ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ھەڵبژاردەی عێراقەوە)
Jump to navigation Jump to search

ھەڵبژاردەی عێراق لە ساڵی‌١٩٤٨ز دامەزراوە , یەکێتی‌ توَپی‌ پێی‌ عێراق سەرپەرشتیاری‌ ھەڵبژاردەکە بووە , ئەم ھەڵبژاردەیە لە ساڵی‌ ١٩٥٠ز چووەتە ڕیزی‌ یەکێتی‌ نێودەوڵەتی‌ یەوە (فیفا) وە لە ساڵی‌ ١٩٧١ز چووەتە ڕیزی‌ یەکێتی‌ ئاسیا , ئەم ھەڵبژاردەیە یەکێکە لە بەناوبانگترین ھەڵبژاردەکانی‌ یەکێتی‌ ئاسیاو عەرەب .

ڕیکۆرد و زانیاری لەسەر ھەڵبژاردەکە[دەستکاری]

  • ساڵی دامەزراندن ١٩٤٨ز
  • گۆڵکاری‌ مێژوویی‌ ھەڵبژاردەی‌ عێراق حوسین سعید
  • زۆرترین یاری‌ بۆ ھەڵبژاردەکە حوسین سعید
  • یەکەم یاری‌ نێودەوڵەتی‌ ھەڵبژاردەی‌ عێراق مەغریب ٢ – ٣ عێراق بەیروت، لوبنان؛ ١٩ ئۆکتوَبەر، ١٩٥٧ز
  • گەورەترین بردنەوە عێراق ١٠-١ بەحرەین
  • گەورەترین دۆڕاندن ئەڵمانیای‌ ڕۆژھەڵات ٥-٠ عێراق لەساڵی ١٩٧٠ز
  • تەنیا یەک جار بەشداری لە جامی جیھانی کردووە ئەویش لە مۆندیالی ١٩٨٦ز کە لەمەکسیک بەڕێوەچووبوو
  • پێنج جار بەشدار بووە لە پاڵەوانیەتی جامی ئاسیا ، وە لەساڵی ٢٠٠٧ز بۆیەکەمینجار توانی نازناوی پاڵەوانیەتی جامی ئاسیا بباتەوە
  • جارێک بەشداری کردووە لە پاڵەوانیەتی کیشوەرەکان لەساڵی ٢٠٠٩ز کە لە قۆناغی کۆمەڵەکان چۆتە دەرەوە
گرتەیەک لەیاری هەڵبژاردەی عێراق و ئوستڕالیا لەجامی ئاسیای ٢٠٠٧

نازناو و دەسکەوت[دەستکاری]

  • سەرکەوتن بۆ کۆتای‌ جامی‌ جیھانی‌ : (١) جار ساڵی‌ (١٩٨٦)
  • سەرکەوتن بو َکۆتای‌ یاریە ئوَڵومپیەکان : (٤) جار
  • ئۆڵەمپیادی مۆسکۆ : ساڵی‌ (١٩٨٠) چارەکی‌ کوَتای‌
  • ئۆڵەمپیادی لۆس ئەنجلس: ساڵی‌ (١٩٨٤) خولی‌ یەکەم
  • ئۆڵەمپیادی سیئۆل: بەبێ‌ یاریکردن لە خاکی‌ خوَیدا ساڵی‌ (١٩٨٨) خولی‌ یەکەم
  • ئۆڵەمپیادی ئەسینا: بەبێ یاریکردن لە خاکی‌ خۆیدا ساڵی‌ (٢٠٠٤) نیوەی‌ کۆتای‌
  • جامی‌ یەکێتی‌ ئاسیا : (١) جار پلەی‌ یەکەم ساڵی‌ (٢٠٠٧)
  • پلەی‌ چوارەم ساڵی‌ (١٩٧٨)
  • خولی‌ یاریەکانی‌ ئاسیا : (٣) جار
  • ١. مەدالیای‌ زێڕ (نیودەلھی‌) ساڵی‌ (١٩٨٢)
  • ٢. مەدالیای‌ زیو (دەوحە) ساڵی‌ (٢٠٠٦)
  • ٣. پلەی‌ چوارەم ساڵی‌ (١٩٧٨)
  • پاڵەوانێتی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا :
  • ١. پلەی‌ یەکەم ساڵی‌ (٢٠٠٢)
  • ٢. پلەی‌ دووەم ساڵی‌ (٢٠٠٧)
  • جامی‌ ئاسیا بۆ گەنجان : پلەی‌ یەکەم ٥ جار سالاَنی‌ ( ١٩٧٥, ١٩٧٧, ١٩٧٨, ١٩٨٨, ٢٠٠٠)
  • خولی‌ یاریەکانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا : مەدالیای‌ ئاڵتوونی‌ ١ جار ساڵی‌ (٢٠٠٥)
  • جامی‌ ئاسیا بۆ تازە پێگەیشتووان :٢ جار
  • ١. پلەی‌ سێیەم ساڵی‌ (1985)
  • ٢. پلەی‌ چوارەم ساڵی‌ (1988)
  • جامی‌ جیھانی‌ بۆ گەنجان : خولی‌ چارەکی‌ کۆتای‌ (١) جار ساڵی‌ (١٩٨٩)
  • جامی‌ عەرەب : پلەی‌ یەکەم ٤ جار سالاَنی‌ (١٩٦٤, ١٩٦٦, ١٩٨٥, ١٩٨٨)
  • خولی‌ یاریە عەرەبیەکان : ٤ جار
  • ١. مەدالیای‌ زێڕ ساڵی‌ (١٩٨٥)
  • ٢. مەدالیای‌ زیو ساڵی‌ (١٩٩٩)
  • جامی‌ کەنداوی‌ عەرەب : پلەی‌ یاکەم (٣) جار ساڵانی‌ (١٩٧٩, ١٩٨٤, ١٩٨٨)
  • پاڵەوانێتی‌ جامی‌ سەربازی‌ : پلەی‌ یەکەم ٣جار ساڵانی‌ (١٩٧٢, ١٩٧٧, ١٩٧٩)
  • جامی‌ ئاسیا بە پێنج تۆپی‌ : خولی‌ چارەکی‌ کۆتای‌ ١ جار ساڵی‌ (٢٠٠٢)

سەرچاوە[دەستکاری]

  • ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی

*ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سپۆڕت --سلێمانی--[بەستەری مردوو]