بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەلوەسە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەلوەسە
My eyes at the moment of the apparitions by August Natterer.
ICD-10R44
ICD-9780.1
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان١٩٧٦٩
مێدلاین پلەس٠٠٣٢٥٨
MeSHD006212

ھەلوەسە (بە ئینگلیزی: Hallucination) بە دوو شێوازی ھەستی و زانیارییانەیە:

١- ھەلوەسە لە ڕێگای ھەستەوە: تێگەییشتنی ھەڵە لە یەکێک لە پێنج ھەستە سەرەکییەکەیە کە لە نەبوونی پاڵنەرێکی دەرەکیی پێوەندیدار بەو ھەستەوە خۆ دەنوێنێت و تاک لێی تێدەگات.[١] بۆ نموونە، کەسێک بەو شێوە بیردەکاتەوە کە لە تەنیاییدا دەنگی قسەکردنی کەسێکی تر دەبیستێت یان ئەو کەسە دەبینێت. بۆ ئەوەی حاڵەتێک، خەیاڵاویبوون بێتە ھەژمار، دوو پێوەر پێویستن:

  • سەرەتا پێویستە ئەم ھەستە وەکوو ڕاستییەک جیلوە بکات نەک وەکوو لە مێشکی خۆدا نەخشاندن.
  • پاشان دەبێ وا دەر بکەوێت کە لە دنیای دەرەوە سەرچاو دەگرێت.

لە حاڵەتێکدا کە ئەزموونێکی ھەستکردنی لەو چەشنە تەنیا یەک لەو دوو تایبەتمەندییەی ھەبێت، وەکوو ھەلوەسەی درۆیی ناودێر دەکرێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا و بە گشتی، ھەلوەسە بەشێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەک وەکوو سایکۆز دێتە ھەژمار.

٢- زانیارییانە: تێگەییشتنی ھەڵەی یەکێک لە پەنج ھەستە سەرەکییەکە لەبارەی ھەبوونی ئازار یان چێژ و یان نەبوونی "ھەست"ە.

ھەلوەسە لە مرۆڤە تەندروستەکاندا

[دەستکاری]

بڕێ جار ئەو کەسانەیش کە تەندروستییەکی باشیان ھەیە و بێکێشەن لەکاتی خەوپێداکەوتن یان لە خەوھەڵسان، تووشی ھەلوەسە دەبن. ئەو خەیاڵاویبوونانە کە مرۆڤ لەکاتی خەوپێداکەوتندا تووشیان دەبێت پێی دەوترێت ھیپناگوژیک و ھەروەھا ئەو خەیاڵاویبوونانەی لەکاتی لەخەوھەڵساندا مرۆڤ تووشیان دەبێت، ھیپناپومپینگ ناوی لێ نراوە. ئەم خەیاڵاویبوونانە بەگشتی زۆر ئاسایی و کورت و سادەن، بۆ نموونە وەکوو گوێبیستبوونی دەنگی پێوەندیی تەلەفۆنی یا ناوی ئەو تاکە ڕوودەدەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Kaplan & Sadock, Clinical Psychiatry, 2001.