بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەراسانکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەراسانکردن کۆمەڵێک ئاکاری بەرفراوان دەگرێتەوە کە سروشتی ھێرشبەرانەیان ھەیە. بە شێوەیەکی باو وەک ئاکارێک سەیری دەکرێت کە مرۆڤ سووک، ژێردەستە و ترساندن دەکات، بە شێوەیەکی تایبەتمەند بە دووری لە ڕووی ھزریی کۆمەڵایەتی و ڕەوشتییەوە دەناسرێتەوە. بە مانای یاسایی ئەمانە ئاکار گەلێکن کە وا دیارە ناپێخۆشکەر یان ھەڕەشەئامێزن. شێوازە نەریتییەکەی لەسەر بنەمای جیاکارییەوە سەرھەڵدەدا، و کاریگەرییان ھەیە لە پووچەڵکردنەوەی مافەکانی کەسێک یان تێکدانی کەسێک لە سوودمەندبوون لە مافەکانی.

جۆرەکان

[دەستکاری]

ئەلیکترۆنی

[دەستکاری]

ھەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بریتییە لە باوەڕێکی نەسەلمێنراو بە بەکارھێنانی تیشکدانی کارۆموگناتیسی بۆ ھەراسانکردنی قوربانییەک. دەروونناسان بەڵگەی خەونبینینی بیستن، تێکچوونی ھۆشیاری،[١] یان پەشێویی دەروونی دیکەیان لە کۆمەڵگە ئۆنلاینەکاندا دەستنیشان کردووە کە پشتگیری لە بۆچوونی ئەو کەسانە دەکەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن لەم ڕێگەیەوە بە ئامانج گیراون.[٢][٣]

خاوەن خانوو

[دەستکاری]

ھەراسانکردنی لەڕێگەی خاوەن خانوو بریتییە لە دروستکردنی ئامادەیی لەلایەن خاوەن خانوویەک یان بریکارەکانییەوە، ھەلومەرجێکە کە بۆ یەکێک یان چەند کرێچییەک بەکاردێت تا ناڕەحەت بێت، بە مەبەستی ھاندانی بۆ وازھێنانی پێدانی کرێی خانوو یاخود فشارخستنە سەر بۆ دەرکردنی.

سەرھێڵ

[دەستکاری]
دابەشکاریی داتای چەشنەکانی ھەراسانکردن لەڕێگای پەیوەندییە سەرھێڵەکانەوە[٤] لە ئەمریکا، بەپێی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان.[٥]

ھەراسانکردن چەندین جار دووبارەبوونەوەی قسەی ناشرین و سەرنجی سووکایەتیکردن ئاراستەی کەسانی دیاریکراو دەکات کە بۆ نموونە سەرنجیان لەسەر ڕەگەز، ئایین، نەتەوە، کەمئەندامی، یان ئاراستەی سێکسییە. زۆرجار ئەمە لە ژووری گفتوگۆ و لە ڕێگەی گرووپی ھەواڵ و بە ناردنی ئیمەیڵی ڕق و کینە بۆ لایەنە ئارەزومەندەکان ڕوودەدات. ھەروەھا ڕەنگە دزینی وێنەی قوربانییەکە و خێزانەکانیان لەخۆبگرێت، دکتۆرکردنی ئەم وێنانە بە شێوازی ھێرشبەرانە (بڕوانە سایبەرزتۆڵکینگ و تاوانە کینەیییەکان)

دەروونی

[دەستکاری]

ئەمە ئاکارێکی ژێردەستەکاری، ترسناک یان خراپەکارییە کە زۆرجار دەستنیشانکردنی ئەستەمە، جگە لە ڕاپۆرتی قوربانییەکان یان سکاڵا ھیچ بەڵگەیەک بەجێناھێڵێت. ئەمەش بە شێوەیەکی تایبەتمەند کەسایەتیی مرۆڤ دادەبەزێنێت یان دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ ئازارێکی زۆریی دەروونی ھەبێت (بە مانایەکی تر، خۆی بە کەم دەزانێت و خۆی لەبەرچاو دەکەوێت لەڕێگەی ئەو ھەراسانکردنانەوە).[٦]

ئایینی

[دەستکاری]
ئاگاداری بۆ ئەو سەرنشینانەی کە لە پشت شۆفێری پاسەوە دادەنیشن، بە زمانی عیبری: «ھەموو سەرنشینێک دەتوانێت ھەر کورسییەک کە ھەڵی بژێرێت (جگە لەو شوێنانەی کە بۆ کەمئەندامان دیاری کراون)؛ ھەراسانکردنی سەرنشینێک لەم ڕووەوە ڕەنگە تاوانکاری بێت».

