بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یۆشیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یۆشیا (به عیبری: יֹאשִׁיָּהוּ)‎[١] بەپێی تەناخ، شانزدەھەمین پادشای یەھوودا بووە، لە نزیکەی ساڵانی ٦٤٠ تا ٦٠٩ پێش زایین فەرمانڕەواییی کردووە. لە سەردەمی حوکمڕانییەکەیدا، یۆشیا چاکسازییە بنەڕەتییەکانی ئایینی لە ئایینی ئیسرائیلییەکان ھێنایە ئاراوە و زۆرێک لە زانایانی کتێبی پیرۆز پێیان وایە کە زۆربەی کتێبە عیبرییەکان لە سەردەمی حوکمڕانییەکەیدا نووسراون. یۆشیا لە تەمەنی ٨ ساڵیدا دوای تیرۆرکردنی ئاموونی باوکی بوو بە پادشا و بۆ ماوەی ٣١ ساڵ حوکمڕانیی کرد.[٢]

تەناخ تاکە سەرچاوەیە بۆ یۆشیا. ھیچ سەرچاوەیەکی تر لە خاکەکانی دەوروبەری وەک بابل یان میسر، یان لە نووسراو و شوێنەوارناسییەکانی ئیسرائیلی کۆن، باسی ئەو ناکەن.[٣] بەڵام زۆربەی مێژوونووسان پێیان وایە کە یۆشیا لە ڕووی مێژوویییەوە بوونی ھەبووە و نەبوونی بەڵگەی پێویست لەسەری دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بەڵگەی گشتیی ئەو قۆناغە و چەندین وێرانکاریی قودس (ئۆرشەلیم) بە درێژاییی مێژوو.[٤] تەناخ دەگێڕێتەوە کە یۆشیا لە شەڕدا لەگەڵ میسر کوژراوە.[٥]

لەنێو چاکسازییە ئایینییەکانی یۆشیادا نەھێشتنی بتپەرستی لە ئایینی ئیسرائیلییەکان بوو، کە ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبوو لە سەرھەڵدانی یەکتاپەرستیی ئیسرائیلییەکان و سەرھەڵدانی ئایینی جوویەتی.[٦] ڕەنگە قوربانیدانی منداڵانیشی بۆ یەھوێھ یان مۆلۆخ قەدەغە کردبێت و چیڕۆکی قوربانیکردنەکەی ئیسحاقی لەلایەن ئیبراھیمەوە ڕەنگە پەیوەندیی بەم بابەتەشەوە ھەبێت.[٧][٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Wells، John C. (١٩٩٠). Longman Pronunciation Dictionary. Harlow, England: Longman. لاپەڕە ٣٨٦. ژپنک ٠-٥٨٢-٠٥٣٨٣-٨.
  2. Edwin Thiele, The Mysterious Numbers of the Hebrew Kings, (1st ed. ; New York: Macmillan, 1951; 2d ed. ; Grand Rapids: Eerdmans, 1965; 3rd ed. ; Grand Rapids: Zondervan/Kregel, 1983). ISBN 0-8254-3825-X, 9780825438257, 217.
  3. Alpert، Bernard؛ Alpert، Fran (٢٠١٢). Archaeology and the Biblical Record. Hamilton Books. لاپەڕە ٧٤. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٦١٨-٥٨٣٥-٥.
  4. Person، Raymond F. (٢٠١٠). The Deuteronomic History and the Book of Chronicles: Scribal Works in an Oral World (بە ئینگلیزی). Society of Biblical Lit. ژپنک ٩٧٨-١-٥٨٩٨٣-٥١٧-٧.
  5. Hill، Andrew E. (١١ی ئایاری ٢٠١٠). 1 and 2 Chronicles. Zondervan Academic. ژپنک ٩٧٨-٠-٣١٠-٨٦٥٦١-٢ لەڕێگەی Google Books.
  6. MacDonald 2007.
  7. داڕێژە:پک
  8. داڕێژە:پک