ھێزە چەکدارەکانی ئەرژەنتین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھێزە سەربازییەکانی ئارجەنتینەوە ڕەوانە کراوە)

ھێزە سەربازییەکانی کۆماری ئارجەنتین بریتین لەھێزی سەربازی فەرمی کۆماری ئەرژەنتین، ئەم ھێزە پێک دێت لە سوپای ئەرژەنتین و بەرگری ئاسمانی ئەرژەنتینی و بەرگری دەریایی ئەرژەنتین، سەڕۆک و فەرماندەی گشتی ئەم ھێزانە بریتیە لە سەرۆک کۆماری ئەرژەنتین کە لە لایەن وەزیری بەرگریەوە سەرپەڕشتی دەکرێت، ئەم ھێزانە ھەندێک لە چەکەکان بەخۆی درووست دەکات و ئەوانی تریش ھاوردە دەکات لە ووڵاتە پیشەسازیە پێشکەوتوەکانی وەک ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا و ڕووسیا و بەڕازیل و بیلاڕووسیا و تورکمانستان و ھۆڵەندا و ئیتاڵیا، لەجەنگە ھەرە بەرچاو و گەورەکانی ئەرژەنتین کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینیوە بریتیە لە جەنگی ڤۆکلاند و جەنگی کوێت و جەنگی سیزپلاتین و جەنگی پاراگوای، ئەم ھێزە بڕی ٣٥٠ ھەزار سەربازی نێڕ و ٣٣٤ھەزار سەربازی مێی ھەیە.

بناغەی ھێزەکە[دەستکاری]

ھەرسێ یەکە چەکداریەکە ڕاستەوخۆ لەژێڕ ڕکێفی وەزارەتی بەرگری جوڵە دەکەن، بەڵام ھێزەکانی بەرگری شارستانی ئەرژەنتینی و پاڕێزگاری دەریایی ئەرژەنتینی وھێزەکانی ئاسایش ڕاستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی ناوەخۆ وە سەرپەڕشتی دەکرێن.

لە١٢ یۆلیۆی ٢٠٠٦، سەڕۆک نیستۆر کێرشنێڕ یاساکانی بەرگری جێبەجێکرد بەسەر یەکەکان، ئەم یاسایانەی کە لە ساڵی ١٩٨٨ وەک ھۆکارێک بۆ نوێکردنەوە و چاکسازی دەرچوو بوو، بەڵام کابینەکانی دوای خۆی نەیانتوانی دڕێژە بە جێبەجێکاریە یاساییەکان بدەن، بەپێی یاسا ڕێگا نادرێت سووپای وڵات بەرامبەر بەرەنگاریە ناوەخۆییەکان بەکاربێت تەنھا بەرامبەر دوژمنانی دەرەوە، ھەروەھا دەسەڵاتەکانی سەڕۆکی وڵات کەمدەکاتەوە و فەرمانەکان دەگەردەچێت لەلایەن یەکەسەرکردەکانی سەربازی ھاوبەش.

مێژوو[دەستکاری]

١٩٥٥–١٩٦٢جەنگی ناوەخۆ[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]