گۆشەگیرکردنیی ئایینی بریتییە لە ھەراسانکردنی زارەکی، دەروونی یان جەستەیی بەرامبەر بە ئامانجەکان، چونکە ئەوان وای دادەنێن کە ئایینێکی دیاریکراو پەیڕەو بکەن.[٧][٨] ھەراسانکردنی ئایینی دەکرێت ناچارکردن لەخۆبگرێت بۆ گۆڕینی زۆرەملێی ئایینی کەسێک.[٩]

سێکسی

[دەستکاری]

ئازاردانی سێکسی بریتییە لە ئاکارێکی ھێرشبەرانە یان ژێردەستەکەر کە پەیوەندی بە سێکسی کەسێکەوە ھەیە. قسەی نەخوازراو، دەربڕینی ڕوخسار، سەرنجی سێکسی، کردەوە، یان ئاکاری سروشتی سێکسی لەخۆدەگرێت کە ئامانجەکە ھەست بە ناڕەحەتی دەکات.[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Monroe، Angela (١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). «Electronic Harassment: Voices in My Mind». KMIR News. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ Weinberger، Sharon (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). «Mind Games». Washington Post. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ Olga Pochechueva. EMR Deliberately Directed At You — Moscow: LOOM Publishing, 2015 (in Russian). — 30 p.ISBN 978-5-906072-09-2
  4. ^ Hertz، M. F.؛ David-Ferdon، C. (2008). Electronic Media and Youth Violence: A CDC Issue Brief for Educators and Caregivers (PDF). Atlanta (GA): Centers for Disease Control. لاپەڕە ٩. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی شوباتی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  5. ^ Ybarra، Michele L.؛ Diener-West، Marie؛ Leaf، Philip J. (December 2007). «Examining the overlap in internet harassment and school bullying: implications for school intervention». Journal of Adolescent Health. ٤١ (6, Suppl 1): S٤٢–S٥٠. doi:١٠.١٠١٦/j.jadohealth.٢٠٠٧.٠٩.٠٠٤. PMID ١٨٠٤٧٩٤٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  6. ^ Annette B. Roter (2017). Understanding and Recognizing Dysfunctional Leadership: The Impact of Dysfunctional Leadership on Organizations and Followers. Taylor & Francis. لاپەڕە ١٦١. ژپنک ٩٧٨-١-٣١٧-٠٠٥١٧-٩.
  7. ^ Grim، Brian J.؛ Finke، Roger (August 2007). «Religious Persecution in Cross-National Context: Clashing Civilizations or Regulated Religious Economies?». American Sociological Review. ٧٢ (4): ٦٣٣–٦٥٨. doi:١٠.١١٧٧/٠٠٠٣١٢٢٤٠٧٠٧٢٠٠٤٠٧. S2CID ١٤٥٧٣٤٧٤٤. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  8. ^ University of Kent https://research.kent.ac.uk/airs/. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  9. ^ Human Rights https://www.ohchr.org/en/issues/freedomreligion/pages/standards.aspx#3. 1981 Declaration of the General Assembly Art. 1 (2), section Freedom from coercion {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  10. ^ Kahsay، Woldegebriel Gebregziabher؛ Negarandeh، Reza؛ Dehghan Nayeri، Nahid؛ Hasanpour، Marzieh (١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Sexual harassment against female nurses: a systematic review». BMC Nursing. ١٩ (1): ٥٨. doi:١٠.١١٨٦/s١٢٩١٢-٠٢٠-٠٠٤٥٠-w. ISSN ١٤٧٢-٦٩٥٥. PMC ٧٣٢٤٩٩١. PMID ٣٢٦١٢٤٥٥.