یەعقوبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەحمەد یەعقوبی ئەبوو عەباس ئەحمەد کوڕی ئیسحاق کوڕی جەعفەر کوڕی وەھب کوڕی وازع یەعقوبی بە شێوەیەکی باو بە سادەیی لەلایەن نیسبەی یەعقوبییەوە ئاماژەی پێدەکرێت، جوگرافیناسێکی عەرەب بوو[١][٢][٣][٤] موسڵمان بوو و ڕەنگە یەکەم مێژوونووسی کولتوری جیھانی بووبێت لە خەلافەتی عەباسیدا.

یەعقوبی
مردن٢٨٤ کۆچی (٨٩٧–٨٩٨)[٥][٦]
پیشەنووسەر و ڕێبوار و مێژوونووس
زمانعەرەبی
ماوەسەردەمی زێڕینی ئیسلام
چەشنمێژوو و جوگرافیا

ژیان[دەستکاری]

لە بەغدا لەدایکبووە، تا ساڵی ٨٧٣ لە ئەرمینیا و خۆراسان ژیاوە و لەژێر چاودێری پارێزگارانی تاھیریدا کاری کردووە، پاشان گەشتی کردووە بۆ ھیندستان و میسر و مەغریب، و لە میسر کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ٢٨٤ی کۆچی (٨٩٧/٨٩٨) کۆچی دوایی کردووە.

ھاوسۆزییەکانی لەگەڵ ئەھلی بەیت (بنەماڵەی پێغەمبەر) لە سەرجەم بەرھەمەکانیدا دەبینرێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The encyclopaedia of Islam. (Book, 1954) [WorldCat.org]". web.archive.org. 2019-09-25. Retrieved 2022-10-01.
  2. ^ "al-Yaʿqūbī | Arab historian and geographer | Britannica". www.britannica.com. Retrieved 2022-10-01.
  3. ^ Universalis‎, Encyclopædia. "AL YA'QUBI". Encyclopædia Universalis (بە فەرەنسی). Retrieved 2022-10-01.
  4. ^ "Al-Ya'qubi | Encyclopedia.com". Retrieved 2022-10-01.
  5. ^ "Muhammad's successor". www.ismaili.net. Archived from the original on 2006-11-26. Retrieved 2006-10-29.
  6. ^ یەعقوبی لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا