ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی چوارەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەڵاتنی گەورە (وەرزی چوارەم)ەوە ڕەوانە کراوە)
ڕاکردن لە بەندیخانە، وەرزی چوارەم
بەشێک لە زنجیرەیھەڵاتنی گەورە
پەخشکەری ڕەسەنھێڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس
زمانی سەرەکیئینگلیزی
چەشنی بڵاوکردنەوەdigital download، ڤیدیۆ بەپێی داواکاری
  ئەم وتارە سەبارەت بە وەرزی چوارەم لە ھەڵاتنی گەورە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵاتنی گەورە (ڕوونکردنەوە).

وەرزی چوارەم لە ھەڵاتنی گەورە (بە ئینگلیزی: The fifth season of Prison Break) لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ دەستی بە پەخشکردن کرد.

چیرۆک[دەستکاری]

لە سەرەتادا جەیمس ویسلەر لە لایەن کۆمپەنییەوە دەکوژرێت. ئەو کاتەی مایکڵ زانی کە گرێچن و وێسلەر لە بینایەکدان، مایکڵ ڕۆشت و گرێچنی بینی بۆ تۆڵەکردنەوە لێی کە سارای کوشت، بەڵام گرێچن دانی بەوەدانا کە سارای نەکوشتووە و زیندووە، بەڵام مایکڵ باوەڕی پێنەکرد و پاشان ویسلەر دەمانچە ئاڕاستەی مایکڵ دەکات، و ڕێدەکەون کە ڕابکەن. ھەر بۆیە مایکڵ چوو بۆ قسەکردن لەگەڵ ھاوڕێیەکی باوکی سارا (بروس) بۆ دۆزینەوەی سارا و ھەر بەڕاستیش ئەوی شوێنی ئەوی دەزانی و ئەوی برد بۆ لای. چیرۆکی وەرزی چوارەم لە لۆس ئانجیلۆس ڕوو دەدات ئەمەش چونکە کاتێک بریکاری ئاسایشی نەتەوەیی مایکڵ ڕازی دەکات کە «سێلا» بەدەست بھێنێت، کە ئەویش بریتییە لە کارتێک ھەموو زانیارییەکانی ئەو کۆمپانیایەی تێدایە کە ھەوڵدەدەن مایکڵ و لینکۆڵن بکوژن، لە ئەڵقەی سێیەمی وەرزەکەدا ڕوون دەبێتەوە کە سێلا لە شەش پارچە پێکدێت و و بۆ ئەوەی بتوانن بیخوێننەوە پێویستە ھەموویان دەست بکەوێت، و بە تێپەڕ بوونی کات بۆیان دەردەکەوێت کە ئەو شەش کارتە ڕێگایەکە بۆ گەیشتن بە سێلا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]