ھەوکردنی جگەر سی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
هەوکردنی جەرگ C جۆرێکە لە نەخۆشییەکانی جگەر دەبێتە هۆی لەلایی ڤایرۆسی هەوکردنی جەرگ HVC) C)، ئەم ڤایرۆسە دەتوانی هەردوو جۆری نەخۆش ( درێژخایەن یان کاتی) بی. ئەم نەخۆشییە هۆیەکی گرنگە لە هۆیەکانی تووشبوونی شێربەنجەی جەرگ. لە هەموو جیهاندا نزیکی ٧١ کەس ملیۆن تووشی بووە. لەو کەسانە کە تووشی بوون، بەشێکی گەورە تووشی ریشاڵبەند یان شێربەنجەی جەرگ دەبن.لە هەلسەنگاندنی WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) ساڵی ٢٠١٦ نزیکی ٣٩٩٠٠٠ کەس بەهۆی هەوکردنی جگەر C تووشی ریشاڵبەند یان شێربەنجە دەبن. دەرمانی دژەڤایرۆسەکان دەتوانن ٩٥٪ی نەخۆشەکان چاک بکەن، بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی کە تووشی بوون، ناتوانن بە ئاسانی دەرمان بەکارببەن.هەتا ئێستا، هیچ ڤاکسیینمان نییە بۆ ئەم نەخۆشە بەڵام لێکۆلینەوەکان بەردەوامن.
دابەشکردنی جوغرافی
[دەستکاری]ئەو نەخۆشییە لە هەموو جیهاندا دیارە بەڵام زۆرە لە ئۆرۆپا (بە نسبەی ١.٥٪) و ناوچەکانی دەریای سپی (بە نسبەی ٢.٣٪)ە. لەناوچەکانی دیکە نسبەی هەوکردنی جگەر C لە نێوان ٠.٥٪ و ١.٥٪ە. لە هەندێک لە وڵاتەکان، ئەم نەخۆشییە لە بەشێک دیاریکراوی دانیشتووانی وڵات بڵاو دەبێتەوە. بۆ نموونە ٢٣٪ تووشبوون و ٣٣٪ مردن ئەم کەسانە کە ماددە بێ هۆشکەرەکان بەکاردەهێنن د. بەڵام زۆربەی جار ئەم کەسانە لە کەمپینە حکوومییەکان تێدانین. لە هەندێک وڵات، بە تایبەتی ئەوانە کە بە رێنماییەکانی تەندروستی پێگیر نین، هەوکردنی جگەر C لە گشتی دانیشتووانی وڵات بەربڵاوە. له ههموو جیهاندا، نزیکی 71 ملیۆن کەس تووشی هەوکردنی جگەر C بووە. لە هەموو جیهاندا، نزیکی 1.75 ملیۆن کەس تووشی هەوکردنی جگەر C جوری سی بوون.
گواستنەوە
[دەستکاری]هەوکردنی جگەر C بە خوێن دەگوازرێتەوە، زۆربەی تووشیبوون بە دەرزی لێدانی ماددە بێ هۆشکەرەکان، بەکارھێنانی دەرزی بەکارهێنراوە یان باش تەعقیم نەکردنی جیهازی توبیەکان، بە خوێن گۆرین ئەگەر خوێنی نوێ فەحس نەکرا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ڤایرۆسە دەتوانی لە دایک بۆ منداڵ بگوازرێتەوە لە کاتی لە دایکبوون.
نیشانەکان
[دەستکاری]نیشانەکان مابەینی دوو هفتە هەتا ٦ مانگ دیاردەبن. پاش تووشبوون ٨٠٪ خەڵک هیچ نیشانەیەکی نەخووشی نییە. ئەوانە کە نیشانەکانی نەخوشی دەردەکەون تووشی گەرمی، بێ تاقەتی، کەم خواردن، هێڵنج و زەردوو. بەشێکی گەورە تووشی ریشاڵبەند یان شێربەنجەی جگەر دەبن.لە هەلسەنگاندنی WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) ساڵی ٢٠١٦ نزیکی ٣٩٩٠٠٠ کەس بەهۆی هەوکردنی جگەر C تووشی ریشاڵبەند یان شێربەنجە دەبن.
