وەرزی ۲۰۱۲–۲۰۱۳ی یانەی بارسێلۆنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەرزی ٢٠١٢ ـ ٢٠١٣ بۆ یانەی بارسێلۆنا ١١٣ەمین ساڵیادی یانەکە بووە. لەو وەرزەدا ساندرۆ ڕۆسێل سەرۆکی یانەکە وە بۆیەکەمینجار تیتۆ ڤیلانۆڤا ڕاھێنەری یانەکەبوو. لەوەرزی ٢٠١٢ ـ ٢٠١٣ بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی لالیگا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و جامی شای ئیسپانیا. لیۆنێل میسی بەتۆمارکردنی ٦٠ گۆڵ زۆرترین گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد کە ٤٦ ییان لە خولی ئیسپانی بوو.

مانگی مایس ـ حوزەیران[دەستکاری]

یانەی بارسیلۆنە لە ٢٩مایس یەکەم یاری خۆی لەو وەرزە ئەنجامدا بەرامبەر یانەی ھامبۆرگی ئەڵمانی و ھەروەھا یەکەم یاری تیتۆ ڤیلانۆڤا بوو وەک ڕاھێنەری بارسیلۆنا. بارسیلۆنە لە ٢٨حوزەیران یاریزان جۆردیی ئەلبای ھێنا ڕیزی یانەکەی لەیانەی ڤاڵێنسیاوە بە بڕی ١٤میلیۆن یۆڕۆ، کەناوبراو یەکێک بوو لەیاریزانە بەشدارەکانی یۆڕۆی٢٠١٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئاستێکی بەرزی لە بەرگری پێشکەش کردوو و لەکۆتاییدا لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی توانیان نازناوی یۆڕۆی ٢٠١٢ بەدەستبێنن.

مانگی تەممووز[دەستکاری]

لە ٧تەمووز یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی لەگەڵ یاریزان سایدۆ کیتا ئەنجامدا بۆ ماوەی چوار ساڵ، لەڕۆژی ١٠تەمووز یەکێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی وەرزی ٢٠١٢ ـ ٢٠١٣ خولی ئیسپانی ڕاکێشا و یانەی بەرشلۆنە لەیەکەم یاریدا کەوتە بەرامبەر یانەی ڕیال سۆسیداد و یاری کردنەوەی لەیاریگای کامپ نوو لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامدا، لە ٢٤تەمووز بەرشلۆنە یاری بەرامبەر یانەی ھامبۆرگ ئەنجامدا لەیاریگا ئیمتیک ئەرینا و توانی یاریەکە ١ - ٢ بباتەوە گۆڵەکانی بەرشلۆنە دانیێل ئەلڤێس و جیرارد دیلۆفیۆ تۆماریان کرد ھەر لەو یاریەدا لەخولەکی ٥٢ مارک مۆنیسیا یاریزانی ھێڵی بەرگری یانەی بەرشلۆنە تووشی پێکان بوو و بۆ ڕۆژی دواتر ڕاگەیەندرا کەتاوەکو ٦مانگ لەیاریکردن دوور دەکەوێتەوە، لە ٢٨تەمووز یانەی بارسیلۆنە سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی راجا کاسابلانکا بەدەستھێنا و توانی ٨ ـ ٠ یاریەکە بباتەوە گۆڵەکانیش ٣گۆڵ مێسی تۆماریکرد و ٢گۆڵ ئەلێکسیس سانشێز و ١گۆڵ دانی ئەلڤێس و ١گۆڵ سێرجی گۆمێز و ١گۆڵ جیرارد دیلۆفیۆ تۆماریانکرد.

مانگی ئاب[دەستکاری]

