بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ٢٠٢٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ٢٠٢٣
وڵاتعێراق
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەعێراق
لە پێش2013 Iraqi governorate elections
کاتی ڕوودان١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، ئەم ھەڵبژاردنانە بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان بوو عێراق. لە سەرەتادا بڕیاربوو ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێت بەڵام بەھۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانەوە چەند جارێک دواخرا. لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ھەڵبژاردنەکان لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەنجام بدرێت، بانگەشەی ھەڵبژاردن لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد بە گشتی ٥٨٩٨ کاندید بەشدارییان لە ھەڵبژاردنەکاندا کرد و کێبڕکێیان کرد بۆ بەدەستھێنانی ٢٨٥ کورسی لە پازدە پارێزگادا.[١][٢][٣][٤]

یاسای ھەڵبژاردن

[دەستکاری]

ھەر ئەنجومەنێکی پارێزگا لە ١٠ ئەندام پێکدێت، لەگەڵ ئەوەشدا کورسییەکی زیادە بۆ ھەر ٢٠٠ ھەزار کەسێک بۆ ژمارەی دانیشتووان کە لە ملیۆنێک زیاترە، بەپێی دوایین سەرژمێری دانیشتووان کە بۆ دامەزراندنی تۆماری دەنگدەران بەکارھاتووە، بەمەرجێک کۆی ژمارەی ئەندامان لە ٣٥ ئەندام زیاتر نەبێت.

بایکۆت و کشانەوە

[دەستکاری]

موقتەدا سەدر ڕای گەیاند، ڕەوتی سەدر بەنیازە بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکات و بەشداری ناکات. ھەروەھا حیزبی دەعوە دوای تیرۆرکردنی سەرکردە و دامەزرێنەری حیزبەکەی بەناوی فازل مەرسوومی کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی ھەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

دەنگدانی تایبەت

[دەستکاری]

ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان لە ١٦ی کانوونی یەکەمدا لە پرۆسەی دەنگدانی پێشوەختەدا پێش ڕۆژی ھەڵبژاردنی گشتی دەنگیان دا. لە ھەرێمی کوردستان ئەمە تایبەت بوو بۆ ئەو پێشمەرگانەی کە لە پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێم و بۆ ئاوارەکانی ناوخۆن. ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی تایبەتدا ٦٧٪ بووە.[٥]

دەنگدانی گشتی

[دەستکاری]

دەنگدانی گشتی لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدرا و ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدانی گشتیدا ٣٩٪ بووە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]