ڕاکردن لە بەندیخانە (وەرزی دووەم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەڵاتنی گەورە (وەرزی دووەم)ەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە وەرزی دووەم لە ھەڵاتنی گەورە نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھەڵاتنی گەورە (ڕوونکردنەوە).

وەرزی دووەم لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ھەڵاتنی گەورە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ٢١ی ئابی ٢٠٠٦ لە ڕۆژی دوو شەممە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو (ناوچەی کاتی ڕۆژھەڵات) لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فۆکس دەستی بە پەخشکردن کرد. ھەڵاتنی گەورە لە لایەن Adelstein-Parouse Productions لەگەڵ Rat Television و Original Television Movie و کەناڵی فۆکسی سەدەی بیستەم بەرھەمھێنراوە.[١] وەرزەکە لە ٢٢ ئەڵقە پێکدێت، و لە نیسانی ٢٠٠٧ کۆتایی ھات.

ھەڵاتی گەورە دەربارەی دوو برا دەسوڕێتەوە، کاتێک یەکێکیان بە لەسێدارەدان سزا دەدرێت، برا بلیمەتەکەیشی پیلان بۆ دەرھێنانی لە زیندان دادەنێت پاشان بە مەبەست خۆی دەخاتە زیندانەوە. دوو براکە لەگەڵ شەش زیندانی تر دەتوانن لە چاکسازی ڕووباری فۆکس ڕابکەن، و وەرزی دووەم باسی بەدواکەوتی کۆمەڵەکە دەکات.[٢] ناویان لێنرا "ھەشتەکەی ڕووباری فۆکس"،[٣] کۆمەڵەکە جیابوونەوە، و ھەر یەکێکیان چوو بە ڕێگای خۆیدا، و زۆر بە کەمی چاویان بە یەک دەکەوت. زۆر پەلەقاژەیان کرد بۆ ڕاکردن لە پۆلیس و ئەو کۆمەڵەیەی کە بە کۆمپانیا ناسراون کە دەیانەوێت بیانکوژن.

لەم وەرزەدا، سێ کەسایەتی سەرەکی بوو بە لاوەکی، و لە بەرامبەردا ھەندێک کەسایەتی بوو بە سەرەکی و کەسایەتی نوێش ھاتە ناوەوە. لە داڵاس لەبەر نزیکییەکەی لە ڕووداوەکانی وەرزەکە، وەرزەکە لەوێ تۆمار کرا. ڕووداوەکانی ئەڵقەی کۆتایی لە پێنساکۆلا لە ویلایەتی فلۆریدا تۆمار کرا، وەک پەنەما. ڕاکان دەربارەی وەرزەکە بەریەککەوتن، بەڵام زیادکردنی وێڵیام فیکنەر پێشوازییەکی زۆری بەدەستھێنا.

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

ئەکتەرەکان[دەستکاری]

وەرزی دووەم نۆ ئەکتەری ھەڵبژارد بۆ پاڵەوانێتی لە زنجیرەکەدا.[٤] لەباتی دە لە وەرزی یەکەم زنجیرەکە.[٥] پێنج کەس لە ھەشت ھەڵاتووەکە بە شێوەیەکی دوو بارە بە درێژای ئەڵقەکانی زنجیرەکە دەرکەوتوون، ئەمەش لە کاتێکدا سیانەکەی تر بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ دەرکەوتوون. وێنتوۆرت میلەر ڕۆڵی مایکڵ سکۆفیڵد دەگێڕێت، ئەندازیارێکی بلیمەت کە پیلانی ڕاکردنەکەی داناوە لە پێناو ڕزگار کردنی براکەی. دۆمینیک پۆرسێڵ ڕۆڵی برای پاڵەوانەکە لینکۆڵن بۆرۆنز دەگێڕێت، کە ئەو برای مایکڵە و سزای لەسێدارەدانی ھەیە لەبەر کوشتنی "ترینس ستێدمان" برای سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئاموری نۆڵاسکۆ کە ڕۆڵی فێرناندۆ سوکرێ گێڕا، ھاوڕێکەی مایکڵ لە قاوشەکەیدا کاتێک زانی خۆشەویستەکەی ماریکروز دیلگادۆ دووگیانە بڕیاریدا ڕابکات. و ڕۆبێرت نیپەر کە ھەڵسا بە گێڕانی ڕۆڵی تی-باگ، دەستدرێژیکەرێکی سپی تووندەڕەو کە ھەوڵدەدات تۆڵە لە زیندانییەکانی تر بکاتەوە لەبەر قرتاندنی دەستی. و ڕۆکمۆند دونبار کە ڕۆڵی سی-نۆت گێڕا، سەربازێکی پێشوو کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەی. و سارا وەین کالیز کە ڕۆڵی سارا تانکریدی دەگێڕێت، پزیشکێکی پێشوو لە زیندان و خۆشەویستی مایکڵ. و پوڵ ئادڵستان کە ڕۆڵی پوڵ کێلەرمەن دەگێڕێت، بریکاری خزمەتی نھێنی کە دواتر بۆ تۆڵەکردنەوە لە کۆمپانیاکە یارمەتی مایکڵ و بۆرۆنز دەدات.[٤] و وەید ویلیامز کە ڕۆڵی براد بێلێک دەگێڕێت، پاسەوانێکی پێشووی زیندان کە ھەوڵ دەدات خەڵاتەکەی سەر ھەڵاتووەکان بەدەست بھێنێت.[٦] وێڵیام فیکنەر ھات بۆ ئەوەی ڕۆڵی ئەڵێکساندەر ماھۆن بگێڕێت، بریکاری نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان کە بەرپرسە لە بەدواکەوتنی ھەڵاتووەکان. ئەمەش لە کاتێکدا مارشاڵ ئاڵمان کە ڕۆڵی ئێڵ. جەی دەگێڕا، و ڕۆبن تۆنی کە ڕۆڵی ڤێرۆنیکا دۆنۆفان دەگێڕا، و پیتەر ستۆرمار کە ڕۆڵی جۆن ئابروتسی دەگێڕا، گۆڕا بۆ بوون بە لاوەکی یان ھەڵوەشاننەوە.[٤]

تۆمارکردن[دەستکاری]

تۆمارکردن لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ لە دالاس لە ویلایەتی تێکساس دەستی پێکرد لەبەر نزیکی لە ڕووداوەکانی زنجیرەکە لێیەوە.[٧]

دەرچوون[دەستکاری]

نرخاندن[دەستکاری]

ئەڵقەی یەکەمی ئەم وەرزە نزیکەی ٩٬٤ میلیۆن بینەری ئەمریکی بەدەستھێنا،[٨] ئەمەش لە کاتێکدا ١٠٬٥ میلیۆن بینەری ئەمریکی سەیری ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی یەکەم کرد.[٩] ئەڵقەی کۆتایی لە وەرزی یەکەم نزیکەی ١٠٬٢٤ میلیۆن بینەری ئەمریکی بەدەسھێنا.[١٠] و ئەڵقەی شیکاگۆ نزیکەی ١٠٬١٢ میلیۆن بینەری ھەبوو ھەروەھا زۆرترین بینەری ھەبوو لە ئەڵقەکانی وەرزەکەدا.[١١] بەڵام ئەڵقەی کۆتایی زنجیرەکە ٨٬١٢ بینەری ئەمریکی بەدەستھێنا ھەر بۆیە بۆ بە کەمترین ئەڵقە لە ڕووی سەیرکردنەوە لە مێژووی وەرزەکەدا.[١٢] لە کاتێکدا زنجیرەکە بە گشتی بووە خاوەنی ڕێژەی ٩٬٣٠ بۆ ھەموو ئەڵقەکانی. وە لە ئۆستوراڵیا، ئەڵقەی یەکەمی وەرزەکە ١٬٢٢ میلیۆن بینەری بەدەستھێنا،[١٣] بەڵام ڕێژەکە بە ڕیزبەندی دابەزی.[١٤] لە شانشینی یەکگرتوو، بەشی زنجیرەکە لە وەرزی یەکەمدا لە ٩% بۆ ٨٬٥% دابەزی لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا. ئەڵقەی پێش کۆتایی وەرزی فاین دێڵ کاوینۆ ۱,۲ میلیۆن بینەری بەدەستهێنا، و ۷% ڕێژەی بینەری بەدەستهێنا. وە وەک ئەنجامێک، کەناڵی پێنجەم بڕیاریدا وەرزی سێیەم پەخش نەکات.[١٥] بەڵام لە کەنەدا پەخشکرا و شوێنێکی لە ناو دە بەرزترین زنجیرەی تەلەڤیزۆنی لە ڕووی نرخاندنەوە لەسەر هێڵێ تەلەڤیزۆنی جیهانی بەدەستهێنا.[١٦]

دەرچوونەکانی دیڤیدی[دەستکاری]

