ھێزی ئاسمانیی ئازەربایجان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھێزی ئاسمانی ئازەربایجانەوە ڕەوانە کراوە)
ھێزی ئاسمانیی ئازەربایجان
بەشێکە لەAzerbaijani Armed Forces، Q4122708
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢
ناکۆکیNagorno-Karabakh conflict، 2016 Nagorno-Karabakh conflict، July 2020 Armenian–Azerbaijani clashes
وڵاتئازەربایجان
جێNasosnaya
بەشێکە لە کۆمپانیایAzerbaijani Armed Forces
شوێنی بارەگاکانباکوو

ھێزی ئاسمانیی ئازەربایجان (بە ئینگلیزی: Azerbaijani Air Force) پاشکۆی ھێزە چەکدارەکانی سوپای ئازەربایجانە.

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی ئەم دامەزراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتی ٢٦یۆنیۆی ١٩١٨، کاتێک سووپای ئازەربایجان یەکەم فرۆکەی جەنگی کری، بەڵام دوای ئازادبوونی لەژێردەستی یەکێتی سۆڤیەت لە ١٩٩١لەسەرپاشماوەی ھێزە ئاسمانیەکانی سۆڤیەت نۆژەنیان کردەوە و پەرەیان پێدا.

لە ١١شوباتی ٢٠٠٩ سەرۆکی ھێزی ئاسمانی ئازەربایجان ئەفسەر ژەنەرال ئەلیفتنانت رایل رزاییڤ لەدەرەوەی ماڵەکەی دەستڕێژی لێکرا. دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە ژەنەرال رزاییڤ پەیوەندی ھەبووە لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبارەی نوێکردنەوەی چەکی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی، یان ویستویەتی فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی بکرێت، شوێنەکەی بە بۆشی مایەوە تاوەکو کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دامەزراندنی ئەفسەرێکی تر لە شوێنی.

بە دامەزراوەیی کردن[دەستکاری]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤ ئاژانسی (Brinkster.net)ھەواڵێکی بڵاوکردەوە لەبارەی پێکبەستنی ھێزەکانی بەرگری ئاسمانی بە بنکەی سەربازی(Nasosnaya)و بەستنەوەی فڕۆکەکانی (مێگ 25PD)گۆڕانکاری لە ڕاھێنانی سەربازەکانی وە ڕاھێنان بە لەشکری ھێرشبەری ئاسمانی لە (Kyurdamir)بە فڕۆکەکانی Su-17/24/25، MiG-21s، و L-29 / 39s Il-76s (؟) و Аn-12/24 و Тu-134s، ڕاھێنان بە ھەلیکۆپتەری سەربازی لە بنکەی سەربازی باکۆ ھەروەھا فڕۆکەی Mi-2/8 / 24s، دامەزراندنی دوو وێستگەی چاککردنەوەی کەلوپەلی سەربازی و دامەزراندنی دوویەکەی مووشەکی بەرگری ئاسمانی. ھەروەھا چەندین بنکەی ئاسمانی تر کە بەشێوەی یەدەگن و لەکاتی ئێستادا کارناکەن وەک بنکەی سەربازی نەخشەڤان لەناوچەی نەخشەڤان و بنکەی سەربازی سەنقاسال و سیتالکای سەربازی.

ھێزی ھێرشبەری ئاسمانی[دەستکاری]

ھێزی ھێرشبەری ئاسمانی و ھێزی بەرگری ئاسمانی بەشێکن لە ھێزی ئاسمانی ئازەربایجان. بەشێکە لەپاشماوەکانی ھێزی سۆڤیەت کەپێشتر لەجەنگی سارد بەکاری ھێناون(١٩٩٠).

ژێرخان[دەستکاری]

وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا زۆرترین ڕۆڵی ھەبوو لە نوێکردنەوەی فڕۆکەخانە سەربازیەکان. ھەریەک لە بنکەکانی گالا و ناسۆسنایای ئاسمانی لەنزیک شاروچکەی حاجی زەین عابدین لەلایەن وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە نۆژەنکرانەوە وەک بەشێک لەپەیوەندیەکانی نێوان ئازەربایجان و ناتۆ. وە دانانی کەلوپەلی پێویست بۆ پاراستنی فڕۆکەکان. زیادکردنی قوللەکانی چاودێری و کۆنترۆلی ئەندازیاری و نۆژەنکردنەوەی تەلاری بنکەکان. وە چاککردنەوەی فڕۆکەخانەی کوردئەمیر بەھاوبەشی وڵاتانی ناتۆ. بەھاوکاری وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بنکەی ئاسمانی دۆڵیار نۆژەن کرایەوە.

