ھەڵمەتی سۆران دژی ئاشوورییەکان
| ھەڵمەتی سۆران دژ بە ئاشوورییەکان | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
جەبەل مەقلووب (چیای مەقلووب) پێش گرتن و بەتاڵانبردنی لەلایەن ھێزەکانی سۆران | |||||||
| |||||||
| شەڕکەرەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
|
|
| ||||||
| زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
| نەزانراو | وێرانکاری و کوشتار لە چەندین شوێنی نیشتەجێبووندا ڕاپۆرت دراوە لەوانە ئەلقۆش و بیت زابدا و دێری ڕەبان ھورمزد | ||||||
ھێرش بۆ سەر پێکھاتە ئاشوورییەکان لەلایەن میر محەممەد پاشای ڕەواندز یان ھەڵمەتی سۆران بۆ سەر ئاشوورییەکان ئاماژەیە بۆ زنجیرەیەک چالاکیی سەربازی و ھەڵکوتانە سەر کە لەلایەن ھێزەکانی میرنشینی سۆران لە سەردەمی میر محەممەد پاشای ڕەواندز لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا لە باکووری میزۆپۆتامیا ئەنجامدراون.
ئەم ڕووداوانە کە لە سەرچاوە جۆراوجۆرە ھاوچەرخەکان و دواتر مێژوویییەکان تۆمارکراون، بریتی بوون لە ھێرشکردنە سەر گوندە مەسیحییە ئاشوورییەکان و دێر و دامەزراوە ئاینییەکان لە ناوچەکانی وەک ئەلقۆش و دێری ڕەبەن ھورمزد و بەشێک لە حەکاری.
پێشینە
[دەستکاری]ھەڵمەتی میر محەممەد دژی ئاشوورییەکان زنجیرەیەک ھێرش بوو کە ھێزە کوردییەکان لە باکووری میزۆپۆتامیا لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا ئەنجامیان دا. ئەو ھەڵمەتە لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی میرنشینی سۆران و ڕەواندز بوو بۆ یەکخستنەوەی میرنشینە کوردییەکان و خاکی کوردستان. لە ساڵی ١٨٠٨دا گابرێل دامبۆ (١٧٧٥-١٨٣٢) دێرە جێھێڵدراوە وێرانەکەی ئاوەدان و زیندوو کردەوە و ژمارەیەک قوتابیی کۆکردەوە کە سوێندیان بە ھەژاری و شوونەکردن خواردبوو و مەدرەسەیەکی لەوێ دانا.[١] سەرەتا ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن یۆحەنانی ھەشتەمی ھورمزد کە قەشە سەرەکییەکەی ئەوکاتی مووسڵ بوو، دژایەتیی کرا، گەرچی لەلایەن بەڕێوەبەری پاتڕیارکی، ئۆگستین ھندیشەوە پشتیوانی لێکرا. پاتریارک یووسف ئەودۆ، پێش ئەوەی بکرێتە قەشەی مووسڵ، خۆی دەروێشێکی دێر ڕەبەن ھورمزد بوو.
لە ساڵی ١٨٣٢ کوردەکانی سۆران ھێرشیان کردە سەر دێری ڕەبەن ھورمزد و ئەلقۆش، وادیارە وایانزانیوە گوندنشینەکان ئێزیدی بوون و بەرپرسیار بوون لە کوشتنی کورد و سەرۆک عەشیرەتێکی کورد، و زیاتر لە ٣٠٠ کاتۆلیکی کلدانییان کوشت، لەوانە گابرێل دامبۆ، دامەزرێنەری دێرەکە، و دەروێشەکانی دیکەش.[٢] وە لە ساڵی ١٨٤٣ کوردەکان دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی پارە لە گوندە مەسیحییەکان، ئەوانەی کە ڕەتیانکردەوە کوژران؛ زیاتر لە دە ھەزار مەسیحی کوژران و ئایکۆنەکانی دێری ڕەبەن ھورمزد تێکچوون.[٣] لە ساڵی ١٨٢٧دا، کە شەست لە ھەشتا قەشە کاسۆلیک و کلدانییە سوورییەکەی ناوچەکە گیانیان لەدەستدا و ھەزاران مەسیحی دیکەش لەناوچوون. مێژوونووسان مەزەندە دەکەن مەسیحییەکان لە ناوچە فراوانەکەدا کوژراون، و لە ساڵی ١٨٥١دا دێری ڕەبەن ھورمزد لەلایەن کوردەکانەوە ھەڵیکوترایە سەری لە کاتێکدا دەروێشەکان ھەڵھاتن و خۆیان ڕزگارکرد، ڕەنگە ١٠٠٠ لە دەستنووسەکانی دێری ڕەبەن ھورمزد لەناوچووبن.[٤]
ھەڵمەت دژی ئاشوورییەکان
[دەستکاری]بەتاڵانبردنی چیای مەقلووب ھەڵکوتانە سەرێکی کوردەکان بوو بە سەرۆکایەتیی میر محەممەد پاشای ڕەواندز لە ساڵی ١٨٢٠. کۆمەڵگە ئاشوورییەکانی دژ بە کورد و میرنشینی سۆرانی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا وێرانکارییەکی بەرفراوان و مردن و ئاوارەبوونی زۆرێک لە ئاشوورییەکانی لە گوندەکانی باوباپیرانیان ڕوویدا.[٥][٦][٧] موڵکی کڵێساکەش تاڵان کرا.[٨]
لە ماوەی سەدەی نۆزدەھەمدا ئەلقۆش بووە ئامانجی چەندین ھەڵمەتی سەربازی. بە تایبەتی لە ساڵانی ١٨٢٨ و ١٨٣٢ شارۆچکەکە لەلایەن میر محەممەد پاشای ڕەواندزەوە تاڵان کرا پەڕەچاپێکی سریانی لەو سەردەمەدا تۆماری کردووە کە گوایە ھێرشەکەی ساڵی ١٨٣٢ بووە ھۆی کوژرانی ١٧٢ پیاوی ناوخۆیی کە ژمارەیەک لە ژنان و منداڵان و دانیشتووانی دەربەدەر کردووە.[٩]
لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٢٩دا ھێزەکانی میر محەممەد پاشای ڕەواندز دوای بەزاندنی ڕووباری دیجلە ھێرشیان کردە سەر چەند پێکھاتەیەکی ئاشووری. بەگوێرەی سەرچاوە سریانییەکان، ژمارەیەک کەنیسە و گوند کراونەتە ئامانج، لەوانە بیت زابدا و ئەسفاس و ٢٠٠ پیاو لە بیت زابدا کوژراون. ئەندامانی ڕۆحانیی وەک ڕێبەر شەمعوون، دیکۆن عەبد ئیشۆ، دیکۆن موڕاد، دیکۆن بەھنام و دیکۆن ڕەئیس عەربۆ لەو کەسانە بوون کە لە کاتی ھێرشەکاندا کوژراون. ھەمان سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە گوایە خەڵکی سڤیلیش زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا گوندنشینەکان کە لە کاتی توندوتیژییەکان ناوچەکەیان بەجێھێشتووە. دواتر ھەڵمەتەکە بەرەو ناوچەی نسێبین درێژبووەوە، لەوێ ھێرشی زیاتر بۆ سەر شوێنە نیشتەجێبوونەکان کرا.[١٠][١١]
لەسەر گۆڕی «ساندا ئیلیا»؛ کە پیاوێکی دەوڵەتمەدار بووە کە دوای ئەوەی دەستبەرداری دینەکەی بوو، جارێکی دیکە ھاتەوە سەر دینەکەی خۆی و لە ئەیلوولی ١٨٣١ لەلایەن سۆرانەوە لە سێدارە درا. ناوی «ئیلیا عابدۆکا» بوو.[١٢][١٣]
