino-Japanese War | Facts, Definition, History, & Causes | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ Kim، Samuel S. (2006). The Two Koreas and the Great Powers. Cambridge: Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٥٢١-٦٦٠٦٣-١.