ئیپ چون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ییپ چونەوە ڕەوانە کراوە)
Ip Chun
لەدایکبووی (١٩٢٤-٠٧-١٠) ١٠ی تەممووزی ١٩٢٤ (تەمەن ٩٩ ساڵ)
گوانگ دۆنگ/فۆشان/ چین
Other namesیەپ چان، یەپ جون
نیشتەجێبوون ھۆنگ کۆنگ
نەتەوەچینی
شێوازوینگ چون
پیشەمامۆستای ھونەرە جەنگییەکان
پەیوەندییە دیارەکانIp Man (باوک; 1893-1972)
Ip Ching (برا; b. 1936)
ئیپ چون
چینیی سادەکراو 叶准
چینیی تەقلیدی 葉準

ناوێکی چینییە وە ناوی خێزانەکەی ئیپ یان یەپە، ھەروەھا ناسراوە بە ئیپ چون یان یەپ جون، ئیپ چون لەدایک بووی (١٩٢٤-٠٧-١٠) ١٠ی تەممووزی ١٩٢٤ (تەمەن ٩٩ ساڵ)، تایبەتمەندە لە ھونەرە جەنگییەکانی وینگ چون، کوڕە گەورەی ئیپ مانی مامۆستای بروس لی ییە.

ژیانی پێشوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٩، دوای ئەوەی کە کۆمەنیستەکان خەڵکی کۆماری چینیان دامەزراند لە بەشێکی خاکی چیندا، باوکی ئیپ چوو بۆ ھۆنگ کۆنگ و ئیپ دوای ٢٤ ساڵ گەڕایەوە بۆ فۆشان بۆ بەردەوامبوون لە توێژینەوەکانی لە زانکۆ. ھەرچۆنێک بێت لە ساڵی ١٩٦٢ ئیپ لەگەڵ برا بچوکەکەی ئیپ چینگ ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ لای باوکیان لە ھۆنگ کۆنگ.

پەروەردە[دەستکاری]

ئیپ لێکۆڵینەوەی لە بواری مێژووی چین و فەلسەفە و شیعر و ھۆنراوە و موزیکە تەقلیدییەکان وە ھەروەھا بوزییەتی کرد. لەساڵی ١٩٥٠ کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکانی ھات وە پیشەی فێرکدنی ھەڵبژارد. سەرباری فێرکاری مێژووی چین وە موزیک و زانست، ئیپ بەشێکی ئۆپێرای ڕێکخست بۆ ئاسوودەیی چینیەکانی فۆشان. لەوماوەیەدا خەڵاتی "کسێک لەگەڵ زۆرترین شارەوەیەکانی ھونەری چینی" وەرگرت بەھۆی دۆزینەوەکانی لە بواری موزیکدا.

کار و پیشە[دەستکاری]

ئیپ لە ھۆنگ کۆنگ کاری ژمێریاری و پەیامنێری ڕۆژنامەی دەکرد لە ڕۆژدا وە لە ئێوارانیشدا ڕاھێنانی وینگ چونی دەکرد لەژێر سەرپەرشتی باوکیدا. لەو گونجاوییەیدا لەگەڵ ویستەکانی باوکیدا، لە ١٩٦٥بەشداریکرد لە کێشەی کۆمەڵەی وەرزشی ڤینگ تسون وە بوو بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەندامان دوای ئەوەی بەڕەسەمی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا. لە سێ ساڵی یەکەمدا لە کۆمەڵەکەدا پۆستی گەنجینەوانی وەرگرد وە دواتر وەک سەرۆکی کۆمەڵە ھەڵبژێردرا.

تەواوکردنی فێرکارییەکان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٧ دەستیکرد بە فێرکاری وینگ چون لە ھۆنگ کۆنگ وە ھەندێک قوتابی سەرەتایی ھەبوو وەک لیون چانگ-وەی و ھۆ کای ھۆ کای، ئەمانە بۆماوەی سی ساڵ قوتابی سەرۆکی وینگ چون و پەیمانگای ئیپ چون بوون. بەھێمنی مەشقی بە قوتابییەکان دەکرد. باوکی ئیپ لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٢ کۆچی دوایی کرد وە متمانەی پێیبوو کە درێژە بە فیلەمەکانی سیو نیم تاۆ وە چوم کیو ھەروەھا موک یان جۆنگ. وە ئێستا مافی بڵاوکردنەوەی ھەموویان گیراوە لە لایەن ئیپ چون و ئیپ چینگ و لیونیگ تینگ. لە ساڵی ٢٠١٤ ئیپ چون دیاریکرا وەک پاڵێوراوی پیشاندەرەی وینگ چون وەک میراتگرێکی سپاردەی ستایلی وینگ چون. ئیپ چون سیمینار و فێرکاری لە زۆربەی سایتەکان کردووە، کە وڵاتانی تریشی دەگرێتەوە وەک ئوستورالیا وە ئینگلتەرا وە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئیپ پەلی ھاویشتووە بۆ وڵاتە دورەکان، لە شانشینی یەکگرتوو بە ڕەسمی پەخش دەدرێت لە لایەن شاون ڕیکلیف وە لە ئوسترالیا لە لایەن فیلیکس لانگ.

فیلم[دەستکاری]

ئیپ لە فیلمەکانی ئیپ مان وەک ڕاوێژکارێک خزمەتی کردووە، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ھۆنگ کۆنگ بوو دەربارەی ژیانی باوکی، وە دەورێکی تایبەتی ھەبوو کە ڕۆلی لیون بێگ کوڕی لیون جان ی دەبینی لە فیلمی ئەفسانەکە لەدایک بوو، وە لە ساڵێ ٢٠١٣ دا دەورێکی بەھاداری بینی لە فیلیم شەڕی کۆتایی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]