بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردنی گشتیی پاکستان ٢٠٠٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی گشتیی پاکستان ٢٠٠٨
وڵاتپاکستان
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەپاکستان
لە پێشھەڵبژاردنی گشتیی پاکستان ٢٠٠٢
لە دوایھەڵبژاردنی گشتیی پاکستان ٢٠١٣
کاتی ڕوودان١٨ی شوباتی ٢٠٠٨
نووسینگەی ململانێکراوسەرۆک وەزیرانی پاکستان، Member of the National Assembly of Pakistan
کاندیدی براوەYusuf Raza Gilani
کاندیدYusuf Raza Gilani
ResultsQ3458025

ھەڵبژاردنی گشتیی لە پاکستان لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠٨ بەڕێوەچوو بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی ١٣ و چوار ئەنجومەنی پارێزگا.

لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ سەرۆک پەروێز موشەڕەف باری نائاسایی دەرکرد؛ ھەڵبژاردنەکان سەرەتا بۆ ماوەیەکی نادیار دواخران؛ بەڵام دواتر ڕاگەیەندرا کە وەکو پلانەکە بەڕێوەدەچن. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ موشەڕەف ڕای گەیاند کە ھەڵبژاردنەکان تا ١٥ی شوباتی ٢٠٠٨ ئەنجام دەدرێت، پێش ئەوەی پێشنیازی وادەی ٨ی کانوونی دووەمی بکات.[١] دوای تیرۆرکردنی بێنەزیر بوتۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٧، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و ڕای گەیاند کە ٨ی کانوونی دووەمی ئیتر وادەیەکی جێبەجێکراو نییە و ھەڵبژاردنەکان لە ١٨ی شوبات بەڕێوەدەچێت.

ھەڵبژاردنەکان گەواھیدەری سەرلەنوێ سەرھەڵدانەوەی پارتی گەلی پاکستان و کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان (باڵی نەواز) بوون، کاتێک وەک دوو گەورەترین پارتی نێو ئەنجومەنی نیشتمانی دەرکەوتن. دوای کۆچی دوایی بوتۆ، پارتی گەلی پاکستان کەوتە ژێر سەرکردایەتی بیلاوەلی کوڕی کە تەمەنی نۆزدە ساڵ بوو؛ بەڵام کەمپەینی ھەڵبژاردنی پارتەکە لەلایەن ئاسفعەلی زەرداری، ھاوسەری بێنەزیر و باوکی بیلاوەلەوە سەرپەرشتی دەکرا، وەک ھاوسەرۆکی حیزبەکە.

لە ھەمان کاتدا، کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان (باڵی نەواز) لەژێر سەرکردایەتی چاودری نیسارعەلی خاندا بوو، ھەرچەندە نەواز شەریفی دامەزرێنەری پارتەکە لە دەربەدەری گەڕابووەوە و بەشداریی لە کەمپەینی ھەڵبژاردنەکاندا دەکرد. لەسەر ئاستی پارێزگاکان، پارتی گەلی پاکستان لە «سیند» سەرکەوت، کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان (باڵی نەواز) لە «پەنجاب» باڵادەست بوو، پارتی نیشتمانیی عەوامی وەک گەورەترین پارت لە «ویلایەتی سنووری باکووری ڕۆژاوا» دەرکەوت، ھەروەھا کۆمەڵەی موسڵمانانی پاکستان (باڵی قاید ئەعزەم)ی سەر بە موشەرەف زۆرترین کورسیی لە «بەلووچستان» بردەوە. نزیکەی ٣٥٫٢ ملیۆن کەس دەنگیان دا، کە ڕێژەی بەشداریی تەنھا ٤٤٪ بوو.[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «人民网--404页面». ٢٠٠٨. لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. http://www.ipu.org/pdf/publications/elections08-e.pdf