بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاسای دیپۆرتکردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاسای دیپۆرتکردنەوە
وڵاتئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
کاتی ڕوودان١ی حوزەیرانی ١٩١٥
کۆتاییھاتن٨ی شوباتی ١٩١٦
یاسایی لەلایەنئەنجومەنی وەزیران (ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی)

یاسای دیپۆرتکردنەوە (بە تورکی: Tehcir Kanunu)، بە فەرمی ناوی یاسای گواستنەوە و دووبارە نیشتەجێکردن (بە تورکی: Sevk ve İskân Kanunu) ، یاسایەکی کاتییە کە لەلایەن پەرلەمانی عوسمانییەوە لە ٢٧ی ئایاری ١٩١٥ دەرچووە، بۆ بە یاساییکردنی دیپۆرتکردنەوەی ژێردەستە ئەرمەنییەکانی سەر بە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، وەک بەشێک لە زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ناوازە کە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لە دژی گەلی ئەرمەنی لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا گرتەبەر. ژمارەیەکی زۆر لە ئەرمەنییەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی "دووبارە نیشتەجێکردنەوە"دا گیانیان لەدەستداوە، کە لەلایەن ھەندێک سەرچاوەوە بە شەش سەد ھەزار و لەلایەن سەرچاوەی دیکەوە بە یەک ملیۆن و ھەشت سەد ھەزار کەس مەزەندەکراون، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە جینۆسایدی ئەرمەنییەکان وەسف دەکرێن. ئەم یاسایە لە یەکەمی حوزەیرانی ١٩١٥ەوە دەستیپێکرد و کاریگەرییەکەی لە ٨ی شوباتی ١٩١٦ کۆتایی ھات، بەڵام ھەندێک بەڵگەنامەی عوسمانی نیشان دەدەن کە ئاوارەبوونی ئەرمەنییەکان لە ڕاستیدا لە ٢ی ئازاری ١٩١٥ بوو.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20081212215125/http://abone.turk.net/mahirunlu/kanun.htm
  2. ^ https://web.archive.org/web/20201003143239/https://dspace.ankara.edu.tr/xmlui/
  3. ^ The Deportation of the Armenians of Dörtyol, Ciphered telegram from the Ministry of the Interior to the Province of Adana, BOA. DH. ŞFR, nr. 50/141