نۆڤا سکۆشیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەرێمی نۆڤاسکۆشیاەوە ڕەوانە کراوە)

ھەرێمی نۆڤاسکۆشیا (بە ئینگلیزی: Nova Scotia، خوێندنەوە /noˈva ˈskotia/ بە ڕۆمی و/ˌnoʊvə ˈskoʊʃə/) یەکێکە لە ھەرێمەکانی کەنەدا، دەکەوێتە خۆڕھەڵاتی ئەمەریکای باکور، لەسەدەی حەڤدەھەم فەڕەنسیەکان دۆزیویانەتەوە، بەڵام ئینگلیزەکان لە رێککەوتنامەی ئەوترێخت وەریانگرت (١٧١٣)

ڕووبەری ھەرێمەکە ٥٥٬٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی یەک میلیۆن کەس دەبێت، شاری ھالیفاکس پایتەختی ھەرێمەکەیە و شارە گرنگەکانی بریتین لە دارتمۆت و سێدنی و مێنز، زەویەکی کشتوکالی بەپیتی ھەیە کە بۆ کشتوکال باش دەگونجێت.

کەش و ھەوایەکەی لەھەموو ھەرێمەکانی تری کەنەدا خۆشترە ئەمەش بەھۆی کاریگەری دەریاوەیە، ھاوینی گەرم و درێژە، ڕووبەری دارستانەکانی نزیکەی ١٥٬٥٥٥کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، سالانە بڕی ٢٦٣ میلیۆن دۆلاری دەست دەکەوێت لە سامانی ماسیدا، کۆی داھاتی تاکەکەسی ٣١ میلیارد دۆلارە بۆ ساڵێک.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]