ھەرەکۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ھەرەکۆل کێوێکە لە باکووری کوردستان کە بەرزاییەکەی ٢٨٣٨ میترە و کەوتووەتە ناوچەی پەرواری. ھەرەکۆل یەکێکە لە کیوەکانی زنجیرەچیای توروس و بەرزترین شوێنی پارێزگای سرتە.

بنارەکانی ئەم کێوە پێشتر بە داری بەڕوو داپۆشرابوو. ھەروەھا ژمارەی ئاژەڵانی ئەم کێوە زۆر کەم بووەتەوە. ھەرەکۆل کوتووەتە باکووری ڕۆژھەڵاتی دۆڵی بەھرانجی. لە پای ئەم کێوە دا لە خۆرھەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا چۆمێک دەڕوات کە لەگەڵ چۆمی بۆتان تێکەڵ دەبێت.

بایەخ[دەستکاری]

ئەم کێوە و دەوربەری زۆرجار شوێنی تێکھەڵچوونی ھێزەکانی پاراستنی گەل لەگەڵ سپای تورک بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]