لە چواری ئاب بارسیلۆنە بەلێدانەکانی سزا بەئەنجامی ٤ - ١ سەرکەوت بەسەر یانەی پاریس سانجێرمان دوای ئەوەی یاریەکە ٢ ـ ٢ بۆ ھەرلایەکیان کۆتایی ھاتبوو، لە ٨ئاب ٢ ـ ٠ سەرکەوت بەسەر یانەی مان یونایتد، لە ١٨ئاب بارسیلۆنە یاریزان ئەلێکس سۆنگی گواستەوە لەیانەی ئارسناڵ بۆ یانەکەی بەبڕی ١٩میلیۆن یۆڕۆ. لەڕۆژی ٢٠ئاب بەرشلۆنە تووشی شکست بوو بەرامبەر یانەی سامپەدۆریا لە جامی خوان گامپەر، لە ٢٣ئاب بەرشلۆنە لەیاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لەیانەی ڕیال مەدریدی بردەوە بەئەنجامی ٣ ـ ٢ سێ گۆڵەکەی بەرشلۆنە (پیدرۆ ـ مێسی ـ خافی) تۆماریانکرد، ڕاھێنەر تیتۆ ڤیلانۆڤا یەکەم کلاسیکۆی وەک ڕاھێنەر بردەوە، لیۆنێل مێسی چواردەیەمین گۆڵی خۆی لە کلاسیکۆ تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یاریزانی سیزار ڕۆدریگز یەکسان کردەوە، لە ٢٦ئاب بەرشلۆنە یاریەکی گرینگی لەیانەی ئۆساسۆنە بردەوە بە ئەنجامی ٢ ـ ١ ھەرچەندە یانەی ئۆساسۆنا بە گۆڵێکی ئەلسەدار پێشکەوتن بەڵام لەدوا پازدە خولەکی کۆتایی مێسی دوو گۆڵی تۆمارکرد و یانەکەی سەرخست

مانگی ئەیلوول[دەستکاری]

بەرشلۆنە لە ٢ئەیلول یەکەم یاری خۆی لەو مانگە ئەنجامدا بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا لەیاریگای کامپ نوو و یاریەکەی ١ ـ ٠ بردەوە، لە ١٢ئەیلوول بەرشلۆنە ڕایگەیاند کە یاریزان ئینێستا ١٠ تا ١٥ رۆژ بەھۆی پێکان لەیاریکردن دادەبڕێت پێکانەکەش لەیاری نێوان ئیسپانیا ـ جۆرجیا تووشی بووە، لە ١٥مانگ بەرشلۆنە ١ - ٤ لەیانەی خیتافی بردەوە لەیاریگای (کۆلیسیۆم ئەلفۆنسۆ پێرێز) گۆڵەکانی بەرشلۆنە (ئەدریانۆ ـ مێسی دووگۆڵ ـ داڤد ڤیا) تاکە گۆڵەکەی خیتافیش ماسکیرانۆ بەھەڵە لەخۆیانی تۆمارکرد، لە ١٩ئەیلوول لە چامپیۆنس لیگ بەرشلۆنە ٣ ـ ٢ سەرکەوت بەسەر یانەی سپارتاک مۆسکۆ گۆڵەکانی بەرشلۆنە (کریستیان تیۆ ـ مێسی دووگۆڵ) تۆماریانکرد، جیرارد پیکێ تووشی پێکان ھات بۆماوەی ٢ تا ٣ ھەفتە لەیاریکردن دوورکەوتەوە، لە ٢٢ئەیلوول بەرشلۆنە سەرکەوت بەسەر یانەی گرانادا بەئەنجامی ٢ ـ ٠ خافیش لەخولەکی ٨٧گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، لە ٢٨ئەیلوول لەلایان گۆڤاری ئۆنزی مێسی بەباشترین یاریزان دیاریکرا کەتوانیبووی ڕێژەی سەدا ٤٧٫٤٥ دەنگەکانی بەدەستھێنابوو، لە ٢٩ئەسلوول بەرشلۆنە سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەسەر یانەی سیڤیا بەدەستھێنا لەیاریگای ڕامۆن سانچێز پیزخوان گۆڵەکانی بەرشلۆنە (سیسک فابریگاس دووگۆڵ ـ داڤد ڤیا) تۆماریانکرد، لەیاریەکەدا تیاگۆ ئەلکانتارا تووشی پێکان ھات و بۆماوەی ٨ھەفتە لەیاریکردن دوورکەوتەوە.

