ھەوڵی کودەتا لە تورکیا (٢٠١٦)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەوڵی کودەتا لە تورکیا
بەشێکە لەTurkish government – Gülen Movement conflict
وڵاتتورکیا
کاتی ڕوودان١٦ی تەممووزی ٢٠١٦
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٥ی تەممووزی ٢٠١٦
بەشداربووTurkish Peace Council، حکوومەتی تورکیا، تورکەکانی ئەنادۆڵ
دەبێتە ھۆکاریپاکتاوکردن لە تورکیا (٢٠١٦-ئێستا)، باری نائاسایی

لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٦، ھەوڵی کردنی کودەتایەک درا لە تورکیا. ئەم ھەوڵی کودەتایە پستڕاستکرایەوە لەلایەن سەرۆک وەزیران بینالی یڵدرم و سەرۆک کۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغان. کودەتاکە لەلایەن بەشێکی ھێزەکانی سوپای تورکیا ئەنجام درا، ڕێکخەرانی کودەتاکە دروستبوونی ئەنجومەنی ئاشتیان ڕاگەیاند کە ھەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی تورکیا. لە ئەنقەرە بۆمب لە ھەریەک لە پەرلەمان و کۆشکی سەرۆکایەتی تەقییەوە.

ئەردۆغان بانگی خەڵکی کرد کە بچنە سەر شەقامەکان لە دژی ھەوڵی کودەتاکە. لە ئەنجامی ئەمەشدا تێکەڵچوون دروستووە لەنێوان سەربازانی پشتگیریکەری کودەتا و ئەو کەسانەی ھەوڵیان داوە لێیان نزیک ببنەوە.[١][١] دەنگی تەقە بیستراوە لە نزیک فڕگە سەرەکییەکانی ئەنقەرە و ئەستەمبووڵ.

ڕاپۆرتەکانی میدیای تورکیا لە زاری ئاژانسەکانی ھەواڵگری تورکیاوە ڕایدەگەیەنن، کودەتاکە شکستی ھێنا.[٢]

ڕووداوەکان[دەستکاری]

سەرەتا سەربازانی سوپای تورکیا لە ھەردوو پردی بۆسفۆر و سوڵتان ئەحمەد، کە بەشە ئاسیایییەکەی ئیستەنبوڵ دەبەستنەوە بە بەشە ئەوروپییەکەیەوە بڵاوەیان پێکرا. پاشان ژمارەیەک فڕۆکە بە ئاسمانی ئەنقەرەدا دەستیان بە سوڕانەوە کرد.

بەدیلگرتنی سەرۆکی بنەچەی سوپای تورکیا لەلایەن ژمارەیەک ئەفسەری پلەباڵای سوپاوە، گڵۆپی سەوزی کودەتاکەی داگیرساند و پاشان دەست بەسەر کەناڵی فەرمی حکومەتی تورکیادا گیرا.

کودەتاچییەکان کە خۆیان بە ئەنجومەنی ئاشتی سوپای ھێزە چەکدارەکانی تورکیا ناساند، لە رێگەی تەرەتەوە، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند: "بۆ پاراستنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و ئازادی تورکیا دەستیان بەسەر تەواوی دەسەڵاتەکانی تورکیادا گرتووە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە کەناڵی سی ئێن ئێن تورکییەوە کرد و داوای لە گەلی وڵاتەکەی کرد کە بڕژێنە سەر شەقامەکان و دژی کودەتاکە بوەستنەوە.

لەگەڵ پەیامەکەی ئەردۆغاندا، خەڵک ڕژایە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان سازکرد، ئەمەش بوو بەھۆی دروستبوونی پێکدادان لە نێوان سەربازانی سوپا و خەڵکی سڤیل لەلایەک و سەرباز و پۆلیس لەلایەکی دیکەوە و سەدان سەرباز کە بە فەرمانی کودەتاچییەکان دەجوڵانەوە دەستگیر کران.[٣]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

  • سکرتێری گشتیی ناتۆ: یانس ستۆڵتنبێرگ لەبارەی ھەوڵی کودەتاکە لە تورکیا بە نووسراوێک ڕای گەیاند کە بە تەلەفۆن پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو کردووە و دڵگرانی خۆی بەرامبەر ڕووداوەکان راگەیاندووە.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Suzan Fraser & Dominique Soguel. "Turkish officials say coup attempt appears to have failed". Associated Press. Retrieved 15 July 2016.{{cite news}}: CS1 maint: uses authors parameter (link) ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ میدیای تورکیا: هەوڵی کودەتاکە شکستی هێنا. دەنگی ئەمریکا. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ تەممووز ٢٠١٦.
  3. ^ کودەتاکەی ئەمجارەی تورکیا جیاواز بوو لە هەموو کودەتەکانی مێژووی ئەو وڵاتە(کوردی). تۆڕی میدیایی ڕووداو. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ تەممووز ٢٠١٦.
  4. ^ کاردانەوەی جیھانی لەسەر ھەوڵی کودەتا لە تورکیا(کوردی). ئاژانسی ئەنادۆڵ. سەردان لە ڕێکەوتی ١٦ تەممووز ٢٠١٦.