ھەڵەی ئاشکرا (تەجوید)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی ئاشکرا (بە عەرەبی: لحن جلي‎)، لە زانستی تەجوید بریتییە لەو ھەڵەیەی لە خوێندنەوەی قورئاندا دەبێتە ھۆی گۆڕانی ماناکەی و گۆڕینی حەرەکە و ئیعڕاب، وەک گۆڕینی پیتێک بە پیتێکی تر یان گۆڕینی حەرەکە، حوکمەکەشی حەڕامە بە یەکدەنگی زانایان. لەبەر ئەوەش پێی دەگوترێت "ئاشکرا" چونکە لای گشتیی خەڵکی ئاشکرایە کە ھەڵەیە نەک تەنھا لای کەسانێک کە تەجویدییان خوێندبێت.

نموونە[دەستکاری]

چەند نموونەیەک:

  • گۆڕینی حەرەکەی نوونی (الرحمن) لە کەسڕەوە بە زەممە ئاوا "الرحمنُ الرحیم" ئەمەش ھەڵەیە.
  • گۆڕینەوەی "س" و "ص" وەک خوێندنەوەی (عصى) بە (عسى) ئەمەش ماناکە دەگۆڕێت.
  • گۆڕینەوەی "ت" و "ط" ئەم دوو پیتە دەرچەشیان یەکە، بەڵام "ط" سیفەتی قەڵەویی ھەیە و "ت" لاوازە، وەک (الطلاق) و (التلاق) کە ھەردووکیشیان لە قورئاندا ھاتووە، ئەوەی یەکەمیان واتا لێکجیابوونەوەی ھاوسەر، ئەوەی دووەمیشیان واتا پێکگەیشتن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پەرتووک: التجوید المصور لاپەڕە ٤١-ئەیمەن ڕوشدی سوەید.

بڕوانە ئەمانەش[دەستکاری]