یەکێتیی بالکان
| یەکێتیی بالکان | |
|---|---|
| شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | حکوومەتی فیدراڵ، کۆمار |
| ڕووبەر | ٧٦٥٬٠٠٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| Proposed entity type | وڵاتێک لە پێشوودا |

پڕۆژەی یەکێتیی بالکان بزووتنەوەیەکی سیاسی چەپ بوو بۆ دروستکردنی دەوڵەت لە باڵکان بە یەکخستنی یووگۆسلاڤیا و ئەلبانیا و یۆنان و بولگاریا و ڕۆمانیا.
چەمکی فیدراسیۆنی بەڵکان لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا لە نێو ھێزە سیاسییە چەپەکانی ناوچەکەدا سەریھەڵدا. ئامانجی سەرەکی دامەزراندنی یەکێتییەکی سیاسی نوێ بوو لە ڕێگەی کۆمارێکی فیدراڵی ھاوبەشەوە کە نیمچە دوورگەی بەڵکان لەسەر بنەمای ئینتەرناسیۆنالیزم و سۆسیالیزم و ھاودەنگی کۆمەڵایەتی و یەکسانی ئابووری یەکدەخات. تێڕوانینی بنەڕەتی ئەوە بوو کە پێویستی مێژوویی بۆ ڕزگاری سەرەڕای جیاوازی لە نێوان گەلانی بالکان، بنەمایەکی ھاوبەش بوو بۆ یەکگرتن.
پەرەسەندنی ئەم چەمکە سیاسییە بە سێ قۆناغدا تێپەڕی. لە قۆناغی یەکەمدا ئەو بیرۆکەیە وەک کاردانەوەیەک بۆ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕوونکرایەوە. لە قۆناغی دووەمدا کە زیاتر لە ماوەی نێوان جەنگەکاندا بوو (١٩١٩–١٩٣٦)، پارتە کۆمۆنیستەکانی بەڵکان بیرۆکەی فیدراسیۆنی بەڵکانیان لە باوەش گرت. قۆناغی سێیەم بە پێکدادانی سەرکردە کۆمۆنیستەکان لە بالکان لەگەڵ جۆزێف ستالین بوو کە لە قۆناغی دوای جەنگی جیھانیی دووەمدا دژی بیرۆکەکە بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |