یاریگاى ئازتێکا
| یاریگاى ئازتێکا | |
|---|---|
| دامەزران | ٢٩ی ئایاری ١٩٦٦ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Estadio Azteca |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| وڵات | مەکسیک |
| دابەشکاریی کارگێڕی | کۆیۆئاکان |
| کەوتووەتە شەقامی | Calzada de Tlalpan |
| پۆتانی شوێن | ١٩°١٨′١١″N ٩٩°٩′٢″W |
| خاوەن | مەکسیکۆ سیتی، Grupo Televisa |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠، جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ |
| Surface played on | lawn |
| کارپێکەر | مەکسیکۆ سیتی |
| نژیاروان | Pedro Ramírez Vázquez، Rafael Mijares Alcérreca |
| ڕێکەوتی کردنەوە | ٢٩ی ئایاری ١٩٦٦ |
| نیشتەجێ | Club América، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیک، Cruz Azul |
| وێبگە | https://estadiobanorte.com.mx |
| Public transport stop | Estadio Azteca Station |
![]() | |
یاریگای ئازتێکا(بە ئیسپانی: Estadio Azteca)یاریگایەکی تۆپی پێیە و دەکەوێتە شاری مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکسیک. توانای دانیشتنی ١٠٥ ھەزار کەسی ھەیە. یاریگای ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەکسیکییە. وەک یەکێک لە بەناوبانگترین و ئایکۆنیترین یاریگاکانی تۆپی پێ لە جیھاندا دادەنرێت،[١][٢][٣][٤][٥] یەکەم یاریگایە کە میوانداری دوو یاری کۆتایی جامی جیھانی فیفای کردووە؛[٦] یاری کۆتایی جامی جیھانیی١٩٧٠ کە بەڕازیل بە ئەنجامی ٤–١ لە ئیتاڵیا بردەوە و یاری کۆتاییی جامی جیھانیی ١٩٨٦ کە ئەرژەنتین بە ئەنجامی ٣–٢ لە ئەڵمانیای ڕۆژاوای بردەوە. ھەروەھا میوانداری یاری چارەکی کۆتایی ساڵی ١٩٨٦ی نێوان ئەرژەنتین و ئینگلتەرا بوو کە تێیدا دیێگۆ مارادۆنا ھەردوو " گۆڵی دەستی خودا " و " گۆڵی سەدەی " تۆمارکرد. یاریگای ئازتێکا تاکە یاریگای تۆپی پێیە لە جیھاندا کە ھەردوو یاریزان پێلێ (١٩٧٠) و دیێگۆ مارادۆنا (١٩٨٦) نازناوی جامی جیھانی فیفایان تیادا بەدەستھێناوە، ھەردووکیان بە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێ لە ھەموو سەردەمێکدا دادەنرێت. ھەروەھا یاریگاکە شوێنی سەرەکی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٦٨ و جامی جیھانیی ژنانی ١٩٧١ بوو. بڕیارە یاریگاکە میوانداری یارییەکان بکات لە جامی جیھانیی ٢٠٢٦ دا، لەنێویاندا یاری یەکەم کە ئەفریقای باشوور بەرامبەر مەکسیک یاری دەکات، بەمەش دەبێتە تاکە یاریگا کە میوانداری سێ خولی جامی جیھانیی فیفا بکات.[٧]
ئاماژەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Morgan، Richard. «Ranking the Top 10 Most Iconic Stadiums in World Football». Bleacher Report. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20140716155413/http://www.fifa.com/classicfootball/stadiums/stadium=5000118/. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ Smart، Tony. «10 of the world's best sports venues | CNN Travel». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Mazur، Martin. «FourFourTwo's 100 Best Football Stadiums in the World: No.4». FourFourTwo. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Gordon، Aaron (٩ی نیسانی ٢٠١٣). «Mexico Wins Mexican-American Stadium War». لە ٩ی نیسانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ https://web.archive.org/web/20121216214336/http://www.fifa.com/newscentre/features/news/newsid=1642064/index.html?intcmp=fifacom_hp_module_news. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
{{cite web}}: پارامەتری|title=ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ↑ «Estadio Azteca: The only stadium to have three World Cups now Mexico will co-host 2026│HISPANIC Network Magazine». لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (ئایاری ٢٠٢٦) |