مانگی تشرینی یەکەم[دەستکاری]

لە ٢مانگدا بەرشلۆنە ٢ ـ ٠ سەرکەوت بەسەر یانەی بەنفیکا لەیاریگای ئیستادیۆ دالاز، گۆڵەکانیش (فابریگاس ـ سانچێز) تۆماریان کرد، لەویاریەدا کارلۆس پیۆل تووشی پێکان ھات و بۆماوەی ٨ھەفتە لەیاریکردن دوورکەوتەوە، لە ٧مانگ بەرشلۆنە ٢ ـ ٢ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید یەکسانبوو مێسیش گۆڵێکی تۆمارکردوو و ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ١٨گۆڵ و لەگەڵ ئەلفرێدۆ دیستیڤانۆ یەکسانی کردەوە، لەویاریەدا دانی ئەلڤێس تووشی پێکان ھاتوو و بۆماوەی ٣ھەفتە لەیاریکردن دوورکەوتەوە، لە ٢٠مانگدا بەرشلۆنە لەیاریەکەی ماڕاسۆنیدا ٥ - ٤ لەیانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیای بردەوە کەلەویاریەدا مێسی ھاتریکی تۆمارکرد و سێ خاڵی گرینگی بەخشیە یانەکەی و لەماوەی ٢٠خولەکدا ٣گۆڵەکەی تۆمارکرد، لە ٢٣مانگدا بەرشلۆنە ٢ ـ ١ لە یانەی سێلتیکی بردەوە گۆڵەکانیش ئینێستا و ئەلبا تۆماریانکرد، لە ٢٧مانگدا بەرشلۆنە گۆڵبارانی یانەی رایۆ ڤالیکانۆی کردوو ٥ - ٠ لێی بردەوە، لە ٣٠ مانگدا یانەی بەرشلۆنە لەدەستپێکی جامی شای ئیسپانیا ٣ ـ ٠ لەیانەی ئەلاڤێسی بردەوە گۆڵەکانیش داڤد ڤیا ـ ئینێستا ـ فابریگاس تۆماریانکرد.

مانگی تشرینی دووەم[دەستکاری]

لە ٣مانگدا بەرشلۆنە ٣ ـ ١ لەیانەی سێڵتافیگۆی بردەوە لەناو یاریگای خۆی کەزیاتر لە ٨٢ھەزار ھاندەر ئامادەی یاریەکە بوون گۆڵەکانیش ئەدریانۆ ـ ڤیا ـ ئەلبا تۆماریانکرد ھەر لەو یاریەشدا ئەدریانۆ تووشی پێکان ھات و بۆماوەی ٣ھەفتە لەیاریکردن دوورکەوتەوە، لە ٧مانگدا بەرشلۆنە لە چامپیۆنس لیگ بەرامبەر یانەی گلاسکۆ سەلتیک ٢ ـ ١ دۆڕا تاکە گۆڵەکەی بەرشە مێسی تۆماریکرد ئەو شکستە بووە یەکەم شکستی یانەکە لەقۆناخی گروپەکان لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٦ەوە کە بارشلۆنە لەساڵی ٢٠٠٦ەوە تووشی شکست نەببوو لەیاریەکانی قۆناخی گرووپەکان، لە ١١مانگداا لەخولی ئیسپانی بەرشلۆنە ٤ - ٢ لەیانەی ڕیال مایۆرکای بردەوە مێسیش لەویاریە گۆڵی کردوو ژمارەی گۆڵەکانی لەساڵی ٢٠١٢گەیاندە ٧٦گۆڵ و ژمارەی پێوانەیی پێلێی بەڕازیلی شکاند کەئەو یاریزانە لەساڵی ١٩٥٨ توانیبووی ٧٥گۆڵ تۆمارکرد، وەیانەی بەرشلۆنە ١١یەمین بردنەوەی یەک لەدوای یەکی لەخولی ئیسپانی بەدەستھێنا کەپێشتر یانەی ڕیال مەدرید لەوەرزەکانی ١٩٦٨ـ١٩٦٩ و ١٩٩١ـ١٩٩٢ توانیبووی ١١بردنەوە لەسەر یەک تۆمارکرد، لە ١٦مانگدا یانەی بەرشلۆنە ڕێکەوتنی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانی قەتەری ئیمزاکرد و ھێڵی ئاسمانی قەتەری بووە سپۆنسەری یانەکە، لە ١٧مانگدا بەرشلۆنە ٣ ـ ١ لەیانەی ڕیال زەرەگۆزای بردەوە، لە ١٨مانگدا مارک بارترا لەقاچی ڕاستیدا تووشی پێکان بوو و بۆماوەی ١٥ تا ٢٠ڕۆژ لەیاریکردن دوورکەوتەوە، لە ٢٠مانگدا بەرشلۆنە ٣ ـ ٠ سەرکەوتوو بەسەر یانەی سپارتاک مۆسکۆ گۆڵەکانیش ئەلڤێس دووگۆڵ ـ مێسی تۆماریانکرد، لە ٢٥مانگدا بەرشلۆنە ٤ - ٠ سەرکەوت بەسەر یانەی لیڤانتی لەو یاریەشدا ڤاڵدێز گۆڵچی بەرشلۆنە لێدانێکی سزای دەرھێنا و نەیھێڵا گۆڵ بێت، لە٢٨مانگدا بەرشلۆنە ٣ ـ ١ سەرکەوت بەسەر یانەی ئەلاڤێس و گەیشتە قۆناخی شازدەی جامی شا، لە ٢٩مانگدا فیفا ناوی ئەو سێ یاریزانەی بڵاوکردەوە کە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان یاریزانەکانیش بریتی بوون لەمێسی ـ ئینێستا ـ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

