ھەڵگەڕاوە

جاش، خایین یان ھەڵگەڕاوە یان پشتتێکەر و ڕوو-وەڕگێڕ ھەروەھا دەتوانرێت پێی بگوترێت لایەنگۆڕ (بە ئینگلیزی: Turncoat؛ واتا جلگۆڕەڕ) ئەو کەسەیە کە بەیعەتی خۆی دەگۆڕێت لە دڵسۆزییەک یان ئایدیاڵێکەوە بۆ ئایدیاڵێکی تر، یاخود خیانەتکردن و جێھێشتنی دۆزی ڕەسەن بە گۆڕینی بەرەکەی بۆ لایەنی بەرامبەر یان حیزبی بەرامبەر.
لە زمانی ئینگلیزیدا ئەم زاراوەیە پێی دەگوترێت Turncoat کە پێکھاتووە لە turn (گۆڕین) + coat (جل) = جلگۆڕەڕ. لە ڕوانگەی سەربازییەوە، سوپاکانی سەدەی ناوەڕاست بەگشتی یەکپۆشیی ڕەنگجیاوازیان لەبەردەکرد و جلوبەرگی سەربازییان یەک جۆر و یەک ڕەنگ بوو، بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوی تەقەی دۆستانە (لێت بدرێت لەلایەن دۆستی خۆت، نەوەک دووژمنت، بەھۆی سەرلێشێوان). بەم شێوەیەش زاراوەی «جلگۆڕەڕ» ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تاکێک یان کەسێک لایەن و بەرەکەی خۆی گۆڕیوە و جلی یەکپۆشیی خۆی گۆڕیوە بۆ ھی دووژمنەکەی یان یەکێک کە لەگەڵ ڕەنگی دووژمنی پێشووی بگونجێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Turncoat»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦.