یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
| یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان | |
|---|---|
| سەرۆک | سەلاحەدین بەھائەدین |
| دروشم | ئازادی، برایەتی، دادپەروەری |
| دامەزراندن | ١٩٩٤ |
| شوێنگەی سەرەکی | ھەولێر، باشووری کوردستان |
| ڕۆژنامە | یەکگرتوو |
| ئایدۆلۆژیا | ئیسلامگەرایی سوننە کوردایەتیی ئیسلامی[١] |
| شوێنی سیاسی | ڕاست |
| ڕەنگەکان | قاوەیی |
| کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٥ / ٣٢٩ |
| کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ٧ / ١٠٠ |
| ماڵپەر | |
| yakgrtw.net | |
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان حیزبێکی ئیسلامیی سوننەیە لە باشووری کوردستان، لە ئێستادا لە پەرلەمانی کوردستان وەک لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەردەکەوێت. یەکگرتوو بەحیزبێکی نزیک و لایەنگری ئیخوان موسلمین دادەنرێت.[٢]
سەرۆکایەتی و ئەندامەکان
[دەستکاری]سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق، لەدایکبووی ١٩٥٠ لە ھەڵەبجە، لە یەکەم کۆنفرانسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ١٩٩٤، بە سکرتێری گشتی ھەڵبژێردرا. سەرکردەکانی تر، بۆ نموونە ھادی عەلی، کەسی دووەمی پارتەکە دوای سکرتێری گشتییەو بەرپرسی ئەنجومەنی ناوەندی شورایە لە پارتەکەدا. ئەم ئەنجومەنە ھەموو سەرکردایەتی یەکگرتوو لەخۆ دەگرێت کە نزیکەی ٤٠–٥٠ کەسن وەک عەلی محەممەد ئەحمەد، دیندار نەجمەدین دۆسکی و عومەر عەبدولعەزیز.
پێگەی کۆمەڵایەتی
[دەستکاری]یەکگرتوو لەناو چینی خوێندکاراندا زۆر چالاکە (٤٠٪ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە لە ھەڵبژاردنی خوێندکارانی زانکۆی دھۆک) بەڵام لەناو کەسانی پێگەیشتووشدا بنکەی جەماوەریی ھەیە لە ھەولێرو پەیوەندی باشی ھەیە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
ھەڵبژاردنەکان
[دەستکاری]لەکاتی خۆ ئامادەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ دا بارەگای یەکگرتوو بووە ئامانجی نزیکەی ٣٠٠٠ – ٥٠٠٠ خۆپیشاندەر کە زۆربەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بوون، لەوێ "بژی ٧٣٠" لەسەر دیوارەکان نوسرابوو. ٧٣٠ ئەو ژمارە سیمبولییە بوو تایبەت بوو بە ھاوپەیمانێتی دوو حزبە گەورە کوردییەکە، پارتی دیموکراتی کوردستانو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق. ئەم تاڵانییە لە وەڵامی ئەوە بوو کە یەکگرتوو لە ھاوپەیمانی دیموکراتی نیشتمانی کوردستان کشایەوە. ٤ ئەندامی یەکگرتوو کوژران، یەکێکیان ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو بوو، ئەمە دوابەدوای ئەوە ڕوویدا کە نووسینگەکانیان لە دھۆک، زاخۆ و چەند ناوچەیەکی تر کرانە ئامانجی تەقەکردنی پۆلیس و ئاسایش کە ھاوکاری خۆپیشاندەرانیان دەکرد لەجیاتی ئەوەی بنکەو بارەگاکانی یەکگرتوو بپارێزن. یەکگرتوو دژی توندوتیژییەو یارمەتی "یەکگرتووی ئیسلامی کورد" دەدات کە خزمەتگوزای بۆ ھەژاران دابین دەکات. لە ئەنجومەنی حوکمی عێراقدا بەشدار بوو.
لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، یەکگرتوو بڕیاری دا بە جیا لە گرووپە کوردییەکانی تر بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکات لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ یەکگرتوو بەشێک بوو لە ھاوپەیمانی بەرفراوانی پارتە کوردییەکان. ئەمجارەیان بە سەربەخۆ بەشداری کرد و دروشمی چاکسازی و خزمەتگوزاری بەرزکردەوە. یەکگرتوو ڕایگەیاند کە فرەحزبیی لە کوردستان جێبەجێ ناکرێت، دەنگدەران دەبێت مافی ھەڵبژاردنیان ھەبێت. لەبارەی پرسە نەتەوەیییەکانی کوردەوە، یەکگرتوو دەڵێت پارێزگاری لە مافو دەستکەوتە دەستوورییەکانی کورد دەکەم. لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥، ڕێژی ١٫٣٪ی بەدەستھێنا کە دەکاتە ٥ کورسی لە کۆی ٢٧٥ کورسی پەرلەمان.
لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٤ی عێراق توانی ٤ کورسی بەدەستبھێنێت لەکۆی ٣٢٨ کورسی و لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٣ی کوردستان لەکۆی ١١١ کورسی ١٠ کورسی بردەوە کە لەم ھەڵبژاردنەی کوردستان یەکگرتوو بەلیستی سەربەخۆ بەشداریکردن لەچاو ھەڵبژاردنەکانی پێشوو دەنگی کەمتری ھێنا بەڵام بەھۆی دابەزینی بەلیستی سەربەخۆی کورسییەکانی زیادی کرد.
کۆنگرەکان
[دەستکاری]کۆنگرەی شەشەم
[دەستکاری]لەکۆنگرەی شەشەمی حیزبی یەکگرتوو ئەمینداری پێنج کۆنگرەی ڕابردوو سەلاحەدین محمد بەھائەدین سادق لەسەر داوای خۆی خۆی نەپاڵاوت بۆ پۆستی ئەمیندارییەتی یەکگرتوو، ئەمەش تا ئێستا لە مێژوویی ھیچ لایەنێک و حیزبێکی کوردی باشوور نەبووە کە سەرۆکی حیزب لەسەر داوای خۆی واز لە پۆستەکەی بھێنێت، لە ڕێکەوتی ٢ی ئایار ساڵی ٢٠١٢ ھەڵبژاردن بۆ ئەمیندارییەتی حیزب کرا و محەممەد فەرەج بە ئەمیندارییەتی ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەی شەشەم.
کۆنگرەی حەفتەم
[دەستکاری]لە کۆنگرەی حەفتەمدا کە ڕۆژانەی ٢٨ و ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ بەڕێوەچوو، چوار پاڵێوراو خۆیان پاڵاوت وەک بۆ پلەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو ئەوانیش سەلاحەدین بەھائەدین، محەممەد فەرەج، ئەبووبەکر کاروانی و محەممەد ڕەئووف. بەر لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکە محەممەد فەرەج لە ھەڵبژاردنەکان کشایە و پشتگیری خۆی لە سەلاحەدین بەھائەدین ڕاگەیاند. دواتر ھەڵبژاردنەکان ئەنجامدرا و لەگەڕی یەکەم سەلاحەددین بەھائەددین و ئەبووبەکر کاروانی زۆرترین دەنگییان ھێنا بۆیە پەنابرایە گەڕی دووەم و لەکۆتاییدا بەڕێژەی ٧٥٪ سەلاحەددین بەھائەدین بووە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان باوەڕی بەوەیە کە گەلی کورد گەلێکی ستەم لێکراوە و دراوسێکانی بە پاساوی جیاواز ھەوڵیان داوە کە بە ژێردەستەیی بمێنێتەوە بۆیە یەکگرتوو باوەڕی وایە کە کورد مافی خۆیەتی خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بێت و ھەر لە دروستبوونییەوە پشتیوانی ھەر جووڵەیەکی کوردی بووە لەھەر چوار پارچەکەی کوردستان کە زانیویەتی کورد پێی دەبێ بەشتێک، ھەر بۆیە چاوپۆشی لەو ستەم و ناھەقیانە کردوە کە لەلایەن ھەردوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی کوردستانەوە بەرامبەری کراوە بە تایبەت کە لەلایەن پارتییەوە چەندین جار بارەگاکانی سوتێنراون و ئەندامانی شەھید و زیندانی کراون و ئەشکەنجە دراون و نانبڕاو کراون.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «موسەننا ئەمین: خۆم کاندید دەکەم بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق». hawlati.co.
- ↑ «Proپەڕگە: Kurdish Islamist movement». BBC News. ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- لەبارەی ئێمەوە، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان باک (لێدوان) ١٥:٢٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ (UTC)