لە ئەیلوولی ٢٠٠٨ تورکیا بارەگای سەرکردایەتی ناوەندی ھێزە ئاسمانیەکانی نۆژەنکردەوە. وەک ڕێککەوتنێکی سەربازی نێوان تورکیا و ئازەربایجان، ھەروەھا بنکەی سەرەکی کارگێری ناتۆ کەوتۆتە ئەوێ. ھەروەھا چەندین پڕۆژەی ھاوبەش وەک دامەزراندنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن تورکیاوە لە بەرنامەدایە.

راداری جۆری (گابالاOTH)لەلایەن ھێزی گەردونی رووسیا دامەزراوە لە ئازەربایجان کە بواری توانستەکەی دەگاتە ٦٠٠٠کم بەجۆرێک دەتوانێت شوێنی موشەک دیاری بکات لەوپەری زەریای ھیندی. تا ئێستا ڕوون نیە کە ئازەربایجان کاری ھاوبەشی لەگەڵ ڕووسیا ھەیە یاخود نا چونکە لە ٢٠١٢ھەمووکەلوپەلەکان ھەڵوەشایەوە و بۆ ڕووسیا گەرێندرایەوە.

لە ٢٠٠٦وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ھەندێک لە راداری گەڕۆکی پێشکەشکرد وەک جێگرەوەی رادارەکانی ڕووسیا. ھەروەھا ئەمریکییەکان ئەوەیان راگەیاند کە بەنیازن وێستگەیەکی رادار دابمەزرێنێت لە لێریک لەنزیک سنوری ئێران و وێستگەیەکی راداری تر لەئەگستاڤای سەرسنوری جۆرجیا. کە مەبەست لەم دوو وێستگەیە چاودێریکردنی جموجۆلەکانی ئێران و دەریای قەزوینە.

کارمەندان[دەستکاری]

کارمەند و فرۆکەوانە ئازەریەکان ڕاھێنانیان پێکراوەلەلایەن یەکەکانی فێرکاری ناوەخۆیی ئازەربایجان، چونکە ئازەربایجان کاری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ھەریەکە لە تورکیا و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئوکراینا و ھەندێک لە وڵاتانی ناتۆ. قوتابخانەی ھێزی ئاسمانی تورکی ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە مەشق و ڕاھێنانی فڕۆکەوانە سەربازیەکانی ئازەربایجان. ھەروەھا ھەندێک لەفرۆکەوانەکانیشی لە قوتابخانەی ئۆکراینی مەشق دەکەن.

کەلوپەلەکان[دەستکاری]

فڕۆکەکان[دەستکاری]

فرۆکەی جۆری (مێگ ٢٩)بەشی زۆری فرۆکەکانیەتی بەتایبەت لەنێوان ئەیلوول تا تشرینی یەکەمی ٢٠١٠، ئازەربایجان چەندین فڕۆکەی 24 Mi-35M لەRostvertol کڕیوە کە ھەشت دانەیان لەچارەگی یەکەمی ٢٠١٢ی بەدەست گەیشت. لەگەڵ ھەندێک لەفڕۆکەی (مێگ ٢٩ئێس)، لەپاشان گەلێک لەفڕۆکەکانی جۆری (مێگ٢٥)ی لەکارخست کەپێشتر بەکاری دەھێنا.

دامەزراوەکە چەندین فرۆکەی لەجۆری (L-29 و L-39) ھێشتۆتەوە بۆ مەشق و ڕاھێنان کەلەلایەن چیک و ئوکرایناوە دروستکرابوون.

ئازەربایجان فڕۆکەی سیخوری بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلیشی ھەیە لەجۆری Orbiter-2M و Aerostar. کەلەلایەن خودی ئازەربایجانەوە دروستدەکرێت لەکارگەی (ئازاد) ی نزیک شاری باکۆ. سەرۆکی پیشەسازی سەربازی ئازەربایجانی (یافر جەمالۆڤ)رایگەیاند کە لەکۆتایی ٢٠١١ دەتوانن ٦٠فڕۆکە دروستبکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]