ھەڵدڕین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێناکردنی ھەڵدڕینی ستوونی لەلایەن جەستس لیپسیوس

ھەڵدڕین ڕێگایەکی ئەشکەنجەدان و کوشتنە بە تێچەقاندنی دارێک یان ڕمێک یان پارچە ئاسنێک بە لەشی تاوەنبارەکەدا کە زۆر جار بە تەواوی یان بە نیوە بەناو سکی تاوەنبارەکەدا تێدەپەڕێت. سزاکە زۆرجار بەکاردەھات بۆ سزای تاوانی دژ بە دەوڵەت و لە زۆر کەلتووردا بە سزایەکی زۆر توندی کووشتن دادەنرێت و لە ئەفسانە و ھونەری نەتەوەکاندا وێناکراوە. ھەڵدڕین لە جەنگیشدا بەکارھاتووە بۆ دامرکاندنەوەی شۆڕشەکان و سزادانی خیانەتکاران و ھاودەستانی دووژمن و ئەوانەی یاسای سەربازی دەشکێنن.

ئەو تاوانانەی ھەڵدڕین دەبوو بە سزا بۆیان پێکھاتبوون لە پیشاندانی کەمتەرخەمی بەرامبەر بەوەی گەشتیاران دەبێ ھەست بە سەلامەتی بکەن بە دزیکردن لێیان ھەروەھا ھەڵدانەوەی گۆڕ و دزینی خشڵ و شتە گرانبەھاکانی ناوی و لادان لە سیاسەتی دەوڵەت و بە کەمگرتنی یاساکانی بازرگانی. تاوەنباران ھەروەھا بەھۆکاری کەلتووری و ئایینی و پەیوەندیدار بە سێکسەوە سزادراون. بەڵگەی بەکارھێنانی ئەم سزایە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ی پێش زایین بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری.[١][٢]

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Longitude and Transverse Impalement". historycollection.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "The 10 Most Horrific Execution Methods Throughout History". allthatsinteresting. February 4, 2016.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)