بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێلین قاسملوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێلین قاسملوو یان نەسرین قاسملوو (بە کوردیی باکووری: Hêlin Ghassemlou، ١٩٣٤ - ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣[١]) بە خوشکە نەسرین ناسرابوو.[٢] ھاوسەری سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عەبدولڕەحمان قاسملوو بوو.[٣] یەکێک لەو ژنە چالاکانە بوو کە بەرگری لە مافی کورد دەکرد و کتێبی ئەورووپایییەک لە وڵاتی کورداندا بە فەڕەنسی نووسیوە، کە باس لە یەکەم بینینی خۆی و قاسملوو و ژیانی ھاوسەرییان دەکات، و بەشێک لە یادەوەری و کار و چالاکییە سیاسییەکانی قاسملوو لە سەردەمی پێش و دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کتێبەکەدا باس دەکرێت.[٤] لە ژیانی ھاوسەرییدا لەگەڵ قاسملوو، خاوەنی دوو کچ بوو بە ناوەکانی مینا و ھیوا.[٥] ھێلین لە تەمەنی ٨٩ ساڵی لە پاریس کۆچی دوایی کرد.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «ھاوسەری شەھید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «هاوژینی دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد». دارکا مازی (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١١ی ئازاری ٢٠٢٣. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. «هاوژینی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە پاریس کۆچی دواییکرد». www.rudaw.net. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. «کتێبی ئورروپایییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی خاتوو نەسرین قاسملوو – pmnews». pmnews.se. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. https://www.kurdistan24.net/ckb/story/232541