گێڕانەوەیەکی سریانی کە لە گۆڤاری Revue de l’Orient Chrétien بڵاوکراوەتەوە تۆماری دەکات کە لە ساڵی ١٨٣٢ ھێزەکانی سۆران بەرەو ئەلقۆش پێشڕەوییان کردووە، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی دانیشتووانەکەی ھەڵبێن بۆ شاخەکانی دەوروبەری و چەند پیاوێکی ئایینی، بە ناوەکانی گابرێل باوکە ئۆگستین، ئیشۆ و جینیی بێرسێبە لە کاتی ھێرشەکەدا کوژران.[١٤]
لە ساڵی ١٨٣٤ میرنشینی سۆران ھەوڵیدا مەسیحییە ئاشوورییەکانی تیاریی خواروو ملکەچ بکات بەڵام وا دیارە لە نزیک گوندی لێزان ھێزەکان سۆران ڕووبەڕووی شکستێک ببوونەوە و گوایە ئەم شکستە کاریگەریی لەسەر تێڕوانینەکانی عوسمانییەکان ھەبووە بۆ میرنشینەکە و وای لێکردوونە ھەڵسەنگاندن بکەنەوە و پلانی نوێ دابڕێژن.[١٥][١٦][١٧][١٨]
گابرێل دامبۆ لە ساڵی ١٨٣٢ لەلایەن سەربازانی سۆرانەوە کوژرا.[١٩] [٢٠] لە ساڵی ١٨٣٨ میرنشینی سۆران ھێرشی کردە سەر دێری ڕەبەن ھورمزد و ئەلقۆش و سەدان کلدانیی ئاشووری کوژران.[٢١] لە ساڵی ١٨٤٣ ھێزە کوردییەکان داوای باج و پارەیان لە گوندە مەسیحییەکان کردووە؛ گوایە ئەوانەی باجەکەیان ڕەتکردووەتەوە کوژراون و ئایکۆنەکانی دێرەکەش شێوێندراون.[٢٢][٢٣] شارۆچکەی ئەلقۆش تاڵانکرا، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانەکەی دەربەدەر و کۆمەڵکوژکراون و دێری ڕەبەن ھورمزد تاڵانکرا و دەروێشەکانی گابرێل دامبۆ، لە سێدارەدراون. بڕێکی زۆر لە دەستنووسە کۆنەکان لەناوچوون یان لەدەستچوون. دێری مارمەتیش تووشی ھەمان چارەنووس بووەوە.[٢٤] دوای ئەوەی کوردەکانی ڕەواندز مووسڵیان گرت، مەسیحی و جوولەکەکانی ناوچەکە کۆمەڵکوژکران.[٢٥][٢٦]
لە ١٨٤٣ دێری کلدانەکانی ڕەبان ھورمزد لە نزیک مووسڵ دووجار لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە تاڵانکرا. لە دوای ئەم ھێرشانەدا کەنیسەکان وێران بوونە، و کەلوپەلە بەنرخەکان تاڵانکراون و چەندین دەروێش کوژراون و زۆرێک لە دەستنووسە سریانییەکانی کە مابوونەوە لەناوچوون یان سووتێنران.[٢٧][٢٨]
- ١٨٢٨ – مووسا پاشا، والیی ئامێدی، ھێرشی کردە سەر ئەلقۆش و ئاگری لە دێری ڕەبان ھورمزد بەردا.[٢٩][٣٠]
- ١٨٣١ – ھێزەکانی میرنشینی سۆران ھێرشیان کردە سەر ئەلقۆش و نزیکەی ٣٠٠ گوندنشین کوژران.[٣١]
- ١٨٣٢ – ھێزەکانی سۆران ھێرشیان کردە سەر ئەلقۆش و زیاتر لە ٦٠٠ دانیشتووان کوژران.[٣٢]
- ١٨٤٠– ڕەسووڵ بەگ، ھێرشەکانی دووبارە کردەوە.[٣٣]
- ١٨٤٣ – ھێزە کوردییەکان باجیان لە گوندە مەسیحییەکان وەرگرتبوو؛ گوایە ئەوانەیشی ڕەتیان کردبووەوە کوژراون، دێری ڕەبان ھۆرمیزدیش زیانی پێگەیشت.[٣٤]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Hann، Geoff؛ Dabrowska، Karen؛ Townsend-Greaves، Tina (٢٠١٥). Iraq: The Ancient Sites and Iraqi Kurdistan. Bradt Travel Guides. لاپەڕە ٢٢٨. ژپنک ٩٧٨-١٨٤١٦٢٤٨٨٤. لە ٨ی نیسانی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Wilmshurst 2000، لاپەڕە 32, 253.
- ↑ Frazee، Charles A. (٢٠٠٦). Catholics and Sultans: The Church and the Ottoman Empire 1453-1923. Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٩٨. ژپنک ٠-٥٢١-٠٢٧٠٠-٤.
- ↑ Wilmhurst، David (٢٠٠٠). The Ecclesiastical Organization of the Church of the East, 1318–1913. لاپەڕە ٢٠٥.
- ↑ Laurie، Thomas (١٨٥٥). Dr. [A.] Grant and the Mountain Nestorians (بە ئینگلیزی).
- ↑ Badger، George Percy؛ Neale، J. M. (١٨٥٢). The Nestorians and their rituals: with the narrative of a mission to Mesopotamia and Coordistan. London: Joseph Masters.
- ↑ Layard, Austen Henry. Notes from Nineveh, and Travels in Mesopotamia, Assyria, and Syria, Volume 1, p. 109.
- ↑ Badger، George Percy؛ Neale، J. M. (John Mason) (١٨٥٢). The Nestorians and their rituals : with the narrative of a mission to Mesopotamia and Coordistan in 1842-1844, and of a late visit to those countries in 1850 ; also, researches into the present condition of the Syrian Jacobites, papal Syrians, and Chaldeans, and an inquiry into the religious tenets of the Yezeedees. Princeton Theological Seminary Library. London : Joseph Masters.
- ↑ Badger، George Percy (١٨٥٢). The Nestorians and Their Rituals. Joseph Masters. لاپەڕە ١٧٩ – لەڕێگەی Google Books.
- ↑ Gorgis, Deacon Asman Alkass, Jirah Fi Tarikh Al-syrian, Trans. Subhi Younan. 1980. pp. 14.
- ↑ «Assyrian Martyrs». Assyrian International News Agency (AINA). Assyrian International News Agency. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Ola El-Aguizy؛ Mohamed Sherif Ali، eds. (٢٠١٠). Echoes of Eternity: Studies Presented to Gaballa Ali Gaballa. Otto Harrassowitz Verlag. لاپەڕە ٤٠١.
- ↑ Fiey، Jean Maurice (١٩٦٥). Assyrie chrétienne: Contribution à l'étude de l'histoire et de la géographie ecclésiastiques et monastiques du nord de l'Iraq. بەرگی ٢. Beirut: Imprimerie catholique. لاپەڕە ١٧٢. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Graffin، René؛ Nau، François، eds. (١٩١١). «Notice sur le couvent de Rabban Hormizd». Revue de l'Orient chrétien. ١٦: ٣٥٣–٣٥٤ – لەڕێگەی Google Books.
- ↑ Aboona، Hirmis (٢٠٠٨). Assyrians, Kurds, and Ottomans (بە ئینگلیزی). Cambria Press. لاپەڕە ١٧٣. ژپنک ٩٧٨-١-٦١٣٣٦-٤٧١-٠.
