بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یۆرانیۆمی پیتێنراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یۆرانیۆمی پیتێنراو
لقییورانیۆم، شتێکی فیزیکی دەستکرد
Fabrication methoduranium enrichment
بەرامبەریۆرانیۆمی لاواز
سەنتەرفیووج لە تاقیگەیەک لە ئەمریکا.

یۆرانیۆمی پیتێنراو جۆرێکە لە یۆرانیۆم کە تێیدا ڕێژەی یۆرانیۆم-٢٣٥ لە ڕێگەی پرۆسەی جیاکردنەوەی ئایزۆتۆپەکانەوە زیاد کراوە. یۆرانیۆمی سروشتی ٩٩.٢٨٤٪ ئایزۆتۆپی 238U و ٠.٧١١٪ی ئایزۆتۆپی 235U لەخۆدەگرێت. تەنھا یۆرانیۆم-٢٣٥ ( 235U ) گونجاوە بۆ کارپێکردنی ڕیاکتۆری ئەتۆمی کە بە ئاوی سووک (ئاوی ئاسایی) کار دەکات بۆ بەرھەمھێنانی وزەی کارەبایی؛ ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کاتێک نیووترۆنێکی خاو ھەڵدەمژێت، دابەش دەبێت. یۆرانیۆم-٢٣٨ بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەش نابێت بە ھەڵمژینی نیوتڕۆنێکی خاو. ھەر لەبەر ئەمەشە ئاوی ئاسایی بۆ کارپێکردنی ڕیاکتۆری ئەتۆمی بەکاردێت، بەو پێیەی خێرایی نیوتڕۆنەکان خاو دەکاتەوە، ھەر لەبەر ئەمەشە ئاو لە ڕیاکتۆری ئەتۆمیدا بە «ھێمنکار» ناودەبرێت.[١]

یۆرانیۆمی پیتێنراو پێکھاتەیەکی گرنگە بۆ ھەردوو وێستگەی کارەبای ئەتۆمی مەدەنی و بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی سەربازی. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چاودێری و کۆنترۆڵکردنی دابینکردنی یۆرانیۆم و یۆرانیۆمی پیتێنراو و ئۆپەراسیۆنە پەیوەندیدارەکان بۆ ھەموو وڵاتان (جگە لە پێنج شەش وڵاتی گەورە کە چەکی ئەتۆمییان دروستکردووە)؛ ئەمەش بە ئامانجی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی لە جیھاندا (پەیماننامەی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی). [٢]

ئەم یۆرانیۆمە پیتێنراوە لە دروستکردنی زرێپۆش و بەربەستی تیشکدانەوە بەکاردەھێنرێت، تەنانەت چەکی شکێنەر بەھۆی چڕییە زۆرەکەی. لە ئێستادا ٩٥٪ی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە جیھاندا لە کۆگایەکی پارێزراودا ماونەتەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. OECD Nuclear Energy Agency (٢٠٠٣). Nuclear Energy Today. OECD Publishing. لاپەڕە ٢٥. ژپنک ٩٧٨٩٢٦٤١٠٣٢٨٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
  2. إعداد :لجنة النشر. معجم مصطلحات الفيزياء مجلد (بە عەرەبی). مجموعة النيل العربية. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە.