بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاسای قەیسەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاسای قەیسەر
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
وێبگەhttps://foreignaffairs.house.gov/legislation/h-r-5732-caesar-syria-civilian-protection-act-2016/
واژووکاراندۆناڵد ترامپ

یاسای قەیسەر ۆ پاراستنی مەدەنییەکان لە سووریا ناوی چەند پڕۆژە یاسای دوولایەنەیە کە لە کۆنگرێسی ئەمریکادا پێشنیازکراون و حکوومەتی سووریا دەکەنە ئامانج.

و پڕۆژە یاساکە ئەو کەس و کۆمپانیایانە دەکاتە ئامانج کە پارە یان ھاوکاری بۆ سەرۆکی سووریا دابین دەکەن؛ و ژمارەیەک پیشەسازی سووریا دەکاتە ئامانج، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە ژێرخانی ئابووری و چاککردنەوەی سەربازی و بەرھەمھێنانی وزەوە ھەیە، ئەمە جگە لەوەی زۆرێک لە لایەنە ئێرانی و ڕووسیاییەکان دەکاتە ئامانج کە لەکاتی شەڕی ناوخۆیی سووریادا پشتیوانی حکوومەتی ئەسەد دەکەن.[١]

ئەنجومەنی پیران لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەم یاسایەی پەسەند کرد و ئەگەر دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا واژووی لەسەر بکات، ئەوا دەبێتە «یاسایەکی چالاک» نەک «پرۆژە یاسایەکی پێشنیازکراو»، بە شێوەیەکی کاریگەر سزا بەسەر ئەو لایەنانەدا دەسەپێنێت کە مامەڵە لەگەڵ حکوومەتی سووریا و دەزگا سەربازی و ھەواڵگرییەکانی دەکەن.[٢]

ئەم پڕۆژە یاسایە ناوی کەسێکی بێناونراوە کە گوایە زانیاری و وێنەی قوربانیانی «ئەشکەنجە»ی لە سووریا لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ دزەپێکردووە.

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٤، تیمێک لە لێکۆڵەرانی تاوانە جەنگییە نێونەتەوەیییەکان و پسپۆڕانی پزیشکی دادوەری ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە ھەڵسەنگاندنیان بۆ «متمانەپێکراوی کەسێکی ھەڵھاتوو لە سوریا، کە لە پۆلیسی سەربازی حکومەتی سوریادا خزمەت دەکات»، کە «بە قاچاخ، لە ماوەی کارکردنیدا، دەیان ھەزار وێنەی تەرمی ئەو کەسانەی کە لەلایەن خۆی و ھاوکارەکانییەوە گیراوە، بردە دەرەوە.» بەگشتی شارەزایان ڕایان گەیاندووە، ئەو سوورییە ھەڵھاتووە کە ناوی ڕەمزیی «قەیسەر»ی لێنراوە، نزیکەی ٥٥ ھەزار وێنەی لەگەڵ سوورییەکانی دیکە بە قاچاخ بردووە.

ئەو پسپۆڕانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ قەیسەر کردووە، پشکنینی بڕوانامە سەربازییەکانی کردووە و شیکاری پزیشکی دادوەرییان بۆ نموونەیەک لە ٥٥٠٠ وێنە ئەنجامداوە (بە مەزەندە دەکرێت نوێنەرایەتی ١٣٠٠ تەرم بکات). بۆیان دەرکەوتووە کە ٤٢٪ی لاشەکان لاواز بووبوون، ٢٠٪یش نیشانەکانی «تووشبوون بە لێدان» یان شینبوونەوە نیشانداوە. ھەروەھا ئاماژەیان بەوە کردووە کە وێنەی ئەو کەسانە ھەبوون کە «ڕەنگیان گۆڕا دەرکەوتبێتن و برین بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچەی پێ و لوولاق ھەبووە.»[٣]

کاتێک وێنەکانی قەیسەر بڵاوکرانەوە، مشتومڕ و جەنجاڵییەکی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا. ھیومان ڕایتس وۆچ داوای لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتەکەی قەیسەر کرد و دواتر ڕاپۆرتێکی زیادەی بڵاوکردەوە بە ناوی «ئەگەر مردووەکان بتوانن قسە بکەن» کە تێدا بەڵگەی وێنەیی لە ڕاپۆرتەکەی قەیسەر خرایەڕوو. ئەم بەڵگانە لە مۆزەخانەی یادەوەری ھۆلۆکۆستی ئەمریکا و لە نەتەوە یەکگرتووەکان نمایشکراون.[٤][٥]

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نوێنەران ١١٦–٣٣٣، یاسای پاراستنی مەدەنی قەیسەر لە سووریا ساڵی ٢٠١٩ بووە بەشێک لە یاسای ڕێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠.[٦][٧] ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ یاسای قەیسەریان پەسەند کرد.[٨][٩][١٠]

چەند ڕۆژێک دواتر دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئەم پڕۆژە یاسایەی واژوو کرد کە ئەم وەشانە قەیسەر لەخۆدەگرێت بۆ یاسایی بوونی.[١١]

ڕۆژی ١٤ی ئایاری ٢٠٢٥، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریا، ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سووریا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕیاز کۆبووەوە، دوای ئەوەی ترامپ ھەڵوەشاندنەوەی سەرجەم سزاکانی ئەمریکای بۆ سەر سووریا ڕاگەیاند، بە یاسای قەیسەریشەوە.[١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «الثورة السورية.. متى بدأت شرارتها الأولى؟ وما أبرز مراحلها ونتائجها؟». لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «Engel & Royce Syria Sanctions Bill Passes House». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
  3. «لو تكلم الموتى». ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  4. «"قانون قيصر" لحماية المدنيين بسوريا». قناة الجزيرة. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 22 ديسمبر 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  5. «Congress Introduces Bipartisan Bill Increasing Sanctions on Syria | The Tower». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 يوليو 2016 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  6. Josh Rogin (١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «The United States is about to sanction Assad, Russia and Iran for Syrian war crimes». Washington Post. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  7. «H. Rept. 116-333 - NATIONAL DEFENSE AUTHORIZATION ACT FOR FISCAL YEAR 2020». congress.gov. کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. «Actions - S.1790 - 116th Congress (2019-2020): National Defense Authorization Act for Fiscal Year 2020». congress.gov. کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. Simon، Mallory؛ Boulduan، Kate (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «He smuggled war crimes evidence and begged the US for help. Now Congress is finally acting and set to sanction Syria». CNN. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  10. Amos، Deborah (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «Congress Authorizes Sanctions On Syria, Iran And Russia». NPR. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
  11. «Trump signs Caesar Act sanctioning Syrian regime». www.aa.com.tr. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. «Radware Captcha Page». سكاي نيوز عربية. لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٥ ھێنراوە.