ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ١٩٤٦-١٩٤٧
ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو لەنێوان ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٤٦ بۆ ١٠ی ئازاری ١٩٤٧.[١]
باکگراوەند[دەستکاری]
لەماوەی حوکمڕانی حکوومەتەکەی تۆفیق سوەیدی (شووبات - حوزەیرانی ١٩٤٦)، یاسای ھەڵبژاردنی ١٩٢٤ ھەموارکرایەوە و ژمارەی کورسییەکان پەرلەمان بۆ ١٣٨ کورسی بەگوێڕەی ناوچەی جیاجیای ھەڵبژاردنەکان دابەشکرا.[٢] ئەم ھەڵبژاردنە لەلایەن حکوومەتەکەی نووری سەعید بەڕێوەدەچوو، بۆیە پێنج حیزب لەنێویاندا لیبرالەکان، یەکێتیی نەتەوەیی، ئازادی نیشتمانی، حیزبی شیوعی، وە پارتی گەل بایکۆتی ھەڵبژاردنەکەیانکرد بەھۆکاری دەستێوەردانی حکوومەت لەپڕۆسەی ھەڵبژاردن.[١][٣][٢][٤]
ئەنجامەکان[دەستکاری]
لایەنگرانی حکوومەت ھەڵبژاردنەکەیان بردەوە.[٢] دوو حیزبی ئۆپۆزسیۆن واتە حیزبی ئازادی عێراقی و حیزبی دیموکراتی نەتەوەیی، ھەریەکەیان پێنج کورسیان بەدەستھێنا.[٣] پەرلەمانی نوێ لە ١٧ی ئازاری ١٩٤٧ کۆبوویەوە، عەبدولعەزیزی قەساب وەک سەرۆک پەرلەمان[٢] وە ساڵح جابر بۆ پێکھێنانی حکوومەت ھەڵبژێردران. حکوومەتی نوێ لە ڕۆژی ٢٩ی ئازاری ١٩٤٧ پێکھات.[٥][٦]
پاشھاتەکان[دەستکاری]
لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٤٨ لەعێراق لەدژی نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی عێراقی و ئەنگلۆ، ساڵح جابر لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ دەستی لەکارکێشایەوە.[٧][٨][٩] محەممەد سەدر لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ حکوومەتی نونێی درووستکرد، ئەم ڕووداوە وایکرد لایەنی ئۆپۆزسیۆن بەھێزتربن.[١٠] پەرلەمانی عێراق لە ٢٠ی شووباتی ١٩٤٨ جارێکیتر ھەڵوەشایەوە لەپێناو ھەڵبژاردنێکی نوێ و بەشداریکردنی حیزبی زیاتر.[١١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ی ا "الإنتخابات النیابیة لسنة ١٩٤٧.. تجاوزات وانتقادات". Al-Mada. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩.
- ^ ی ا ب پ "تطور نظم الانتخابات النیابیة فی العراق". Dorar al-Iraq.[بەستەری مردوو]
- ^ ی ا Nohlen، Dieter (٢٠٠١). Elections in Asia and the Pacific: A Data Handbook: Volume I: Middle East, Central Asia, and South Asia. UK: Oxford. پەڕەکان ١٠٠–١٠١.
- ^ "العراق فی مثل ھذا الیوم: انسحاب الحرکة الوطنیة من انتخابات ١٩٤٧". Al-Mada.[بەستەری مردوو]
- ^ "Iraq 1932-Present". University of Central Arkansas.
- ^ "کیف اغلق حزب الشعب سنة ١٩٤٧؟ وکیف شارک فی انتخابات ١٩٤٨؟". Al-Mada. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩.
- ^ "وثبة کانون الثانی ١٩٤٨ فی ذکراھا.. کیف الغیت المعاھدة الجدیدة.. وکیف اطیح بوزارة صالح جبر؟". Al-Mada. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩.
- ^ "محمد الصدر وانتخابات ١٩٤٨". Al-Mada. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩.
- ^ "الجواھری وأحلامە النیابیة.. الشاعر الکبیر وسعیە لمجلس النواب سنة ١٩٤٧". Al-Mada. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی شوباتی ٢٠١٩.
- ^ "Iraq: Legal history and traditions". Library of Congress.
- ^ "من تأریخ الانتخابات فی العراق.. ھل تدخلت وزارة الداخلیة فی انتخابات ١٩٤٨؟". Al-Mada. لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩.