بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێڵی ئاسنینی حیجاز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێڵی ئاسنینی حیجاز
ناو بە زمانی فەرمیالخط الحديدي الحجازي
وڵاتسووریا، ئوردن، عەرەبستانی سعوودی
پۆتانی شوێن٣٢°٣٧′٤٧″N ٣٦°٦′١٣″E
گۆڕدراوە لەلایەنChemin de Fer de Hedjaz Syrie، Hedjaz Jordan Railway
ڕێکەوتی کردنەوە١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٨
Track gauge1050 mm track gauge
باری کەلەپووریTentative World Heritage Site
کۆتاییHejaz railway station
Route diagram templateTemplate:Hejaz railway
پێوەری کەلەپووری جیھانی(ii)، (iv)، (vi)
Map

ھێڵی ئاسنینی حیجاز یاخود ڕێرەوی ئاسنینی حیجاز ھەروەھا ڕێرەوی شەمەندەفەری حیجازی (بە تورکی عوسمانی: حیجاز تەیمور یۆلی، بە تورکی ھاوچەرخ: Hicaz Demiryolu) بریتیە لە ھێڵێکی ئاسنینی دوور و درێژ (بە دووری ١٠٥٠ ملم)، ھەردوو شاری دیمەشق و مەدینەی بەیەک دەبەستەوە،[١] لەسەردەمی حوکمرانی سولتانی عوسمانی عەبدولحەمیدی دووەم دامەزرا بۆ مەبەستی سەربازی و گواستنەوەی حاجیان و بەھێزکردنی ھەژموونی خۆی لە ناوچەکە.[٢] دەستپێکی کارکردنی بۆ ساڵی ١٩٠٠ دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی ١٩٠٨ کرایەوە، و لە ئیشکردن بەردەوام بوو تاوەکو ساڵی ١٩١٦ و خاپوورکردنی ڕێرەوەکە لە دەرەنجامی جەنگی جیھانی یەکەم و سەرھەڵدانی شۆرشی مەزنی عەرەبی کە بووە ھۆی لەناوبردن و ھەڵوەشاندنەوەی دەولەتی عوسمانی.

دوای ئەوەی سولتانی عوسمانی عەبدولحەمیدی دووەم سەرکەوتوو بوو لە ڕاکێشان و دامەزراندنی ھێڵی تەلەگراف لە نێوان دیمەشق و مەدینە (١٩٠٠) ئەمە بووە ھاندانی سولتان کە بیر لە دامەزراندی ھێڵی شەمەندەفەریش بکاتەوە لە نێوان ئەم دوو شارە.[٣]

بوودجەی تەرخان کراوی پڕۆژەکە ٣٫٥ ملیۆن لیرەی عوسمانی بوو، بەڵام دواتر بڕی زیاتری تێچوو ئەم کورتھێنانەش بە بەخشین خێرخوازی لە ناوەخۆی دەولەتی عوسمانی پڕ کرایەوە.[٤] سەرەتای کارکردنی پڕۆژەکە لە ١٩٠٠ لە ناوچەی موزەیریبی حۆران لە سووریا دەستی پێکرد، لەسەر ھەمان ڕێچکەی کۆنی حاجیان درێژ بوویەوە بەرەو شاری دەرعا و مەدینە، کە بەھۆیەوە ماوەی گەشتی حاجیانی ناوچەی ئەنادۆڵ و دیمەشقی لە چل ڕۆژەوە بۆ پێنج ڕۆژ کەمکردەوە.[٥][٦]

ھێڵەکە لە دیمەشق دەستی پێدەکرد تاوەکو شاری بەسرا باشووری سووریا لە وێوە دابەش دەبوو بۆ دوو ھێڵ، یەکێکیان بە ئاراستەی ئوردەن بەرەو باشوور دەڕۆیشت ئەوکەی تر بەرەو خۆڕئاوا بۆ شارەکانی نابلس و حەیفا عەکا دەچوو، لە شاری عەکا لقێکی لێ دەبوویەوە بەرەو میسر. ئەو ھێلەی بەرەو ئوردەن دەڕۆیشت ھەریەک لەشارەکانی مەفرەق و زەرقا و عەممان و مەعانی دەبڕی تا دەگەیشتە خاکی حیجاز و شاری مەدینە.[٧]

