بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵمەتی حەکاری (١٩١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵمەتی حەکاری (١٩١٦)
بەشێک لە ھەڵمەتەکانی فارس (جەنگی جیھانیی یەکەم)
ڕێکەوت٢١ی ئایاری ١٩١٦ - ٢٩ی حوزەیرانی ١٩١٦
شوێن
شەڕکەرەکان
ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
ھۆزە کوردەکانی حەکاری
فەرماندە و سەرکردەکان
ئەنوەر پاشا
ئاغا کوردەکان
مەلیک خوشابا
داوود مارشەمعوون
ئاغا پەتڕۆس
مەلیک ئیسماعیلی دووەم
مەلیک خاموو
مەلیک شامیزدین
 

ھەڵمەتی حەکاریی ساڵی ١٩١٦ (٢١ی ئایار-٢٩ی حوزەیرانی ١٩١٦) یان ڕەخسەی حەکاریی ١٩١٦ کۆمەڵێک ھەڵمەت بوو لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا کە لەلایەن خۆبەخشە ئاشوورییەکانەوە ئەنجامدرابوون دژی خێڵە کوردییە ناوخۆیییەکانی حەکاری[١][٢][٣] کە ساڵێک پێشتر بە ھاوکاریی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ئاشوورییەکانیان لە ھەکاری دەرکرد، لە ئەنجامدا نیشتەجێبوون لە ورمێ و دەوروبەری کە لەلایەن ڕووسیا کۆنترۆڵکرابوو.

ئامادەکاری بۆ ھەڵمەتەکە

[دەستکاری]

لە ٢١ی ئایار، مەلیک ئیسماعیلی دووەم و مەلیک خوشابا لەگەڵ شەڕڤانەکانیان لە ورمێ و شارۆچکەکانی دەوروبەری بەرەو سەڵماس بەڕێکەوتن، ڕۆژی دواتر گەیشتنە ئەوێ و لە نێو سەرۆک عەشیرەتەکانی دیکە و چەکدارەکانیان کە چاوەڕێی ھاتنی ئیسماعیل و خوشابا بوون، چاویان بە داوود مار شەمعوون و مەلیک شامیزدین کەوت. لە ٢٣ی ئایاردا بەرەو ئەلباک بەڕێکەوتن و لە ٢٧ی ئایاردا گەیشتنە قۆچانس و تەنیا ھەزار کۆزاکیان بینی کە پاسەوانییان دەکرد.[٤]

شەڕەکان لە چیاکانی حەکاری

[دەستکاری]

لە قۆچانسەوە ئاشوورییەکان دابەش بوون بۆ دوو لق یەکەمیان بە سەرکردایەتیی مەلیک ئیسماعیل دەچنە دارەوا لەوێ چاوی بە تیارییەکان کەوت کە لە گوندەکانی پێشوویان خۆیان جێگیر کردبووەوە و لقی دووەمیان لە ژێر سەرکردایەتیی داوود مار شەمعووندا دەچنە سەر ڕێگای جۆڵەمێرگ، گەیشتنە تخوما و بینییان کە وێران و چۆڵ بووە. لە تخوما ھەردوو ھێزەکە یەکتریان بینییەوە و دوای چەندین شەڕی توند، چەندین قەڵا و کۆشکە کوردییەکان وێران بوون.[٤]

ھەر زوو دوای گەڕانەوەی سوپا بۆ چال، کە قەڵاکەیان لە زەوییەکی زۆر شاخاویدا بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئاشوورییەکان خۆیان دابەش کرد بەسەر سێ گرووپدا (یەکەمیان بە سەرۆکایەتیی مەلیک ئیسماعیل، دووەمیان بە سەرۆکایەتیی مەلیک خامۆی خێڵی باز و سێیەمیان بە سەرۆکایەتیی مەلیک شەمیزدین)، ئاشوورییەکان ھێرشیان کردە سەر ھەموو گوندەکانی دەوروبەر و چەندین مەڕ و ماڵاتیان تاڵان کرد. داوود مار شەمعوون چاوەڕێی کرد تا ھەموو ھێزی ئاشووری کشایەوە و غەنیمەتی تاڵانکردنەکەیان دابەش کرد.

گەڕانەوەی ئاشوورییەکان بۆ ورمێ

[دەستکاری]

پێش ڕۆشتنی مەلیک ئیسماعیل بە تیارییەکان کە خۆیان لە ماڵەکانیاندا جێگیر کردبۆوە گوت کە سوپای ڕووسیا لە قۆچانسەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەلباک و ئەو ئاشوورییانەی کە گەڕاونەتەوە حەکاری بە تەنیا بەرگەی عوسمانییەکان و کوردەکان ناگرن و باشترە بۆ ئەوان بچنە ناو ئاشوورییەکان لە ورمێ و سەڵماس. لە ٢٩ی حوزەیران ھەموو ئەو چەکدارە ئاشوورییانەی کە بەشدارییان لەو ھەڵمەتەدا کردبوو، گەڕانەوە بۆ ئێرانی داگیرکراوی ڕووسیا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Stafford، R.S. (٢٠١٣). The Tragedy of the Assyrian Minority in Iraq (بە ئینگلیزی). Taylor & Francis. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٦-١٩٦١٩-٥.
  2. https://www.researchgate.net/publication/368233668
  3. Burrell، Robert Michael؛ Jarman، Robert L. (١٩٩٧). Iran: 1921-1923 (بە ئینگلیزی). Archive Editions. ژپنک ٩٧٨-١-٨٥٢٠٧-٧١٠-٥.
  4. 1 2 Ismail، Yaqo. Assyrians and Two World Wars: Assyrians from 1914 to 1945. لاپەڕە ٦٣. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «ismael63» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا