یووسف حەیم برینەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یوسف حەیم برینەرەوە ڕەوانە کراوە)
برینەر لە ساڵی ١٩١٠

یووسف حەیم برینەر (بە عیبری: יוֹסֵף חַיִּים בְּרֶנֶר؛ ١١ی ئەیلوولی ١٨٨١ – ٢ی ئایاری ١٩٢١) نووسەرێکی زمانی عیبری بوو لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا، و یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی ئەدەبیاتی عیبری مۆدێرن. لە ساڵی ١٩١٣ برینەر لەگەڵ چایا براود ھاوسەرگیری کرد و کوڕێکی بە ناوی ئوری بوو.[١]

برینەر لە ساڵی ١٩٠٩ کۆچی کرد بۆ فەلەستین (ئەوکات بەشێک بوو لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی)، وەک جووتیارێک کاری دەکرد، تامەزرۆی ئەوە بوو ئایدۆلۆژیای زایۆنیستی خۆی بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. بەڵام بە پێچەوانەی ئارۆن دەیڤید گۆردۆن نەیتوانی زەحمەتی کاری دەستی وەربگرێت و زۆری نەخایاند خۆی تەرخان کرد بۆ ئەدەب و وانەوتنەوە لە ھۆڵی لەشجوانی ھێرزلیا لە تەلئەبیب. بەپێی وتەی ژیاننامەنووس ئانیتا شاپیرا، تووشی خەمۆکی و کێشەی ناسنامەی سێکسی بووە.[١] لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٢١ لە کاتی ئاژاوەگێڕییەکانی یافا لە یافا کوژرا.[٢]

بۆچوونی زایۆنیستی[دەستکاری]

برینەر لە نووسینەکەیدا ستایشی ھەوڵی زایۆنیستی کردووە، بەڵام دژایەتی خۆیشی کردووە و پێی وایە خاکی ئیسرائیل تەنیا ڕەوەندێکی دیکەیە و جیاوازی نییە لەگەڵ ڕەوەندەکانی دیکە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Golan, Avirama (2008-09-18). "The Case of Y. H. Brenner". Haaretz. Retrieved 2018-05-22.
  2. ^ [١], Yosef Haim Brenner .