ھێزی ڕەش
ڕواڵەت

هێزی ڕەش تیمێکی بەرگری سایبەریی کوردییە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دامەزراوە. ئەم تیمە ئامانجی سەرەکییەکانی بەرگری لە کۆمەڵگەی کوردی، ناسنامە، نیشتمان و ئاینە. ناوی هێزی ڕەش واتای هێز و پارێزگارییە، و نیشانی پاراستنی کۆمەڵگەیە لە شۆڕشە سایبەرییەکان و زیانی کۆمەڵایەتی.
ئامانجی تیم
[دەستکاری]- بەرگری لە ناسنامە، نیشتمان، ئاین و کۆمەڵگەی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
- ڕووبەڕووبوونەوە بە ناوەرۆکی دژ بە کورد و ئیسلام.
- داخستنی ماڵپەڕە نەشیاوەکان و دژ بە کورد و ساختە و ئیسلام.
- داخستنی هەژمارە داعشەکان لە سۆشیال میدیا (زیاتر لە ٢٠٠ هەژمار).
- چاڕەسەرکردنی دەیان کیسەی خێزانی.
ئەنجامەکان
[دەستکاری]لە کاتی دامەزرابوونەوە تاکو ئێستا:
- زیاتر لە ٣٠٠ هەژمار داخراوە لە سۆشیال میدیا.
- ڤیدیۆی زۆر سڕدرایەوە لە ماڵپەڕە نەشیاوەکان.
- داخستنی کەناڵ و گرووپەکانی تەلەگرام کە ڕووبەڕوی بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی نەشیاو بوون.
- بەردەوامن لە دژایەتی ئایدۆلۆجیای داعش و داخستنی هەژمارەکانیان.
- پاراستنی نەتەوەی کورد لە هەڕەشە، سوکایەتی، پرۆپاگەندە و ناشرینکردن.
وتەکان
[دەستکاری]هێزی ڕەش وتویەتی:
- تیمێکی بێلایەنن، سەربەخۆن، و کارەکانیان بەخۆڕایییە.
- بە هیچ لایەنێکی سیاسی یان ئاینیدا پەیوەندینە.
- یارمەتی هەموو کوردێک دەدەن، هەرچەند جیاوازی ئاینیشیان هەبێت.
چالاکییە نەتەوەییەکان
[دەستکاری]- کار دەکەن دژ بە نەتەوەکانی دژ بە کورد: تورک، تورکمان، فارس، عێراقی، ئاشووری و هتد.
- بەرەنگاربوونەوەئ چالاکیی دژ بە کورد و ناکوکیی نیشتمانی.
لۆگۆی هێزی ڕەش
[دەستکاری]- ئەستێرە سوور – نیشانی سەرکەوتن و خوێنی شەهیدان.
- باز – بازێکی کوردی و نیشانی ئیمپراتۆریەتی ئەیووبی.
- چیاکان – نیشانی چیاکانی کوردستانی پیرۆز.
- سەرباز – نیشانی پێشمەرگەی کوردی بە جل و ڕەنگی ئاینی.
- ڕەنگەکانی لۆگۆ نزیکن بە ئاڵای کوردستان.