ھەڵۆی زێڕین (ئەنیمێ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵۆی زێڕین یاخود سەرکێشیەکانی پەپێڕۆ بریتییە لە زنجیرەیەک ئەنیمێ پێک ھاتوە لە ٢٦ زنجیرە، لە بەرھەم ھێنانی تاتسویا ئاونۆ وسۆمیۆ تاکاھاشی ژاپۆنیە، بۆ یەکەم جار لە ژاپۆن نمایش کرا لە ڕێکەوتی ٦ - ١٠ - ١٩٧٥ تاوەکو ٢٩ - ٣٠ - ١٩٧٦. لەو کاتەوە بۆ چەندین زمانی تری جیھانی وەڕگێردراوە لەوانە زمانی کوردی ناوەندی، چیرۆکەکە دەست پێدەکات بە گەشتی کوڕێکی بچوک بەناوی پەپێڕۆ بۆ دۆزینەوەی باوکی، باوکی ڕۆیشتوە بۆ دۆزینەوەی کۆمەڵە کەسانێک کە لەڕێگای گەڕان بەدوای شاری ئەلدۆڕادۆ وون بونە.

چیرۆکەکە[دەستکاری]

پاڵەوانی ئەم چیرۆکە کوڕێکی بچوکی ١٠ ساڵانە، کەبەدوای شاری ئەلدۆڕادۆ دادەگەڕێت چونکە پێی وایە باوکی لەوێندەرە، کارلۆس ئەوکەسەیە کە ھانی دەدات بۆگەشتەکەی چونکە ئەو لەگوندێک دا دەژێت کە زۆر ھەژارن و خۆڕاک و خواردەمەنیان دەست ناکەوێت، ئەم کەسە مەبەستی نیە لە دەستکەوتنی زێڕ بۆ دۆزینەوەی ئەلدۆڕادۆ بەلکو باوەری وایە ئەلدۆڕادۆ شارێکە ھیندیە ھەژارە ئەمریکیەکان دەتوانن تیایدا بەختەوەربن، ھەروەھا کەسایەتیەکی تر ھەیە ئەویش ھەڵۆی زێڕینە (کۆندۆڕ) کە وەک ھێمایەک بۆ چاکە و ھاریکاری دەردەکەوێت، کاریگەری باشی ھەیە بەسەر پێپێڕۆ بۆ یارمەنی دانی خەڵک و چاکەکاری، ھەواڵی ئەوە بەخەڵک دەگەیەنێت کە کوڕێکی ھەژار ھەیە لە گوندێکی بناری زنجیرە چیاکانی ئەندێز بەدوای باوکی و خوشکە بچوکەکانی دادەگەڕێت، ئێستا لەگوندێکی ھەژار بەتەنھا لەماڵە ساردەکەی دا دەژێت، پەپێڕۆ کورێکی بە ڕەوشت و لەسەرخۆ و زیڕەکە بەڵام تۆزێک سەرسەخت و خۆپەرست و کەم دوە نایەوێت کەس دەستبخانە ناوکاروبارەکانیەوە، ئەم ڕەوشتانەی گۆڕانکاری بەسەر دادێت لەماوەی ئەو ئەزمونانەی لەگەشتەکەی فێری دەبێت، بەتایبەت ئەو ڕۆژەی لەگەڵ ھاوڕێ کانی دەگەن بەشاری ئاستکۆ، ھەرکەسێک کە پەپێڕۆ دەناسێت ئاوات دەخوازێت ھاوڕێیی بکات لە گەشتەکەی ھەربەم ھۆیەوە چەندین کەس ڕاگۆڕی دەکەن وەک: 

کەسایەتیەکان[دەستکاری]

کانا:گەنجێکە یادەوەریەکانی لەدەست داوە، مامێکی پێویستە بەناوی شیکا کەلەکەنار ڕووبارێک دەیدۆزێتەوە، ئەو گەنجە ھیچ شتێکی بیرنایەتەوە لە ڕابردووی، تەنھاشتێک کە بیری مابێت ئەوەیە کە ھەڵۆی زێڕینی (کۆندۆڕ) بینیوە.

شوشو: دایک و باوکی وون کردوە لەوکاتەی لەگەڵ کۆمەڵێک سێرکەوان گەشتیان کردوە، بەدوای خوشکەکەی دەگەڕێت کە دەستگێڕەومادەی ھۆشبەر دەفڕۆشێت، لەگەڵ پەپێڕۆ گەشت دەکات تاوەکو خوشکەکەی دەدۆزێتەوە.

شێرە و ڤیکونیا (لاما):ھەروەھا کەروێشکێک و لامایەکی نەرمونیانی لەگەڵە تا کۆتایی گەشتەکەی.

ژوپیتێر:ئەسپێکی سپی کێویە، ئامادەنیە کەس خاوەنداریەتی بکات، بەڵام لەگەڵ پەپێڕۆ دەبنە ھاوڕێی یەکتر تا دوایین گەشتەکانی.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکیەکان[دەستکاری]