ھەیتەم کوڕی تارق ئال سەعید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەیسەم بن تارق ئال سەعیدەوە ڕەوانە کراوە)
ھەیتەم کوڕی تارق ئال سەعید
السلطان هيثم بن طارق آل سعيد لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٦٨ ساڵ)
مەسقەت (Muscat and Oman) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان، sovereign لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرAhad bint Abdullah لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵTheyazin bin Haitham, Crown Prince of Oman، Bilarab bin Haitham Al-Said لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Tariq bin Taimur لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Shawana bint Hammoud bin Ahmed Al Busaidia لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانShihab bin Tariq al-Said، Asa'ad bin Tariq bin Taimur al Said، Sayyida Nawal لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خانەدانAl Busaid لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Order of King Abdulaziz al Saud (٢٠٠٦)
  • Royal Victorian Order (٢٠١٠)
  • Grand Cross of Honor for Services to the Republic of Austria (٢٠٠١)
  • Order of Oman
  • Order of Al-Said
  • The Accolade لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەSultan of Oman (٢٠٢٠–)، Minister of Finance of Oman (٢٠٢٠–٢٠٢٠)، Foreign Minister of Oman (٢٠٢٠–٢٠٢٠)، Minister of Heritage and Culture (٢٠٠٢–٢٠٢٠) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Titlesسوڵتان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ھەیتەم کوڕی تارق ئال بو سەعید (بە عەرەبی: هيثم بن طارق بن تيمور آل بوسعيد‎؛ لەدایکبووی ١٩٥٤) سولتانی دەیەمینی سەلتەنەی عومانە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەمیش دوای کۆچی دوایی سولتان قابوس بن سەعیدی ئامۆزای کەلەسەر ڕاسپاردەی ئەو جێگاکەی گرتەوە.[١][٢] پێشتر وەزیری کەلتور و ڕۆشەنبیری بوو (٢٠٠٢). ھەروەھا سەرۆکی لیژنەی سەرەکی داھاتووی عومان بوو، پۆستی سەرۆکی دیوانی وەزارەتی دەرەوەی ھەبوو، وەکیل وەزیری کاروباری ڕامیاری وڵات بوو، جگە لەچەندین پۆستی تر وەک نوێنەری پایەبەرزی سولتان قابوس بن سەعید.

ژیاننامە[دەستکاری]

ھەیسەم کوری تەیموری ئال سەعید لەخێزانی شاھانەی عومان لەدایک بووە، باوکی سەرۆک وەزیرانی عومان بوو(١٩٧٠–١٩٧٢)، دایکیشی (شوانەی کچی حەمودی کوری ئەحمەد ئال بوسەعیدە بە (ئوم قەیس) دەناسرێت، یەکێک لەسێ ژنەکەی باوکی (زردایک) لە ١٩٧٩لەبەرنامەیەکی زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ کاروباری دەرەوە خوێندویەتی (FSP)،

خێزانداری[دەستکاری]

سولتان ھەیسەم شەش برای ھەیە بەم ناوانە:

  1. ئەسعەد بن تارق جێگری دووەمی سەرۆک وەزیران
  2. قەیس بن تارق (کۆچ کردوو)،
  3. شەھاب بن تارق،
  4. ئەدھەم بن تارق،
  5. فارس بن تارق (کۆچ کردوو)

دوو خوشکی ھەیە بەناوەکانی:

  1. کامیلە بنت تارق،
  2. ئەمەل بنت تارق.

سولتان ھەیسەم ژیانی ھاوسەرگیری فەرمی پێکھێناوە لەسەر ناوی عەھد کچی عەبدوللا ی کوری حەمەد ئال سەعیدەدوو کوڕی لێی ھەیە:

  1. زەی یەزن کوڕی ھەیسەمی کوری تارق
  2. بیلعەرەب کوڕی ھەیسەمی کوری تارق

خاوەنی دووکچە:

  1. سورەیا کچی ھەیسەم
  2. ئومەیمە کچی ھەیسەم

چالاکیە میری و ڕامیاریەکانی[دەستکاری]

سولتان ھەیسەم بەوە ناسراوە کە زۆر ئارەزووی یاری تۆپی پێ و وەرزشە

  • سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عومان بووە(١٩٨٣–١٩٨٦)،
  • سەرۆکی لیژنەی رێکخراوی خولە نایابەکانی ئاسیا بوو لە مەسقەت ٢٠١٠.
  • لە دوای ١٩٨٦وازی لەبواری وەرزشی ھێنا و چووە ناو بواری دیپلۆماسی کە پۆستی وەزیری کاروباری دەرەوەی پێ سپێردرابۆ ماوەی ھەشت ساڵ.
  • لە ١٩٩٤، وەک ئەمینداری گشتی کاروباری دەرەوە دامەزرا،
  • لە ٢٠٠٢ وەک وەزیری کەلتور و ڕۆشەنبیری دامەزرا تاوەکو بوو بە سولتانی عومان بەردەوام بوو.

سولتانی عومان[دەستکاری]

دوای کۆچی دوایی سولتان قابوس بن سەعید (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠)ئەنجومەنی بەرگری وڵات پشت بەستوو بە دەستور وەک سولتانی جێگرەوە ھەڵیبژارد،[٣] خێزانی شاھانەش لەسەر ڕاسپاردەی سولتان قابوس رەزامەندیان نیشاندا، ئەنجومەنی بەرگریان کردە وەکیل بۆ جێبەجێکردنی ڕاسپاردەی کۆچکردوو بەپێی ماددەی شەشی دەستوری وڵات.[٤] لەھەمان ڕۆژ لەکۆشکی بیستان لە مەسقەت وتاری دەستبەکاربوونی خوێندەوە و وەک سولتانی نوێی وڵات دەست بەکاربوو، لە وتارەکەی ھەموو لایەنە بەرپرسەکانی دڵنیا کردەوە کە لەسەر ڕێبازی سولتانی کۆچکردوو بەردەوام دەبێت و پەیرەوی ئاشتی دەکات.

ئەو ئەنجومەنانەی سەرۆکایەتیان دەکات[دەستکاری]

  • سەڕۆکی شکۆمەندی کۆمەڵەی چاودێری منداڵانی ناکام.
  • سەرۆکی ئەنجومەنی ھاریکاری عومان -ژاپۆن
  • سەرۆکی لیژنەی باڵای خۆڵی یاریەکەناراوەکان لە مەسقەت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "تنفيذا لوصية قابوس.. هيثم بن طارق آل سعيد سلطانا لعمان". قناة الحرة. 11 كانون الثاني / يناير 2020. Archived from the original on 11ی Januaryی 2020. Retrieved 11 كانون الثاني / يناير 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "سلطنة عمان تشيع السلطان قابوس وخليفته يؤدي اليمين". الجزيرة.نت. 11 كانون الثاني / يناير 2020. Archived from the original on 11ی Januaryی 2020. Retrieved 11 كانون الثاني / يناير 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)
  3. ^ "بیان صادر من مجلس الدفاع". وكالة الأنباء العمانية. 11 كانون الثاني / يناير 2020. Archived from the original on 11ی Januaryی 2020. Retrieved 11 كانون الثاني / يناير 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help) ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "مجلس الدفاع یصدر بیانًا حول من تنتقل إلیھ ولایة الحکم". وكالة الأنباء العمانية. 11 كانون الثاني / يناير 2020. Archived from the original on 11ی Januaryی 2020. Retrieved 11 كانون الثاني / يناير 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help) ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]