دەستنیشان کردنی نەخۆشی هەوکردنی جگەر C:
چوونکە ئەوانە کە تووشی هەوکردنی جگەر C بوون زۆربەیان هیچ نیشانی نەخووشی دیارناکەون، زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوونی نوێ دەستنیشان ناکرن. و نیشانەکان لەگەل خڕاپبوونی جگەر و توند بوونی نەخۆشی دیاردەبن.
هەنگاوەکانی دەستنیشان کردنی نەخۆشی هەوکردنی جگەر C:
· فەحسی ژمارەی دژەتەنەکان ( پرۆتینێکە کە لەش دەری دەدات بۆ پاراستن لە ڤایرۆسەکان) ناو زەرداوی خوێن.
· ئەگەر فەحسی خوێن پۆزەتیڤ بوو، فەحسی RNA (گەردێکە ناو خانەکەدا، کە ڤایرۆس بۆ دروستکردنی خۆی بەکار بهێنێت). ٣٠٪ نەخۆشەکان لە خۆویان بە هۆی بەرگری لەشی چاک دەبنەوە،
· پاش دەستنیشان کردنی نەخۆشی، نەخۆش دەبی فەحسی ڕیشالبەندن و بەچەق بوونی جگەر بکات.
چوونکە دەسنیشان کردنی پێشکاتەیی گرنگە بۆ پاراستنی نەخۆش لە ئاڵۆزبوونی و نەهێشتنی گواستنەوەی نەخۆشی، WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) پەسەند بە دەستنیشان کردنی ئەم کەسانە کە لەوانەی تووشبوونیان بەرزە. وەکوو ئەو کەسانە کە:
· ماددە بێ هۆشکەرەکان بە شێوەی دەرزی لێدان بەکاردەهێنن.
· ئەوان کە لە بەندیخانەن و شوێنەکانی دەورگیراو.
· ئەوان کە بە شێوەیەکانی دیکە (جگە لە درزی) ماددە بێ هۆشکەرەکان بەکاردەهێنن.
· ئەوان کە خوێن وەریانگرت لە کەسێکی تووشی هەوکردنی جگەر C بوو.
· منداڵەکانی دایکی تووشی بووە.
· ئەوانە کە تووشی ئایدز بوون.
· ئەوەی تاتۆیان کردووە.
لەو وڵاتانە کە ژمارەی تووشبوونیان بەرزە، WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) پەسەند دەکات کە هەموو کەس ئەگەر بتوانی، فەحسی هەوکردنی جگەر C بکات.
چارەسەر
[دەستکاری]هەموو نەخۆش کەوتنێک پێویست بە تیمار کردن ناکا، چوونکە بەرگری لەش لە چەند کەس بە خۆی نەخۆشی چارەسەر بکرێت. بەڵام ئەگەر نەخۆشی هەوکردنی جگەر C توند بووە، پێویست بە تیمار کردن دەکا.
پەیرەوی نوێی WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) (لە ٢٠١٨ نوێ کراو) پەسەند (-direct acting antivirals -DAA) دەکات، ئەو دەرمانە دەتوانی زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوونی هەوکردنی جگەر C چاک بکەن و ماوەی دەرمان کردن کورتە ١٢ هەتا ٢٤ هەفتە ئەگەر جگەر تووشی ڕیشالبەند بووە.
بەردەست بوونی دەرمان باشتر دەبێت بەڵام هیشتا بەس نییە. لە ساڵی ٢٠١٧، لە ٧١ ملیۆن کەس کە تووشی هەوکردنی جگەر C بوو نزیکی ١٩٪ (١٣.١ ملیۆن) لە نەخۆشییان زانیوە و ٥ ملیۆن کەس DAA وەریگرت.
چارەسەری پیشنیارکراو
WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) پەسەند دەکات به دەرمانکردنی هەموو کەسێک کە بەم نەخۆشی دەستنیشان کراو و تەمەنیان ١٢ یان زیاترە. بەکارهێنانی DAA بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشەکانی کە تەمەنیان ١٨ ساڵ یان زیاترە.ڵ یان زیاترە.
