ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت
ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت | |
---|---|
![]() | |
لقی | ھەڵوەشاندنەوە، dismemberment |
کورتەناو | Dezmembrarea URSS |
وڵات | یەکێتیی سۆڤیەت |
جێ | یەکێتیی سۆڤیەت |
پۆتانی شوێن | ٦٥°٠′٠″N ٩٠°٠′٠″E |
دەقی بنەڕەتی | پەیماننامەی دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەت |
لە پێش | ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا |
ھۆکارێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ڕووداوە | فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی بۆ سەرکەوتن بەسەر کۆمۆنیزمدا |
دەبێتە ھۆکاری | شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا |
بەستەری وەسفکراو | http://ru-90.ru/tutorial/raspad-sssr |
Theorized by | Gennady Yanayev |
![]() | |
ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت ئاماژەیە بۆ کۆتایی ھاتنی بوونی یاسایی یەکێتیی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەت.[١] ئەم ھەڵوەشانەوەیە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ ڕوویدا. دوابەدوای دەرکردنی بەیاننامەی ژمارە (ئێچ-١٤٢) لەلایەن سۆڤیەتی باڵای یەکێتیی سۆڤیەت، کە تێیدا دان بە سەربەخۆیی کۆمارەکانی سۆڤیەتی پێشوودا ڕاگەیەندرا، و دامەزراندنی کۆمۆنوێڵتی دەوڵەتە سەربەخۆکان بۆ جێگرتنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت دامەزرا.
ڕۆژێک پێش ئەو ڕاگەیاندنە. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١ ، دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت و ھەشتەمین فەرمانڕەوای یەکێتی سۆڤیەت لە دوای دامەزراندنییەوە، میخائیل گۆرباچۆڤ، لە وتارێکدا کە لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی سۆڤیەت ئاراستەی گەلی سۆڤیەت کردبوو، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.لە وتارەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت ھەڵوەشاوەتەوە. ناوبراو گواستنەوەی ھەموو دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی، لەوانەش دەسەڵاتی بەسەر چەکی ئەتۆمی ڕووسیا، بۆ سەرۆکی ڕووسیا بۆریس یەڵسین ڕاگەیاند.
دوای قسەکانی گۆرباچۆف لە ژێر پەردەی تاریکیدا کرێملینی بەجێھێشت. کاتژمێر ٠٧:٣٢ خولەکی شەو بەکاتی مۆسکۆ، بۆ دواجار لە مێژوودا ئاڵای سووری سۆڤیەت لە بینای کرێملین دابەزێندرا. لە شوێنی ئەو ئاڵای سێ ڕەنگی ڕووسیا بەرزکرایەوە.
پێش ھەڵوەشاندنەوەی فەرمیی یەکێتییەکە، لە ماوەی مانگی ئابی ١٩٩١ تا کانوونی یەکەمی ١٩٩١، ھەموو کۆمارە پێکھێنەرەکانی یەکێتییەکە، بە خودی ڕووسیاشەوە، جیابوونەوەی خۆیان لە یەکێتییەکە بە تاکەکەسی ڕاگەیاند. ھەفتەیەک پێش ھەڵوەشاندنەوەی فەرمیی یەکێتییەکە، نوێنەرانی ئەو ١١ دەوڵەتەی کە یەکێتیی سۆڤیەتیان پێکھێناوە - جگە لە دەوڵەتانی باڵتیک و جۆرجیا - کۆبوونەوە و پرۆتۆکۆڵی ئەلما ئاتایان واژووکرد، کە کۆمۆنوێڵتی دەوڵەتە سەربەخۆکانی دروستکرد. لە پرۆتۆکۆلەکەدا بە ڕاشکاوی ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ڕاگەیاند و ڕای گەیاندبوو کە یەکێتیی سۆڤیەت لە ڕووی یاساییەوە وەک دەوڵەت بوونی نەماوە.
لە ئاستی نێونەتەوەییدا ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت کۆتایی ھاتنی جەنگی سارد بوو. شۆڕشەکانی ساڵی ١٩٨٩ و ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتیی سۆڤیەت یارمەتیدەر بوو بۆ کۆتاییھێنان بە دوژمنایەتی دەیان ساڵەی نێوان ناتۆ و پەیمانی وارشۆ کە پێشتر نیشانەی جەنگی سارد بوو.
لەسەر ئاستی ناوخۆیی دەوڵەتانی سۆڤیەتی پێشوو، کۆمارەکانی سۆڤیەتی پێشوو پەیوەندییەکی نزیکیان لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕووسیادا پاراست کە نوێنەرایەتی جێنشینی سیاسی یەکێتیی دەکات. ڕووسیا و کۆمارەکانی پێشووی سۆڤیەت چەندین ڕێکخراوی ھاوبەشیان پێکھێناوە وەک کۆمەڵگەی ئابووری ئۆراسیا, دەوڵەتی یەکێتیی ڕووسیا-بێلاڕووس، یەکێتی گومرگی ئۆراسیا، و کۆمەڵگەی ئابووری ئۆراسیا بۆ پێشخستنی ھاوکاری ئابووری و ئەمنی. ھەروەھا ھەندێک دەوڵەتی سۆڤیەتی پێشوو بچنە نێو ناتۆ، بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی سەربازی و ئابووری لە ڕووسیا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «ÉCLATEMENT DE L'U.R.S.S.». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.