ھێزی سوڕانەوە (پاوەر ستێرن)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێزی سوڕانەوە (بە ئینگلیزی: Power Steering) کە زۆرکات بە ھێزی یارمەتیدەری سوڕانەوەش ناودەبرێت، لەناوخۆشدا بە سوکان پاوەر ناسراوە. سیستمێکە یارمەتیی شۆفێر دەدات کە ھێزی کەمتر بەکاربھێنێت بۆ سووڕاندنەوەی ستێرن (سوکان).

مێژوو[دەستکاری]

بۆ یەکەمجار کە سیستمی ھێزی سوڕانەوە دانرا لەسەر ئۆتۆمبێل لە ساڵی ١٨٧٦ بوو لەلایەن پیاوێکەوە کە نازناوەکەی فیت (Fitts) بوو، دواتر چەندین جار پەرە بەم سیستمە درا تا لە ساڵی ١٩٥١ بۆ یەکەمجار کۆمپانیای کرایسلەر یەکەم ئۆتۆمبێلی نەفەرھەڵگری بازرگانی ناساند ناوی کرایسلەر ئیمپێریاڵ کە سیستمی ھێزی سوڕانەوەی لەسەر بوو بە .

جۆرەکانی[دەستکاری]

سیستمی هایدرۆلیکی، کە پولی قایشەکە دیارە

- ھایدرۆلیکی: ئەم جۆرەیان بەتەواوی سیستمێکی میکانیکییە کە بە سیستمی ھایدرۆلیکی کاردەکات، لەم جۆرەدا سیستمی ھێزی سوڕانەوە بە قایشێک لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە بەستراوە و بۆ دروستکردنی پەستانی ھایدرۆلیکی، بەمەش سیستمەکە بەشێک لە ھێزی بزووێنەرەکە کەم دەکاتەوە بۆ کارپێکردنی خۆی. ئەم جۆرەیان سەرەتاترین جۆریانە.

ئەلیکترۆ-هایدرۆلیک سیستم

- ئەلیکترۆ-ھایدرۆلیک: زۆرجار بە ھایبرید ناودەبرێت، ئەمەیان ھەمان سیستمە ھایدرۆلیکییەکەی پێشووە، بەڵام لێرەدا پەستانی ھایدرۆلیکی بەھۆی ماتۆڕیکی کارەباییەوە دروست دەبێت وەک لەوەی بە قایش لە بزوێنەرەوە وەربگرێت.

- کارەبای: کە بە ھێزی یارمەتیدەری کارەبای سوڕانەوە (Electric power assisted steering)ش ناودەبرێت، ئەم جۆرەیان بەتەواوی سیستمێکی ئەلیکترۆنی و کارەباییە کە کۆمپیوتەری ئۆتۆمبێلەکە خۆی کۆنتڕۆڵی سیستمەکە دەکات، ئەم جۆرەیان بە نەرمترین و سووکترین سیستمی ھێزی سوڕانەوە دادەنرێت.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Power steering»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٨.