لە هەرزەکارەکان لە تەمەنى ١٢-١٧ ساڵ يان بەلایەنى کەم دەکێشن ٣٦ کگم و هەوکردنی جگەر Cی درێژخایەنیان هەیە، ئەوەى کە ڕا دەسپێرێت:
• [سۆفۆسبوڤیر/لێدیپاسڤیر] بۆ ١٢ هەفتە لە جێنەتایپ ١، ٤، ٥ و ٦.
• [سۆفۆسبوڤیر/ریباڤیرین] بۆ ١٢ هەفتە لە جێنەتایپ ٢.
• [سۆفۆسبوڤیر/ریباڤیرین] بۆ ٢٤ هەفتە لە جێنەتایپ ٣.
لە منداڵ لە تەمەنى کەمتر لە ١٢ ساڵ لەگەڵ درێژخایەن سێ هەوکردن، ئەوەى کە ڕا دەسپێرێت:
• چارەسەر دوا دەخات هەتا ١٢ ساڵى تەمەن.
• چارەسەر لەگەڵ ڕژێم ئینتێرفێرۆن دەبێت بەکار نەهێنرێت.
کۆرسى نوێ زۆر کاریگەرە و كورت حەبی [ DAA ]. ئەو حەبانە لەوانەیە بەدەستەوە دەبن بۆ منداڵ کەمتر لە ١٢ ساڵى تەمەن لە کۆتایى ٢٠١٩ يان ٢٠٢٠. ئەمە دەرفەت دەکات بۆ چارەسەر گەیشتن و چارەسەرى پێش کەوتن هەتا نەخۆشەکان زوو سوود لێ وەربگرێت.
پاش دەستنیشان كردنی هەوکردنی جگەر C ، دەبی هەڵسەنگاندنی پلەى زیانی جەرگ بکەیت. ئەمە دەکرێت لەلایەن جەرگ پشکنینى شانەیى يان بەناو جۆراوجۆرى تاقیکردنەوە نابریندارکەرەکان.
نەهێشتن
[دەستکاری]نەهێشتنی پیش تووشبوون:
هەتا ئێستا هیچ کوتانمان نییە بۆ خۆپارستن لە نەخۆشی هەوکردنی جگەر C، باشترین هۆی بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە کەمکردنی کەوتنەبەر لە نەخۆشخانەکان و دوورکەوتنەوە لەو کەسانە کە ماددە بێ هۆشکەرەکان بەکاردەهێنن. بە تایبەتی ئەوانە کە تووشی ئایدز بوون، ئەم کەسانە دەبی خۆیان بپارێزن و دوور لە هەر شتێکی پیس بن.
نموونەکانی نەهێشتن وەکوو:
• بەکارھێنانی دەرزی بە شێوەیەکی راست و تەواو.
• فڕێدانی زبڵ بە شێوەی تەواو.
• فەحس کردنی خوێن بو دەستنیشان کردنی نەخۆشی.
• باش فێرکردنی کارگەری تەندروستیەکان.
• لاوازبوون لە خوێن.
نەهێشتنی پاش تووشبوون:
WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) پەسەند بە ئم خاڵانە دەکات:
• فێربوونی هەڵبژاردنەکانی دەرمان و چاککردنەوە.
• لێدانی کوتان.
کاردانەوە
[دەستکاری]لە ٢٠١٦، ئەنجومەنەکەی جیهانی تەندروستح یەکەم پلانى هەڵ گرتەوە لەسەر ڤایرۆسى هەوکردنى جگەر، ئەم پلان گرنگ دەدات بە ڕۆڵى داپۆشینیتە ندروستى جيهانى و کۆمەڵە ئامانج. ئەم پلانێک خەونى هەیە بۆ ڤایرۆسى هەوکردنى جگەر لادەبات. WHO (ڕێکخراوەی جيهانی تەندروستى) کار دەکەن بۆ پشتگیرى وڵاتەکان لە بزوێنی هەست بەرەو هەوکردنى جگەر بە:
بەرز کردنی هۆشیار، بزوێن کردنی سەرچاوە؛ زیادکردنی یەکسانی تەندروستى؛ و نەهێشتنی گواستنەوە.
سەرچاوە
[دەستکاری]https://www.who.int/news-room/fact-sheets/detail/hepatitis-c
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تەممووزی ٢٠٢٦) |