مانگی کانوونی یەکەم[دەستکاری]

لە ١مانگدا بەرشلۆنە ٥ - ١ سەرکەوت بەسەر یانەی ئەتلەتیک بلباو گۆڵەکانی بەرشلۆنە مێسی دووگۆڵ ـ پیکێ ـ فابریگاس ـ ئەدریانۆ تۆماریانکرد، لە ٥مانگدا بەرشلۆنە ٠ ـ ٠ لەگەڵ یانەی بەنفیکا یەکسانبوو، لە٩مانگدا بەرشلۆنە ٢ ـ ١ لەڕیال بیتسی بردەوە ھەردوو گۆڵەکەی بەرشلۆنە مێسی تۆماریکرد بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی لەساڵی ٢٠١٢گەیاندە ٨٦گۆڵ و ژمارە پێوانەیی گێرد مۆلەری ئەڵمانی شکاند کەئەو یاریزانە لەساڵی ١٩٧٢توانیبووی ٨٥گۆڵ تۆماربکات بەمەش مێسی بووە یەکەم یاریزانی مێژووی تۆپی پێ کە بتوانێ لەیەک ساڵدا زیاتر لە ٨٥گۆڵ تۆماربکات، لە ١٢مانگدا لەقۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا بەرشلۆنە ٢ ـ ٠ لەیانەی کۆردۆبای بردەوە و ھەردوو گۆڵەکەش مێسی تۆماریکرد، لە ١٦مانگدا بەرشلۆنە ٤ - ١ لەیانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بردەوە لەویاریەدا مێسی دووگۆڵی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەساڵی ٢٠١٢گەیاندە ٩٠گۆڵ دووگۆڵەکەی تریش ئەدریانۆ ـ سێرجیۆ بۆسکێتس تۆماریانکرد، لە ١٨مانگدا بەرشلۆنە گرێبەستی کارلۆس پیۆڵ و خافی ھێرناندزی تاساڵی ٢٠١٦نوێکردەوە وە گرێبەستی مێسیشی تاساڵی ٢٠١٨نوێکردەوە، لە ٢٠مانگدا تیروپشکی قۆناخی شازدەی چامپیۆنس لیگ ڕاکێشرا و بەرشلۆنە کەوتە بەرامبەر یانەی ئەیسی میلان، لە ٢٢مانگدا بەرشلۆنە ٣ ـ ١ لەیانەی ڤەلەدوەلیدی بردەوە گۆڵەکانیش مێسی ـ خافی ـ تیۆ تۆماریانکرد و مێسی ژمارەی گۆڵەکانی لەساڵی ٢٠١٢گەیاندە ٩١گۆڵ.

یاریزانەکان[دەستکاری]

  • ڤیکتۆر ڤاڵدێز
  • دانی ئەلڤێس
  • جیرارد پیکێ
  • سیسک فابریگاس
  • کارلۆس پیۆڵ
  • خافی ھێرناندز
  • داڤد ڤیا
  • ئەندرێس ئینێستا
  • ئەلێکس سانچێز
  • لیۆنێل مێسی
  • تیاگۆ ئەلکانتارا
  • جۆناسان
  • پینتۆ
  • حافێر ماسکیرانۆ
  • مارک بارترا
  • سێرجیۆ بۆسکێتس
  • پیدرۆ رۆدریگز
  • جۆردی ئەلبا
  • مۆنتۆیا
  • ئەدریانۆ
  • ئیریک ئەبیدال
  • ئەلێکس سۆنگ
  • کریستیان تیۆ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

https://web.archive.org/web/20100129010903/http://www.en.wekipedia.org/