- ↑ Ross, Mosul, 19 November 1847. From Ross to Layard, 61,63,79
- ↑ Ross، Henry James (١٩٠٢). Letters from the East (بە ئینگلیزی). J. M. Dent & Company. لاپەڕە ٦٢–٦٣.
- ↑ Laurie، Thomas (١٩٩٠) [1853]. Dr. Grant and the Mountain Nestorians (بە ئینگلیزی). Gould and Lincoln. لاپەڕە ٢٦٢. ژپنک ٩٧٨-٠-٧٩٠٥-٥١٠٣-٦.
- ↑ «Assyrian Martyrs». Assyrian International News Agency (AINA). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ George Percy Badger (١٨٥٢). The Nestorians and Their Rituals. لاپەڕە ٤٧٩.
- ↑ David Wilmshurst, The Ecclesiastical Organisation of the Church of the East, 1318-1913, Peeters Publishers, 2000, p.32
- ↑ Frazee، Charles A. (٢٠٠٦). Catholics and Sultans: The Church and the Ottoman Empire 1453-1923. Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٩٨. ژپنک ٠-٥٢١-٠٢٧٠٠-٤.
- ↑ Jwaideh, Wadie (2006). The Kurdish National Movement: Its Origins and Development. Syracuse University Press. pp. 56–62. ISBN 978-0-8156-3093-7.
- ↑ Jwaideh 2006، لاپەڕەکانی 56–62.
- ↑ Schneider، Caroline (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «The Yazidis: Resilience in Times of Violence». لە Astourian، Stephan؛ Kévorkian، Raymond (eds.). Collective and State Violence in Turkey: The Construction of a National Identity from Empire to Nation-State (بە ئینگلیزی). Berghahn Books. لاپەڕە ٤٠٦. ژپنک ٩٧٨-١-٧٨٩٢٠-٤٥١-٣.
- ↑ Tyler، W. S. (١٨٥٩). Memoir of Rev. Henry Lobdell, M.D., Late Missionary of the American Board at Mosul: Including the Early History of the Assyrian Mission. Boston: American Tract Society. لاپەڕە ٢٧١. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ Badger G P The Nestorians & Their Rituals Vol 1 1852 (بە English).
{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ Badger، George Percy (١٨٥٢). The Nestorians and their rituals : with the narrative of a mission to Mesopotamia and Coordistan in 1842-1844, and of a late visit to those countries in 1850; also, researches into the present condition of the Syrian Jacobites, papal Syrians, and Chaldeans, and an inquiry into the religious tenets of the Yezeedees. Internet Archive. London : J. Masters.
- ↑ Badger، George Percy (١٨٥٢). The Nestorians and Their Rituals. بەرگی ١. London: Joseph Masters. لاپەڕە ٤٧٩.
- ↑ Geoff Hann؛ Karen Dabrowska؛ Tina Townsend-Greaves (٢٠١٥). Iraq: The ancient sites and Iraqi Kurdistan. ژپنک ٩٧٨-١٨٤١٦٢٤٨٨٤.
- ↑ Wilmhurst، David (٢٠٠٠). The Ecclesiastical Organization of the Church of the East, 1318–1913. لاپەڕە ٢٠٥.
- ↑ Geoff Hann؛ Karen Dabrowska؛ Tina Townsend-Greaves (٢٠١٥). Iraq: The ancient sites and Iraqi Kurdistan. ژپنک ٩٧٨-١٨٤١٦٢٤٨٨٤.
- ↑ Geoff Hann؛ Karen Dabrowska؛ Tina Townsend-Greaves (٢٠١٥). Iraq: The ancient sites and Iraqi Kurdistan. ژپنک ٩٧٨-١٨٤١٦٢٤٨٨٤.
- ↑ Frazee، Charles A. (٢٠٠٦). Catholics and Sultans: The Church and the Ottoman Empire 1453-1923. Cambridge University Press. لاپەڕە ٢٩٨. ژپنک ٠-٥٢١-٠٢٧٠٠-٤.