ھەوکردنی مەمک
ھەوکردنی مەمک بریتییە لە ھەوکردنی شانەی مەمک کە زیاتر لەگەڵ شیرپێدان تووشی ژنان دەبێت.[١][٢] نیشانەکان بە نموونەیی پێکدێن لە ئازارێکی دیاریکراو و سووربوونەوە. ھەروەھا بە زۆری تا و ئازاری لەشیشی لەگەڵدایە. دەستپێکەکەی بە گشتی خێرایە و زۆربەیجار لە مانگەکانی یەکەمی دوای منداڵبووندا ڕوودەدات. یەک لە ئاڵۆزییەکان دەکرێت دروستبوونی دومەڵ بێت.
ھۆکارە مەترسییەکان ئەمانە دەگرێتەوە؛ شل گرتنی منداڵەکە، گۆی مەمکی زامداربوو، و لە شیر بڕینەوەی منداڵەکە. بەکارھێنانی پەمپی مەمک لە کۆنەوە پەیوەستکراوە بە ھەوکردنی مەمک، بەڵام دیاریکراوە وەک پەیوەندییەکی ناڕاستەوخۆ. باوترین ئەو بەکتریایانەی تێوەگلاون لەم دۆخە بریتین لە ستافیلۆکۆکەس (ھێشوویی) و ستریپتۆکۆکەس (تەسبیحی). دەستنیشانکردنی بە ئاسایی لەسەر بنەمای نیشانەکان دەبێت. سۆنار (ئەڵتڕاساوند) لەوانەیە سوودی ھەبێت بۆ دۆزینەوەی دومەڵێکی چاوەڕوانکراو.[٣][٤]
پێشگیریکردن لەم شیرپێدانە نائاسوودەیە بە تەکنیکی شیرپێدانی گونجاو دەبێت. ئەگەر تەشەنا ھەبوو، دژەزیندەیییەکان بە نموونە سێفەلێکسین لەوانەیە پێشنیار بکرێت. شیرپێدان بە ئاسایی پێویستە بەردەوام بێت، چونکە بەتاڵکردنی مەمک گرنگە بۆ ساڕێژبوونەوەی.دەوروبەری ١٠٪ ی شیرپێدەران تووشی ئەم دۆخە دەبن.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Berens، Pamela D. (2015-12). «Breast Pain: Engorgement, Nipple Pain, and Mastitis». Clinical Obstetrics and Gynecology. ٥٨ (4): ٩٠٢–٩١٤. doi:١٠.١٠٩٧/GRF.٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠١٥٣. ISSN ١٥٣٢-٥٥٢٠. PMID ٢٦٥١٢٤٤٢.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Spencer، Jeanne P. (١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨). «Management of mastitis in breastfeeding women». American Family Physician. ٧٨ (6): ٧٢٧–٧٣١. ISSN ٠٠٠٢-٨٣٨X. PMID ١٨٨١٩٢٣٨.
- ^ The Worldwatch Institute، ed. (2015). State of the World 2006: Special Focus: China and India. New York, NY: W.W. Norton & Company. ژپنک ٩٧٨-١-٦١٠٩١-٦٣٣-٢.
- ^ Ratcliffe، Stephen D. (2008). Family medicine obstetrics (چاپی 3rd ed). Philadephia: Mosby Elsevier. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٢٣-٠٤٣٠٦-٩.
{{cite book}}
:|edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی) - ^ Mitoulas، Leon R.؛ Davanzo، Riccardo (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Breast Pumps and Mastitis in Breastfeeding Women: Clarifying the Relationship». Frontiers in Pediatrics (بە ئینگلیزی). ١٠. doi:١٠.٣٣٨٩/fped.٢٠٢٢.٨٥٦٣٥٣. ISSN ٢٢٩٦-٢٣٦٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر)