بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یەکەکانی پێوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یەكەكانی پێوانەوە ڕەوانە کراوە)
یەکەکانی پێوان
لقیmeasure، پێوانەیی، individual quantity
بەشێکە لەسیستمی یەکەکانی پێوان، quantity value
بابەتی لاوەکیچەندێتی
لێکۆڵینەوە لەلایەنمێترۆلۆژی
مەزرینگەی پێشووی کێشەکان و پێوانەکان لە لەندەن.

یەکەی پێوان ھەندێکی دیاریکراوە لە چەندێتییەکی فیزیکی کە بە پێکھات پێناسە و پەسەند بووە و وەکوو ستانداردێک بۆ پێواندنی ھەر ھەندێکی دڵخواز لە ئەو چەندێتییە کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.[١]

بۆ ھەر یەکە ھێما تایبەت دەدرێت کە نیشاندەری ئەو ھەندە دیاریکراوەیە لە چەندێتییە فیزیکییەکە. لە پێواندندا، ژمارەیەک دەخرێتە پێش یەکەکە کە دەڵێت چەندجار ھەندە لەپێشەوە دیاریکراوەکە مەبەستە.[٢]

بۆ نموونە، درێژایی چەندێتییەکی فیزیکییە. مەتر یەکەی درێژایییە کە نیشاندەری درێژایییەکی لەپێشەوە پەسەندبووی دیاریکراوە. ھێمای مەتر پیتی mە. کاتێ دەڵێین ١٠ مەتر یان ١٠m ڕێک مەبەستمان ئەوەیە کە: ١٠ جار ئەو درێژایییە لەپێشەوە پەسەندبووە کە پێی دەوترێت مەتر.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «International Vocabulary of Metrology – Basic and general concepts and associated terms (VIM), 3rd edition». doi.org. ٢٠١٢. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
  2. «The Public's Library and Digital Archive» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٤ی ئازاری ٢٠٢٤. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.