ڕێرەوەکە نۆ ساڵان لە خزمەت بەردەوام بوو لە نێوان دیمەشق و مەدینە کە بۆ کاری حەج و بازرگانی و سەربازی بەکاردەھات، دوای سەرھەڵدانی جەنگی جیھانی یەکەم و دەرکەوتنی گرنگی ھێلەکە بۆ کاروباری سەربازی ھەژموونی ھێز بەسەر بەریتانیەکان بۆیە ھێزە بەریتانیەکان بەھاوکاری شۆڕشگێرە عەرەبەکان دەستیان کرد بە تێکدان و وێرانکردنی ژێرخانی ھێلەکە بەتایبەت لەلایەن لۆرانسی عەرەبیەوە لە ١٩١٧، کە لەوساوە ھیچ کۆششێک نەکراوە بۆ چاکردنەوە و بە ئیش خستنەوەی ھێڵەکە.[٨] لەم ساڵانەی دوایی ھەندێک لە وێستگەکان نۆژەن کرانەوە بۆ کاری مۆزەخانە و گەشتیاری مێژوویی.

بیرۆکە و ئامانجەکانی

[دەستکاری]
سولتان عەبدولحەمیدی دووەم کە لە ١٩٠٠ بەردی بناغەی پڕۆژەکەی داڕشت .

ھێلی ئاسنینی حیجاز لە تۆماری عوسمانیەکان بە ناوی “ھێلی ئاسنینی حیجازی حەمیدی “ تۆمارکراوە، خۆی بیرۆکەی پڕۆژەکە بۆ ساڵی ١٨٦٤ دەگەڕێتەوە لەسەردەمی سولتان عەبدولعەزیزی یەکەم، لە ساڵی ١٨٨١ پڕۆژەکە نوێ کرایەوە بەڵام کۆسپ و تەگەرەی زۆری لەپێش بوو بۆیە جێبەجێ نەکرا.[٩] دواتر عزەت پاشا ڕاوێژکاری دووەمی سولتان عەبدولحەمیدی دووەم بیرۆکەکەی بۆ سولتان نوێ کردەوە، ئەوەبوو سولتان لە ١٩٠٠ فەرمانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەرکر. لەو ساتەدا سولتان کاری لەسەر پاراستنی یەکێتی ھەرێمەکانی دەولەتەکەی دەکرد کە ھەڕەشەی پارچەبوونیان لەسەر بوو. سولتان ڕاوێژکارەکەی ئەحمەد عزەت پاشای ڕاسپارد بۆ سەرپەرشتی پڕۆژەکە بەجۆرێک ھەریەک لە ھێلە ئاسنینییەکانی ئەنادۆل و بەغدا و حیجاز بەیەک ببەستێتەوە لەگەڵ دامەزراندن و پەرەپێدانی ھێلی تەلەگراف تاوەکو بە ئاسانی و خێرایی پەیوەندی بە ویلایەتەکانی شام و بەغدا و حیجازەوە بکات. بیرۆکەی ھێلەکە بۆ گەیشتن بوو بە شارەکانی مەککە و جەددە بەڵام جێبەجێ نەبوو.[١٠]

ئامانجەکان

[دەستکاری]

وێستگەکان

[دەستکاری]

پێشانگا

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]
  • مۆزەخانەی ڕێرەوی حیجاز
  • ڕێرەوی ئاسنینی بەغدا
  • شەمەندەفەری خێرای حەرەمەین
  • ھێلی ڕێرەوە ئاسنینییەکانی ئیسرائیل
  • ھێلی ئاسنینی کوردستان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «سکة حدید الحجاز». صحیفة المدینة. لە 14 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. «السکک الحدیدیة.. بدایات سیاسیة ونھایات مأسویة». محیط. لە 14 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. «الخط الحدیدی الحجازی الأردنی والطریق الآمن الی المطار.. !!!». القلعة نیووز. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. «4 ملایین و283 ألف لیرة عثمانیة تکلفة خط سکة حدید الحجاز». الرایة. لە 14 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  5. «متحف سکة حدید الحجاز واجھة حضاریة وموقع أثری لمنطقة المدینة المنورة». وکالة الأنباء السعودیة. لە 14 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  6. «بالصور .. سکة حدید الحجاز شاھد تاریخی علی أھمیة المدینة المنورة کطریق للتجارة والحج». صحیفة عاجل الإلکترونیة. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  7. «أرشفة نصف ملیون وثیقة محفوظة لدی الخط الحدیدی الحجازی». الغد. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 14 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  8. «تاریخ النقل الخط الحدیدی الحجازی». البوادر. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  9. «إحیاء مئویة سکة حدید الحجاز فی "الثقافی الملکی"». الغد. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  10. «سکة حدید الحجاز». مجلة حراء. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 مارس 2015 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]