ھێڵی ھەژاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێژەی ھەژاری جیھانی

ئاستی ھەژاری یان ھێڵی ھەژاری (بە ئینگلیزی: poverty threshold) (بە ئینگلیزی: poverty line) ئاستی داھاتە کە کەسێک یان خێزانێک پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانێکی گونجاو لە وڵاتێکدا دابین بکات. [١] [٢] لێرەوە زاراوەی ئەوپەڕی ھەژاری دەردەکەوێت (بە ئینگلیزی: absolute poverty) لە ھەژاری کە بە نەتوانینی دابینکردنی تێچووی کەمترین پێداویستییە پێویستەکانە لە ڕووی خۆراک، جل و بەرگ، چاودێری تەندروستی و شوێنی نیشتەجێبوون. بە واتایەکی تر ئەو کەسانەی لە خوار ھێڵی ھەژاری دیاریکراوەوە دەژین، ئەو کەسانەن کە دەتوانرێت لە دۆخی ئەوپەڕی ھەژاریی وەسف بکرێن.

ھێڵی ھەژاری پەسەندکراوی نێونەتەوەیی نزیکەی یەک دۆلار بوو بۆ ھەر کەسێک، بەڵام بانکی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٠٨ گەڕایەوە و ئەم ھێڵەی بەرزکردەوە بۆ یەک دۆلار و ٢٥ سەنت لە ئاستی ھێزی کڕیندا لە ساڵی ٢٠٠٥، پاشان دواجار بۆ یەک دۆلار و ٩٠ سەنت بۆ ھەر ڕۆژێک لە ساڵی ٢٠١٥ بە نرخەکانی ساڵی ٢٠١١، زۆرێک لە وڵاتان ھی ھێڵی ھەژاری خۆیان دادەنێن بەپێی بارودۆخی خۆیان. بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٠٩دا ھێڵی ھەژاری لە ئەمریکا بۆ تاکێکی خوار تەمەنی ٦٥ ساڵ ساڵانە ١١ ھەزار و ١٦١ دۆلار بووە، و بۆ خێزانێکی چوار کەسی کە دوو منداڵیان تێدایە، ساڵانە ٢١ ھەزار و ٧٥٦ دۆلار بووە.

ئاستی ھەژاری بە کۆی گشتی ئەو سەرچاوە سەرەتاییانە دیاری دەکرێت کە لەلایەن گەورەکانەوە لە ماوەی دیاریکراودا بەکاردەھێنرێن، بەزۆری لە ساڵێک. ھەروەھا ئابووریناسانی وڵاتانی پێشکەوتوو زۆر گرنگی بە نرخی خانووبەرە و تێچووی کرێی خانووبەرە دەدەن، ئەمەش بەھۆی گرنگییەکەیانەوە لە دیاریکردنی ھێڵی ھەژاریدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The World Employment Programme at ILO" (PDF). ١٩ی ئازاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Child Poverty". Ottawa, ON: Conference Board of Canada. 2013. ٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.