بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێزی ئاسمانیی پاشایەتیی ئێران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نیشانی ھێزی ئاسمانیی پاشایەتی

ھێزی ئاسمانیی پاشایەتیی ئێران (بە فارسی: نیروی هوایی شاهنشاهی ایران) ھێزی ئاسمانیی وڵات لە سەردەمی پەھلەویدا بوو. ھێزی ئاسمانی لە ئێران لە ساڵی ١٩٢٢ی زایینی (١٣٠١ی ھەتاوی) بە فەرمانی ڕەزاخان دامەزرا، لە کاتێکدا کە وەزیری شەڕی ئێران لە سەردەمی ئەحمەد شای قاجاڕدا بوو. یەکەم گرووپی فڕۆکەوانی ئەم ھێزە لە ٢٥ی شوباتی ١٩٢٥دا مەشق و ڕاھێنانیان پێکرا و بۆ ئۆپەراسیۆنەکان ئامادە کران. فڕۆکەوانەکانی ئەم ھێزە لەگەڵ فڕۆکەوانەکانی ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل تاکە فڕۆکەوانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوون کە خولی ڕاھێنانی فڕۆکەوانییان لە ئەمریکا تەواو کردبوو.[١] ھێزی ئاسمانیی پاشایەتی لە ساڵانی کۆتاییی ڕژێمی پەھلەویدا، گەورەترین ھێزی ئاسمانی لە ڕۆژاوای ئاسیا بوو.[٢]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Global Security Air Force
  2. Abrahamian 2008، لاپەڕە 124.