ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا ٢٠٢٥
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
| ھەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا ٢٠٢٥ | |
|---|---|
| وڵات | سووریا |
| کاتی ڕوودان | ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ |
بڕیارە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ھەڵبژاردنی یاسادانان لە سووریا بەڕێوەبچێت و لە کۆی ٢١٠ ئەندامی ئەنجومەنی گەلی سووریا کە دەستەی یاسادانانی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە، ١٤٠ کەسیان ھەڵبژێرن. ئەم ھەڵبژاردنانە یەکەم ھەڵبژاردن دەبن لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ئەنجام بدرێت و لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئینتقالی سووریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆککۆماری نوێی سووریا بەڕێوەدەچێت.
بە پێچەوانەی ھەڵبژاردنەکانی پێشووی سووریا، ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٥ بە سیستمێکی کاتی و ناڕاستەوخۆی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت. لە کۆی ٢١٠ کورسی، ١٤٠ کورسی لە ڕێگەی سیستمی دەوائیرەکانی ھەڵبژاردنەکانەوە ھەڵدەبژێردرێن، کە ئەندامانی ئەنجومەن لەلایەن لیژنە ناوخۆیییەکانەوە ھەڵدەبژێردرێن کە لە ئەکادیمی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان پێکھاتوون. ٧٠ ئەندامەکەی دیکە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆککۆمارەوە دەستنیشان دەکرێن و ھیچیان بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک ھەڵنابژێردرێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥) |