یووشەع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یەهووشەعەوە ڕەوانە کراوە)
مناڵەکانی ئیسرائیل لە ڕووباری ئەردەن تێدەپەڕن.

یووشەع کوڕی نوون یەکێک لە کەسایەتیەکانی تەنخە. بە پێی ئینجیلی پیرۆز ئەو یەکێک لە پێخەمبەرەکانی بەنی ئیسرائیل بوو. تێپەڕینی قەومی بەنی ئیسرائیل لە ڕووباری ئەردەن بە سەرکردایەتی ئەو بوو.[١] کتێبی یووشەعیش پەیوەندیدار بەوەیە. ئەو لە پشتی ئەفرایمی کوڕی یووسف بوو و لەو ١٢ کەسە بوو کە مووسا بۆ پشکنینی خاکی بەڵێندراوی نارد.[٢]

ھەروەھا دوای ھاتنەوە وێڕای کالب بن یووفەنا تەنیا کەسانێک بوون لە ناو بەنی ئیسرائیل کە ئامادەی جەنگ بوون بۆ بردنەوەی سەرزەوی بەڵێن دراو. بەڵام لەبەروەی خەڵکەکە لە شەڕ بۆ خوداترسان و فەرمانی خودایان جێبەجێ نەکرد و ویستیان ئەوان و مووساش بەردباران بکەن، خودا ئەوانی چل ساڵ لە بیاباندا سەرگەردان کرد.[٣][٤] دوای ئەوەش لە ناو ٦٠٠ ھەزار پیاوی سەروو ٢٠ ساڵی بەنی ئیسرائیل، کالیب و یووشەع، تەنیا کەسانێک بوون کە چوونە ناو کەنعان.[٥] وەکوو ئەو چیرۆکە بێ ناوزەدی کەسایەتی و تەنیا بە ئاماژە بە دوو کەس کە قەومی خۆیان داوەتی شەڕ دەکرد، ڕێک لە قورئاندا ھاتوە.[٦]

ناو[دەستکاری]

ناوی یووشەع لە عیبریدا کورتکراوەی ناوی "یەھووشەع" بە مانای "یەھوە" (دەرباز بوون)ە، ناوی عیسا لە عیبریدا لە ڕێشەی ئەو ناوە وەرگیراوە. بۆیە زۆرتر لە مەسیحیەتی ڕۆژھەڵات و لە وڵاتە ئیسلامیەکان وەکوو یووشەع بن نوون ناوی دەبەن تا ناوەکەی لەگەڵ عیسا تێکەڵ نەبێ.

شوێنی ناشتنی یووشەع له کەفەل هەریس

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ یوشەع ١:١
  2. ^ ئیعداد ١٣:٨
  3. ^ ئیعداد ١٤
  4. ^ قورئان ٥:٢٦
  5. ^ ڕێبەری کتێبی پیرۆز نووسراوی ھێنری ھێل بەشی ١٣و١٤ ئیعداد
  6. ^ قورئان سووڕەتی ٥ ئایەتی ٢٠ تا ٢٦

سەرچاوە[دەستکاری]