یاریگای ڕامۆن سانچێز پیسخوان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاریگای ڕامۆن سانچێز پیزخوان (بە ئیسپانی: Estadio Ramón Sánchez Pizjuán) یاریگای تایبەتی یانەی سیڤیای ئیسپانیە. لەلایان ئەندازیاران، جەیمس کۆخ و مانوێل مونۆز تەلاسازی بۆ کراوە. ساڵی ١٩٥٥ دەست بەدروستکردنی کراوە و لە ٧/٩/١٩٥٨ کراوەتەوە، یاریگاکە ٤٣٨٨٣ کەس لەخۆدەگرێ. دووجار لەساڵەکانی ١٩٩٦ و ٢٠١٧ نۆژەنکراوەتەوە.

ڕووداوە گرینگەکان[دەستکاری]

یاریگای ڕامۆن سانچێز میوانداری دوو یاری گرینگی کردووە لەمێژووی کردنەوەیدا ئەوانیش یاری کۆتایی خولی ئەوروپی ١٩٨٦ لەنێوان بارسێلۆنا و ستیوا بوخارست، وە یاری پێش کۆتایی جامی جیھانی ١٩٨٢ لەنێوان ھەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەڵمانیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]