یاسای ساینەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سێگۆشەی ABC.

لە سێگۆشەزانیدا یاسای ساینەکان(بە ئینگلیزی: Law of sines) بریتییە لە ھاوکێشەیەک کە پەیوەندی نێوان درێژایی لای ھەر سێگۆشەیەک و گۆشەی بەرانبەر بەو لایە دیاری دەکات:

لێرەدا a و b و c لایەکانی سێگۆشە و و و بریتییە لە گۆشەکانی بەرامبەر بە ھەر یەک لە لایەکانی سێگۆشەی ABC. ھەرکات بەھای دوو گۆشە و یەکەک لە لاکانی سێگۆشەکە زانراو بێت لە یاسای ساینەکان بۆ دۆزینەوەی درێژی لایەکانی تری سێگۆشە کەڵک وەردەگرن.

نموونە[دەستکاری]

وا دابنێ a = 20 و c = 24 و پێوانەی گۆشەی C = 40° لە سێگۆشەی ABC زانراو بن. بەپێی یاسای ساینەکان:

پەیوەندی لەگەڵ بازنەی دەوردەری سێگۆشە[دەستکاری]

بازنەی دەوردەری سێگۆشە.

وا دابنێ

،

ھەر یەک لە کەرتەکانی پێکھێنەری ئەم ھاوکێشە یەکسانە بە تیرەی بازنەی دەوردەری سێگۆشە، ئەو بەھایە یەکسانە بە:

لێرەدا S ڕووبەری سێگۆشە و p نیوەی چێوە و ڕێسای ھێرۆنە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]