یەکسانیی ڕەگەزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە یەکسانی ڕەگەزیەوە)
Jump to navigation Jump to search

یەکسانیی ڕەگەزی بریتییە لە ھەبوونی باروودۆخێکی ئاسان و گوونجاو بۆ گەیشتن بە سەرچاوە و دەرفەتەکان بە بێ گوێدانە ڕەگەز. ھەروەھا ئەمانەش دەگرێتەوە: بەشداری کردنی ئابووری، بڕیار دان، بایەخ دان بە ھەڵسووکەوت، ئاوات و پێویستییە جیاوازەکان بەبێ گوێدان و گەڕانەوە بۆ جۆری ڕەگەز.

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە وتاری مافەکانی کرێکارانی ئافرەت و یەکسانی ڕەگەزی، چاپکراوی ساڵی ٢٠٠٠، لاپەڕە ٤٨ ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێت:

یەکسانی ڕەگەزی، یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، ھەڵدەستێت بە چەسپاندنی ئەو چەمکەی کە ھەموو مرۆڤەکان، ھەم ژنان و ھەم پیاوان، ئازادن لە گەشە پێ کردنی توانا تایبەتییەکانی خۆیان و بڕیار بدەن بەبێ دیاریکردنی سنوور بۆیان بەپێی ڕای پێشینە، پێشداوەری و لەخۆڕایی بڕیاردان. یەکسانی ڕەگەزی بە واتای ئەوە دێت کە ھەڵسوکەوتی جیاواز، ویست و بەرپرسیاری ژنان و پیاوان ڕەچاو و بەھادار دەکرێت بە یەکسانی و بە بێ جیاوازی کردن. ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ژن و پیاو ھاوشێوە و چوونیەک بن، بەڵکو نابێت کە مافەکانیان، ئەرکەکانیان و دەرفەتەکانیان بەند بێت لەسەر ئەوەی ئایا بە ژن یان پیاو لە دایکبوون. یەکسانی ڕەگەزی ئاماژەیە بۆ مامەڵەیەکی یەکسانانە بەرامبەر بە ژن و پیاو بەپێی پێویستی ھەر یەکێکیان. وە دەکرێت مامەڵەی یەکسان یان جیاواز لەخۆبگرێت کە بە یەکسان دابنرێت لەڕووی ماف، سوود، ئەرک و دەرفەت.

لە جەنگی جیھانی دووەمەوە، جوڵانەوەی ئازادی ئافرەتان و ڕێبازی یەکسانی ژن و پیاو (فێمێنیزم - Feminism) ھەستاون بە دامەزراندنی جوڵانەوەیەکی گشتی بۆ ناساندنی مافەکانی ئافرەت. نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان چەندەھا پەیماننامە و کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە سەبارەت بە بانگەشە و بەرەوپێس بردنی یەکسانی ڕەگەزی ھەرچەندە ئەو پەیماننامە و کۆبوونەوانە لەلایەن ھەموو وڵاتانی جیھانەوە نەناسێنراوە و دانی پێدانەنراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان[دەستکاری]

دیدگە و خەونی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە ژن و پیاو بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ دا بکرێت لە کۆمەڵگە، ئابووریی و ھەموو بەشەکانی تری کۆمەڵگەدا و جیاکاریان بەرامبەر نەکرێت بەپێی جۆری ڕەگەزەکەیان. یەکسانی ڕەگەزی یەکێکە لە ئامانجەکانی (ڕاگەیاندنی جیھانی مافەکانی مرۆڤ) لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.[١] دامەزراوە جیھانییەکان یەکسانی ڕەگەزییان پێناسە کردووە بە دەستەواژەکانی وەک (مافەکانی مرۆڤ، مافەکانی ئافرەت و گەشەسەندنی ئابووری.)[٢] بڵاوکراوەی ئامانجی گەشەسەندنی ھەزارەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە ئامانجەکەیان بریتییە لە " بەدیھێنانی یەکسانی ڕەگەزیی و بەھێزکردنی ئافرەتان". سەرەڕای ململانێ ئابوورییەکان لە وڵاتانی تازە گەشەکردوودا، نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام لە ھەوڵی بەرەوپێش بردنی یەکسانی ڕەگەزی دایە و ھەروەھا یارمەتی دان بەمەبەستی دامەزراندنی ژینگەیەکی سەقامگیر و لەبار بۆ ھەموو نەتەوەکان. ھەروەھا پێدانی ماف و موچەی ھاوشێوەی پیاوان بە ئافرەتان کە ھەمان کار دەکەن.

ھەوڵەکانی بەرەنگاربووەنەی نایەکسانی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٠ دا، یەکێتی ئەورووپا ھەستا بە کردنەوەی دامەزراوەی ئەوروپی بۆ یەکسانی ڕەگەز (EIGE) لە ڤێلنیوس، پایتەختی لیتوانیا بۆ بەرەوپێش بردنی یەکسانی ڕەگەزی و بەرەنگاربووەنەی جیاکاری ڕەگەزیی. لە ٢٠١٥ دا یەکێتی ئەورووپا ڕێشوێنی کرداری ڕەگەزی ٢٠١٦-٢٠٢٠ بڵاوکردەوە.

یەکسانی ڕەگەزی بەشێکە لە پەیڕەوی نەتەوەیی بەڕیتانیای مەزن و چەندەھا دەوڵەتی تری ئەوروپی. بە فەرمانی سەرۆک، کۆماری کازاخستان ھەستا بە نووسینی و دامەزراندنی ڕێشوێنی یەکسانی ڕەگەزی ٢٠٠٦-٢٠١٦ بەمەبەستی دیارکردنی ھەوڵ و ئامانجەکانی یەکسانی لە نێوان ڕەگەزەکان دا.[٣] ڕێشوێنە تاکەکەسی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەی تەندروستی، لێکۆڵینەوەی ئایینی و دەستکەوتی زمانەوانییەکان ھەڵدەستن بە وروژاندن و باسکردنی کێشەکانی یەکسانی ڕەگەزی وەک بابەتێکی زۆر بایەخدار بۆ مشتومڕ و شیکارکردنی کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.

بۆ زاڵ بوون بەسەر نایەکسانی ڕەگەزی دا، سندوقی دانیستوانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە دەکات کە " بەرەوپێس بردنی ئافرەت و یەکسانی ڕەگەزی پێویستی بە چوونە ناوەوە ھەیە لەسەر ھەموو ئاستەکانی ئامادەکاری و سیاسەت دانان. تەندروستی ڕەگەزی، گەشەسەندنی ئابووری، گەشەسەندنی پەروەردە و گەشەسەندنی سیاسی بەشێکی سەرەکین لەم ئاستانەدا.[٤] سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت کە " لێکۆڵینەوەکان پیشانی دەدەن کە چۆن ئیش کردن لەگەڵ ژنان و کچان بۆ بەرەوپێش بردنی یەکسانی ڕەگەزی بۆتە ھۆی بەدەستھێنانی ئامانجە تەندروستی و پێشکەوتنەکان بەھەمان شێوە ئیشکردن لەگەڵ پیاون و کوڕانیش دا ھەمان سوود و دەستکەوتی ھەیە."[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ LeMoyne، Roger (٢٠١١). "Promoting Gender Equality: An Equity-based Approach to Programming" (PDF). Operational Guidance Overview in Brief. UNICEF. لە ڕێکەوتی ٢٠١١-٠١-٢٨ ھێنراوە. 
  2. ^ "Gender equality". United Nations Population Fund. UNFPA. لە ڕێکەوتی ١٤ حوزەیران ٢٠١٥ ھێنراوە. 
  3. ^ Riane Eisler (٢٠٠٧). The Real Wealth of Nations: Creating a Caring Economics. پەڕە ٧٢. 
  4. ^ Evans، Frederick William (١٨٥٩). Shakers: Compendium of the Origin, History, Principles, Rules and Regulations, Government, and Doctrines of the United Society of Believers in Christ's Second Appearing. New York: D. Appleton & Co. پەڕە ٣٤. 
  5. ^ Glendyne R. Wergland, Sisters in the Faith: Shaker Women and Equality of the Sexes (Amherst: University of Massachusetts Press, 2011).

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]