ھەڵبژاردنی فیدراڵی ئەڵمانیا (٢٠٢٥)
ھەڵبژاردنی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا، ٢٠٢٥ | |
---|---|
![]() | |
وڵات | ئەڵمانیا |
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوە | ئەڵمانیا |
لە پێش | 2021 German federal election |
لە دوای | next German federal election |
کاتی ڕوودان | ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ |
نووسینگەی ململانێکراو | member of the German Bundestag |
وێبگە | https://bundeswahlleiterin.de/bundestagswahlen/2025.html، https://www.bundestag.de/wahl |
ھاشتاگ | btw25، btw2025، bundestagswahl25، bundestagswahl2025 |
پێڕست | opinion polling for the 2025 German federal election، results of the 2025 German federal election by constituencies، results of the 2025 German federal election by states |
ھەڵبژاردنێکی فیدراڵی لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو بۆ ھەڵبژاردنی ٦٣٠ ئەندامی بووندێستاگی بیست و یەکەم. ئەمە چوارەمین[١] ھەڵبژاردنی لەناکاوە لە مێژووی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیای دوای جەنگ، دوای ھەڵبژاردنەکانی ١٩٧٢، ١٩٨٣ و ٢٠٠٥.
ھەڵبژاردنەکە لە سەرەتادا بۆ ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ دیاریکرابوو، بەڵام بەھۆی ھەڵوەشانەوەی ھاوپەیمانێتی حکوومەت لە ماوەی قەیرانی حکوومەتی ئەڵمانیا لە ٢٠٢٤، پێشخرا.
ڕاپرسییەکانی دەرچوون پیشانیان دا کە یەکێتی سی دی یو/سی ئێس یو لە پێشەوە بوو، ھەرچەندە بە دووەم خراپترین ئەنجامیان. ئەی ئێف دی لە پلەی دووەم ھات و ئەنجامێکی مێژوویی بەرزی بەدەستھێنا. ئێس پی دی دابەزی بۆ پلەی سێیەم و بۆ یەکەمجار لە ١٩٣٣ەوە کەمتر لە ٢٠٪ی دەنگەکانی بەدەستھێنا، کە خراپترین ئەنجامی دەنگدانی بوو لە ھەڵبژاردنی فیدراڵی ١٨٨٧ەوە کە لە ئیمپراتۆرییەتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ئەمەش یەکەم ھەڵبژاردن بوو دوای جەنگی جیھانیی دووەم کە حزبێکی جگە لە یەکێتی سی دی یو/سی ئێس یو یان ئێس پی دی لە پلەی دووەم بێت. سەوزەکان دابەزین لە ڕێژەی دەنگەکانیان لەکاتێکدا دی لینکە گەیشتە پلەی پێنجەم. نە ئێف دی پی و نە بی ئێس دەبلیو نەیانتوانی سنووری ٥٪ی پێویست بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمانی تێپەڕێنن.
ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان گەیشتە ٨٢٫٥٪، کە بەرزترین ڕێژەیە لە دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیاوە.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Hasan، Aryabin (١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥). «Ten National Elections to Watch in 2025: Key Contests That Could Reshape Regions». diplomatist.com. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ^ «Voter turnout jumps to 83% after pivotal German election». DPA. ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ھێنراوە.