ھەڵیتوپەڵیت
ڕواڵەت
ھەڵیتوپەڵیت بە قسەی پووچ و بێمانا دەوترێ.[١][٢] ھەر جۆرە ڕاگەیاندن و ھاوپەیوەندییەک، جا چ بە وتن بێ یا بە نووسین یا بە ھەر شێوەیەکی تر، کە بێبەری بێت لە ناوەرۆک و مانای ڕێکوپێک و، ئینسان نەتوانێ لێی تێبگەیێ، بە ھەڵیتوپەڵیت حیساب دەکرێ.
زۆرێ لە شاعیران و ڕۆماننووسان و گۆرانینووسان بۆ خولقاندنی بەرھەمی تیزاوی و پێکەنیناوی یا بۆ ئامۆژگاری و ڕێنوێنی کەڵکیان لە قسەی ھەڵیتوپەڵیت وەرگرتووە. فەلسەفەی زمان و فەلسەفەی زانست ھەڵیتوپەڵیت لە بەرانبەر «قسەی مانادار»ەوە دادەنێن و ھەوڵ دەدەن میتۆدێک بدۆزنەوە بۆ جیاکردنەوەیان. لە کریپتۆگرافیشدا گرنگیی پێ دەدرێ بۆ جیاکردنەوەی سیگناڵ لە نۆیز.[٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ فەرھەنگی زانستگای کوردستان
- ↑ ھەنبانە بۆرینە
- ↑ Nonsense (enwiki)
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ھەڵیتوپەڵیت تێدایە.