یانیس ڕیتسووس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

یانیس ڕیتسووس (بە یۆنانی: Γιάννης Ρίτσος) (لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٩٠٩ - کۆچکردووی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٩٠ لە ئاتێن) شاعیری سەردەمی یوونان بوو.

ڕیتسووس بە یەکێک لە شاعیرە دیارەکانی سەردەم دێتە ئەژمار. ساڵی ١٩٧١ کە پابلۆ نێرۆدا، شاعیری گەورەی شیلی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبیاتی پێ بڕا، لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، گوتی: "لەم جیھانەدا شاعیرێک دەژی کە لە من زیاتر شایانی وەرگرتنی ئەم خەڵاتەیە، ئەویش یانیس ڕیتسووسە."[١]

وەرگێڕان بە کوردی[دەستکاری]

ئەم بەرهەمانەی یانیس ڕیتسووس کراونەتە کوردی:

  1. قەرتاڵەیەک پڕ لە ڕۆژباش[٢] (هەڵبژاردەی شێعری ڕیتسووس) - وەرگێڕ: ئیسماعیل ئیسماعیل زادە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ نفس عمیق (گزینە اشعار یانیس ریتسووس)، زمانی، بابک (وەرگێڕ)، نیماژ، تاران: ٢٠١٥
  2. ^ قەرتاڵەیەک پڕ لە ڕۆژباش، ئیسماعیل زادە، ئیسماعیل(وەرگێڕ لە فارسییەوە)، دەزگای ئاراس، هەولێر: ۲۰۰۷