وەرزەکە بە ناوی هەڵاتنی گەورە: وەرزی دووەم لەسەر کۆمەڵەیەک لە شەش دێسک لە ناوچەی دیڤیدی یەکەم لە ویلایەتە یەگکرتووەکان ٤ی ئەیلوولی ۲۰۰۷ دەرچوو. بۆ ئەو بیست و دوو ئەڵقەی کە پەخشکرا لێدوان لەسەر ئەڵقەکان و گرتە لە پشتی پەردەوە زیادکرا کە "گەڕانەوەی زنجیرەکە" و "گۆڕینی داڵاس لە ئەمریکا"ی تێدابوو. هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ جێبەجێکار و بەرهەمهێنەری زنجیرەکەی تێدابوو، کە لە نێوانیاندا دروستکەری زنجیرەکە و نووسەری سەرەکی پۆڵ شویرینگی تێدابوو. هەمان کۆمەڵە لە ۲ی ئابی ۲۰۰۷ لە ناوچەی ۲ پێش دوو هەفتە لە دەرچوونی لە ناوچەی ۱ دەرچوو، لەگەڵیا ئەڵقەی یەکەم لە وەرزی شەشەمی ۲٤ لە ۱۹ی ئەیلوولی ۲۰۰۷ لە ناوچەی ٤ دەرچوو.[١٧][١٨][١٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Prison Break Season 2. فرایتی. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٨.
  2. ^ «A first look at the second season of Prison Break». ئینتەرتەینمەنت ویکڵی. August 4, 2006. لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. دەقی « Prison Break » پشتگوێ خرا (یارمەتی); دەقی « Television News » پشتگوێ خرا (یارمەتی); دەقی « TV » پشتگوێ خرا (یارمەتی); دەقی « Entertainment Weekly » پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |یەکەم= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |کۆتا= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  3. ^ FOX Broadcasting Company: Prison Break. Fox. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٨.
  4. ^ ئ ا ب Prison Break: Season 2. ئای جی ئێن. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٨.
  5. ^ Prison Break: Season 1. ئای جی ئێن. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٨.
  6. ^ Mitovich, Matt Webb (لە ڕێکەوتی January 22, 2007). Prison Break: Will Linebacker "Terry Tate" Sack Bellick?. TV Guide. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  7. ^ New Prison Break to Be Filmed in Dallas — MSN TV News. ئێم ئێس ئێن (لە ڕێکەوتی ١٥ ئایاری ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  8. ^ «Premieres, finales falter». یو ئێس ئەی تودەی. ٢٩ أغسطس ٢٠٠٦. لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە. پارامەتری نەناسراوی |یەکەم= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |کۆتا= پشتگوێ خرا (یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان= و |سەردێڕ= زیاتر لە یەک جار دووبارە بووەتەوە (یارمەتی); لە |ڕێکەوتی سەردان=،|ڕێکەوت= ڕێکەوتەکە بپشکنە و دڵنیا ببەوە (یارمەتی)
  9. ^ الثلاثاء ٣٠ أغسطس 2005 03:01 PM PT (لە ڕێکەوتی ٣٠ ئابی ٢٠٠٥). Zap2it — TV news — Prison Breaks Strong for FOX. Tribune Media Services. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  10. ^ Weekly Program Rankings. ABC Medianet (لە ڕێکەوتی ٢٣ مایو ٢٠٠٦). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  11. ^ Weekly Program Rankings. ABC Medianet (لە ڕێکەوتی February 13, 2007). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  12. ^ Weekly Program Rankings. ABC Medianet (لە ڕێکەوتی ١٠ نیسانی ٢٠٠٧). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  13. ^ Heroes and Prison Break Deliver for Seven. World Screen (لە ڕێکەوتی February 2, 2007). سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  14. ^ Dunn, Emily (لە ڕێکەوتی June 27, 2007). Cult shows air sooner to curb downloads. سیدنی مۆرنینگ ھێراڵد. سەردان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٨.
  15. ^ Sweney, Mark (لە ڕێکەوتی June 5, 2007). Sky One snatches Prison Break. گاردیان. سەردان لە ڕێکەوتی ۷ی ئازاری ۲۰۱٨.
  16. ^ CanWest Global Communications Corp. Reports Fourth Quarter 2007. Bloomberg L.P. (لە ڕێکەوتی November 2, 2007). سەردان لە ڕێکەوتی ۷ی ئازاری ۲۰۱٨.
  17. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری dvdrelease نەدراوە
  18. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری region22 نەدراوە
  19. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ezydvdre نەدراوە